هەرچەندە پاش ئەوەى بەهەرمەندێک بەناوى لەزگین لە بەرنامەى کۆرەک ستار لەلایەن لیژنە دەنگى بۆ نەدرابچێتە قۆناغى دووەم ، دواى ئەوەى دەشنێ خان سەرنجى چاوە شینەکانى کاکە لەزگین دا حەزى کرد تەدخول بکات بۆیە هەولێکى زۆرى دا تا گەیاندیە قۆناغێکى تر ، دیارە رۆژ لە دواى رۆژ بۆ بینەرانى ئەم بەرنامەیە دەردەکەوێت کە ئەم بەرنامەیە لە مەهزەلیەکى کۆمێدى زیاتر هیچى تر نیە بۆیە وەک هونەرمەندێک تکا لە هەموو بەهرهمەندان و ئەو هونەرمەندانە دەکەم کە خۆیان بۆ ئەوە ئامادەکردووە بەژدارى ئەم بەرنامەیە بکەن هیچى تر هیزو تواناى خۆیان نەخەنە بە ردەست ئەم لێژنە نا پرۆشفیناڵە کە بەراستى هەموو لایەکمان بهم هانیه دڵگران دهبین کە بهبێ راى ئەو کەس بۆ قۆناغێکى تر تێناپەرێت ؟!
ئەوەى دەشنێ خان و کاکە هەڵکەوت و دکتۆر محەمەد زازوو هانى خان پێمانى نیشانى دەدەن رێک شانۆگەریە بەناو بانگەکەى مدرسە مشاغبین مان دەهێنێتەوە پێش چاو چونکە وەک دیارە دەشنێ کارەکتەرێکى بەتاوانى فیلمە ئەگەر نا ئەم هەموو سۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆ و ئاخ و ئۆفە چیە ؟!
یان ئەو هەموو خۆ بادان و بانگەشە بەم زمانە سەقەتە چیە حەز دەکەم ئەگەر دەرفەت هەبێت لێژنە پرۆفیشنالەکەی کۆرەک تیستیکى دەشنى خان بکات تا بزانین دەشنێ ئایە ئهم توانایهی ههیه تا قسە لە سەر هونەرى گۆرانى گوتن بکات ؟
لەهەمووش خۆشتر و سەمەرە تر دیمەنەکانى هانى خانە کە پێم واییە کارەکتەرێکى سەرەکى ئەو فیلمە یەچونکە وەک دەردەکەوێت نە دکتۆر زازاو نە دکتۆر هەڵکەوت زاهیر هیچ بریارێکیان لەدەست نیە سەمەرەش ئەوەیە هانى خان زۆر بێ شەرمانە وەک ئەوەى لە دیسکۆیەک دانیشتبێت دەست لە ملى کاکە هەڵکەوت دەکات و سوکایەتى بەم گەنجان دەکات کە تازە خوازیارن ببنە کەسێکى بەهەرمەند . من وەک هونەرمەندێک داوا لە سەرپەرشتیارانى کۆرەک تىڤى بەرێز دەکەم هیچى تر رێگا بهم دهستهیه نەدەن گاڵتە بەم هەموو گەنجە داماوە بکەن کە بە هیواوە دەخوازن لەشاشە بەرێزەکەى ئێوە ئایندەیەکى گەشیان ههبیت.