هونه‌رمه‌ند دڵزار شه‌نگه، له کارێکی نوێ‌دا، به هاوکاری کۆمپانییای ئارا فیلم، شه‌نگه میوزیک، و ده‌رهێنه‌رێکی به‌غدادی کۆتای‌یان به گۆشه‌گیر هێنا،.
هونه‌رمه‌ند دڵزار شه‌نگه، له کارێکی نوێ‌دا، به هاوکاری کۆمپانییای ئارا فیلم، شه‌نگه میوزیک، و ده‌رهێنه‌ری به‌غدادی محه‌مه‌د خالید کۆتای‌یان هێنا به کارێکی نوێ، که تێکستی له‌لایه‌ن سه‌رچڵ که‌لهوڕی و کاری میوزیکی له شاری هه‌ولێر ڕێناس کورداخ له ستۆدیۆی (سینیۆ) و کاری تۆمارکردنی جێبه‌جێ کردوه و سۆلۆی گیتار له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی به توانا کاکه مه‌دیح موحه‌مه‌د و میلۆدی مۆنتاژ له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند دڵزار شه‌نگه خۆیه‌تی و له وڵاتی به‌ریتانیا هیوا ئه‌حمه‌د کاری وێنه‌گرتنی به کرێن و دۆڵی و تراک جێبه‌جێکردوه ، ڕوناکی له‌لایه‌ن خاتو سۆفی مه‌ی و فۆتۆگرافه‌ر له‌لایه‌ن خاتو سارا کاوه، ئه‌کته‌ری به توانا‌و خاون بڕوانامه‌ی باڵا له کاری شانۆ و نواندا، خاتو سۆفی ڕۆس کرۆوزه، ڕۆڵی سه‌ره‌کی له به‌کۆتای هاتنی گۆشگیری دڵزار ده‌بینێت!،.
شایانی باسه کۆمه‌ڵێک هاوڕێ و جێگا و ئۆفیس و کۆمپانیا به‌ژداری سه‌ره‌کیان کردوه له‌و به‌رهه‌مه‌دا، هه‌ر بۆیه کۆمپانییای شه‌نگه میوزیک ، به ناوی هونه‌مه‌ند دڵزار شه‌نگه‌و ستافی سه‌ره‌کی و ده‌رهێنه‌ری ئه‌م به‌رهه‌مه سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی ،.
کۆمپانیای ئارا فیلم و کرایتیڤ پڕۆجێکت و وارن سه‌نته‌ر و یۆرکشێر وایەڵد لایڤ
و سه‌رتاشخانه و سه‌نته‌ری جوانکاری مۆزارت و هه‌ریه‌ک له‌م به‌رێزانه‌ی خواره‌وه‌ش،.
جه‌میس دیەرین و دارن سکوایەر و ههسهنهنین عه‌لی و نه‌جات حه‌سه‌ن و ڕێبین ئه‌حمه‌د و مامۆستائهکرهم ئه‌مین و ئه‌حمه‌د کاوه و نیهاد سابیر و ده‌شتی حوسێن، که هه‌ر یه‌که‌یان به جۆرێک و به شێوازێک به‌ژداری و ههماههنگینا کردوه له‌م به‌رهه‌مه‌دا، شایانی باسه به‌رهه‌می گۆشه‌گیر ، نوێترین به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ند دڵزار شه‌نگه‌یه که کۆتایی به سه‌رجه‌م کاره‌کانی هاتوه و وا بڕیاره به‌م نزیکانه وەک و دیاری سەری ساڵ پێشکەشی گوێ‌گران و بیسەرانی خۆشەویستی هونەر و میوزیکی کوردی دەکات، وە لە هەمان کاتدا له تیڤی و که‌ناڵه ناوخۆی و ئاسمانییه کوردیه‌کان په‌خش کرێت.