مەسعودی مەلا ھەمزە : لە نوێترین کاری خۆیدا ھونەرمەندی گۆرانیبێژ کاوە کاوانی کۆتایی ھێنا بە کارەکانی گۆرانی دەریاو بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو گۆرانییە بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ لە کەناڵەکان بڵاوبکرێتەوە.
لە لێدوانێکی تایبەتدا کاوە کاوانی پێی ڕاگەیاندین “لەم ڕۆژانەی داھاتوو تازەترین کاری ھونەری خۆم بە ناوی (دەریا) بە شێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاودەکەمەوە. ھیوادارم ئەم بەرھەمە بە دڵی ئێوەی ئازیز و خۆشەویست بێت، لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیمان بۆ ھەموو لایەک”.
کاوانی گوتیشی”گۆرانی (دەریا) تێکست و ئاوازی خۆمەو کاری میوزیک لە ستۆدیۆکەی خۆم لە وڵاتی تورکیا ئەنجامدراوەو کاوانی پڕۆدەکشن وەک بەرھەمھێنەری ئەم بەرھەمە کاری کردووە”.