زانا گه‌لاڵی : له‌دواى ئه‌وه‌ى وه‌ك یه‌كه‌م كچه پێشكه‌شكارى پێگه‌ى ئه‌له‌كترۆنى و هه‌روه‌ها ئه‌كته‌رى شانۆیى و فیلم ده‌ركه‌وت، له‌ئێستادا زاگرۆس جه‌بار یه‌كه‌م به‌رهه‌مى گۆرانى خۆى كلیپكردو وا بڕیاره له‌چه‌ند رۆژى داهاتوودا له‌كه‌ناڵه‌كانى كوردستانه‌وه بلاوبكرێته‌وه.
له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به‌كوردستانی نوێ‌دا سه‌باره‌ت به‌و گۆرانییه زاگرۆس وتی: ناوه‌كه‌ی ئاشكرا ناكه‌م به‌لام له‌هۆنراوه‌ی باوكمه‌و ئاوازى خۆمه، هونه‌رمه‌ند پاڤێل سه‌رهه‌نگ دابه‌شكردنی بۆ كردووه، دیمه‌نه‌كانی كلیپه‌كه لههۆڵهندا له‌لایه‌ن ستۆدیۆی (yadmedia)وه وێنه‌گیراو.
زاگرۆس جه‌بار یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی له‌پێگه‌ی ئه‌لكترۆنی بوو له‌لایه‌ن پاشكۆی ئاوێزه‌ی ئه‌وسای كوردستانی نوێ نازناوی یه‌كه‌م كچه بێژه‌ری له‌پێگه‌ی ئه‌لكترۆنی پێبه‌خشرا
له(3)ساڵی رابردووش‌دا به‌شداری له‌چه‌ندین كاری شانۆیی له‌گه‌ڵ (شانۆی بێ سنوور) به‌سه‌رپه‌رشتی هونه‌رمه‌ند باكۆ سۆرانی كردوه و له كورته فیلمێكی هۆڵه‌ندیش له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی ناوبراو رۆڵی به‌سه‌ركه‌وتووی بینیوه.
هاوكات به‌شداری له‌چه‌ندین فێستیڤاڵ و چالاكى هونه‌ری كردووه، له‌م باره‌یه‌وه زاگرۆس ده‌ڵێت هه‌ر به‌و هۆیانه‌ش توانیومه ئه‌زمونێكی باش دروستبكه‌م، هاوكات توانیومه پردێك له‌نیوان كلتووره كاندا دروستبكه‌م و هونه‌رو زمان و كه‌لتوری كوردی بهنهتهوهكان بناسێنم، ده‌شڵێت ده‌مه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و بهرههمهشمهوه له‌نێوان میوزیكی خۆرئاوا‌و خۆرهه‌لاتدا پردێك دروستبكه‌م.