ھونەرمەندی ناوداری میسر عادل ئیمام کە بەئیمپڕاتۆری شاشەی سینەمای عەرەبی ناسراوە، لەکاتی وێنەگرتنی فیلمە تازەکەی باری تەندروستی تێکچوو، لەگەڵ کوڕەکەی رامی ئیمام کە دەرھێنەرەی فیلمەکەیە، گەڕانەوە قاھیرە پایتەختی میسر.
کەسێکی نزیک لە عادل ئیمام تایبەت بە (سڤیل)ـی راگەیاند، دوو مانگە وێنەگرتنی فیلمە نوێکەی ھونەرمەند عادل ئیمام لە لوبنان دەستیپێکردووە، کوڕەکەی رامی ئیمام دەرھێنەری فیلمەکەیە، گوتیشی “بەڵام لەبەر نەخۆشی سەری ئێستا عادل ئیمام گەڕاوەتەوە میسر وێنەگرتنی فیلمەکەی راگیراوە”.
جێی ئاماژە بۆ کردنە، لەبەر خراپی بارودۆخی ناوخۆی ئێستای میسر، عادل ئیمام بڕیایدا وێنەگرتنی فیلەکە نوێیەکەی لە وڵاتی لوبنان بێت.