دوای ئەوەی ھەریەک لەکەناڵ٤ و کۆڕەک TV لەلایەن دەزاگاکانی راگەیاندنەوە دەنگ و گۆی ئەوە بڵاو بوویەوە، گوایە گۆرانکاریی ریشەی و چەندایەتی و چۆنایەتی تێدا ئەنجامدراوە یاخوود ئەنجام دەدرێت، بەتایبەتی لەلایەن چەند بڵاوکراوەیەکی ئەلکۆترۆنیەوە لە ئێستادا دەنگ و باسی ئەوە لە ئارەدایە کێ بەڕێوەبەرە، کێ بەرپرسی ئیدارییە لەو دوو کەناڵەیە؟.
لەبەدواداچوونێکی چراتیڤی دا بەرپرسی پەیوەندەکانی ھەردوو کەناڵ ٤ و کۆرەک تیڤی (عەبدولغەفار عەبدوڵلا) : “ستافی ئێستای کەناڵ ٤ و کۆرەک تیڤی رێز لە ھەموو ئەو کەسانە دەگرێت کە پێشتر لەو دوو کەناڵە کاریان کردووە، جا ئەو کەسانە لە کارمەندێکی ئاسایەوە بێت تا دەگاتە بەرپرس و بەڕێوەبەرانی، چونکە ئەوانەی بەر لە ئێستا کاریان کردووە، کاری باشیان کردووەو رێز لەکارەکانیان دەگیرێت و گیراوە.
دەربارەی دەست بەکار بوونی ستافی ئێستاکە گوتی : ئەوەی لە ئێستادا لەی ستافی بەڕێوەبەرانی کەناڵ ٤ و کۆرەک تیڤی گرنگە ئەوەیە کار کردنە بۆ جوانتر کردن خستنە سەرپێ ھەردوو کەناڵەکەیە بۆ بینەرانی، لەبەرامبەردا ئەوە گرنگ نیە کێ بەڕێوەبەرە، بەڵام بۆ زانیاری ھەموو لایەک ستافی ئێستاکە لە ھەردوو کەناڵەکە بریتین لە (سیروان تۆفیق) وەک بەرێوەبەری ھەردوو کەناڵ٤ و کۆرەک تیڤی ماوەی چەند مانگێکە دەست بەکار بووە، ھەروەھا لەم رۆژانە ھونەرمەند (حەسەن غەفور) وەک بەرێوەبەری کارگێری دەست بەکار بووە و کار دەکات، لە ئێستادا رۆژانە لە لایەن ستافی بەڕێوەبەرانی ھەردوو کەناڵ٤ و کۆرەک تیڤی کۆبوونەوەو ڕاوێژ لەگەڵ خەڵکانی شارەزا ئەنجامدەدرێت، بۆ ئەوەی ستافێکی بە توانا دەست نیشان بکەن بۆ داھاتووی کارکردنیان لەو دوو کەناڵە”.
لە کۆتایی دا بەر پرسی پەیوەندیەکانی ئەو دوو کەناڵە ئەوەشی راگەیاند : لە داھاتوویەکی نزیکدا ستافێکی دەست رەنگین لە بواری ھونەریی و پێشکەش کار وێنەگر و بەشەکانی دیکەی ئەو کەناڵە دیاری دەکرێن و بە شێوازێکی چاک ھەردوو کەناڵ٤ و کۆرەک تیڤی دەکەوێتە کاری باشتر و جوانتر، ھەروەھا بەرنامە رێژی کراوە بۆ چەند بەرنامەیەکی تازە، لەداھاتوویەکی نزیکدا بینەران پێی شاد دەبن.