زانا دڵشاد دزەیی : ھونەرمەند نادیە کە دانیشووی وڵاتی کەندایە رایگەیاند، ساڵی ٢٠١٢ وەک ساڵەکانی دیکەی، بۆ پەروەردەکردنی دوو منداڵەکەی تەرخان دەکات. نادیە ٢٧ ساڵە لەوڵاتی کەنەدا نیشتەجێیە، شەش ساڵە بەرھەمی نوێی نییە، پێشتر لەچاوپێکەتنێکی لەگەڵ (سڤیل) ھۆکارەکەی بۆ بەخێوکردن و پەروەردەکردنی دوو منداڵە کوڕەکەی گێڕایەوە، لەلێدوانێکیدا بۆ (سڤیل) گوتی “ئەمساڵیشم وەک پێنج ساڵەکەی تر خەریکی منداڵەکانم دەبم، حەقیان بەسەرمنەوە ھەیە، نامەوێ لەکاتی
منداڵەکانم بگرم بۆ ئیشە ھونەرییەکانم جێبەجێ بکەم، بەڵام ئەگەر کارێکی بەپەلە ھاتە پێشەوە رەنگە بەرھەم ھەبێت”. نادیە ئەوەشی راگەیاند چەند گۆرانییەکی نوێی ئامادەن، بەڵام ھێشتا تۆماری نەکردوون، لەداھاتوودا لە ئەلبوومێک کۆیان بکاتەوە.