زانا دڵشاد دزەیی : ھونەرمەند ھەڤاڵ ئیبراھیم رەتیکردەوە بەنھێنی ژنی ھێنابێت و رایگەیاند، ئەو وێنانەی لەماڵپەری کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراونەتەوە تەنیا بۆ کلیپ بووە و وێنەی راستەقینە نین.
چەند وێنەیەکی ھەڤاڵ ئیبراھیم و کچێک لەماڵپەری کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە “ئەوە وێنەی ھەڤاڵ ئیبراھیم و خێزانەکەیەتی کە بەنھێنی ژنی ھێناوە”. بەڵام ھەڤاڵ ئیبراھیم لەلێدوانێکیدا راگەیاند “ئەو وێنانە بۆ کلیپێک گیراوە، لە دەرھێنانی حەسەن حوسێن بوو، من شەخسێکی ناسراوم و سوپاس بۆ خوا لەبنەماڵەیەکی ناسراویشم لەشاری دھۆک، کەواتە بۆچی بە نھێنی ژن بێنم، ھەرکاتێک کچێکم بەدڵ بوو، بە ئاشکرا دەیھێنم نەک نھێنی”. ھەڤاڵ ئاماژەی بەوەشدا “جارجارەش بیستوومە دەڵێن ھەڤاڵ من دوو منداڵی ھەیە، بەڵام تائێستا من ژنم نەھێناوە، منداڵم لەکوێ بووە”.