ئاشتی گه‌رمیانی-هه‌ولێر: له قوتابخانه‌که‌ی لیوناردو داڤنشی و مۆزارت و شکسپیر و گۆرکی دا وا قوتابیانیان فێر ده‌کرد که هونه‌ر حه‌زو ئاره‌زوو و داهێنان و تازه‌گه‌ری ژیان بێت ، هونه‌ر بۆ مرۆڤایه‌تی و گۆران کاری گه‌ل ومیلله‌ت بێت ، هونه‌ر بۆ رووحی خه‌ڵك و ئاواتی هونه‌رمه‌ندو داهێنه‌ر بێت، هونه‌ری شایسته‌و روه‌و داهێنه‌ری و جوانکاری رووی گه‌ل و میلله‌ت بێت .
له‌و هه‌ستانه‌وه له و تێروانینانه‌وه رووداو یان گۆران کاری تاده‌گاته شه‌پۆلی ڕاپه‌ڕینی هونه‌ریان تیادا به‌رپاکرد وه خۆی له‌خۆیدا بوو به شؤرشێك له‌ژیانی هونه‌ری و که‌لتووری ئه‌و میلله‌تانه‌دا، نه‌ك ته‌نها به‌و شێوه‌یه کاریگه‌ری توند‌و تۆڵێ هه‌بوو له سه‌ر میلله‌ت و به‌ره‌و پێش چوونی باری ژیانی گه‌ل.
ژیانی ئه‌و میلله‌ته‌ش له دژوارترین سه‌رده‌م دا ده‌ژیان له داگیر کردن و پاشایه‌تی و ده‌سه‌لاتی قه‌یسه‌ری و حوکمڕانی بیر‌و باوه‌ری ئایینی وتاده‌گاته رووداوی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و دووه‌م.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ژیانه ئاڵۆزه‌دا مرۆڤ ده‌ربڕینی له ئه‌زیه‌ت و ئازار‌و خۆشه‌ویستی و داهێنان و خۆ به‌ستن به بنه‌مایی هونه‌رو ئه‌خلاقیه‌تی هونه‌ره‌وه ده‌کرد.
من له‌م روون کردنه‌وه‌یه‌وه چاوێک له‌م هه‌راو هوریایه‌ی هونه‌ری کوردی ده‌گرم که به‌داخه‌وه ده‌سه‌لاتی سیاسی کوردستان وه حوکم رانی کوردی کاریگه‌ری وای دروست کردوه له ناو که‌لتوورو ژیانی میلله‌ته‌که‌مدا ئیدی نه فیللتهرو نه باس و نه لێ پرسینه‌وه به‌رده‌می ئه‌و هه‌موو لادانه نادات که ئه‌مرۆ به‌سه‌ر که‌لتووری کوردی‌دا هاتووه به تایبه‌ت هونه‌ری کوردی وه میزاجیه‌تی ئه‌و که‌ڵه نوسه‌رو پسپۆره وه‌همیانه‌ی که دروست کراون بۆ حه‌زو ئاره‌زووه‌کانی خۆیان.
من به راشکاوی ده‌لێم هه‌ر له سه‌ندیکای رۆژنامه‌نوسانه‌وه تا ده‌گاته رێکخراوی هونه‌رمه‌ندان و نوسه‌ران و وێنه‌گران و پاکه‌ت فرۆشان . چ فلته‌رو په‌یره‌و پرۆگرامێکی تۆکمه‌یی نه‌بۆته بنه‌مایه‌کی هونه‌ری و ئه‌کادیمی بۆ گه‌شه کردنی ئه‌و دام و ده‌زگایانه که بتوانن ده‌زگایه‌ك بێته کایه‌وه به‌راستی کادرو نوسه‌رو لێهاتووی کورد به پێ ی پرانسیپی نێو ده‌وله‌تی یان ئه‌کادیمی دره‌وست بکات…. که‌چه نوسه‌رێك به دوو بابه‌تی بلاوکراوه‌ی له ئۆرگانه حزبی یه‌کاندا وه له خولێکی حزبی که مامۆستاکه‌ی حزبی شاخ بوه ئیدی ئه‌و بوه نوێنه‌ری ئورگانی حزبێك و ناوی له‌خۆی نا رۆژنامه نووس و له سه‌ندیکاش به‌پێ ی پله‌ی حزبی بوو به ده‌سته‌ی کارگێری سه‌ندیکا، ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌کی تره‌وه هونه‌رمه‌ندانی وولاته‌که‌م که مرۆڤ ی داهێنه‌ر یا ن سه‌ری خۆی هه‌ڵ ده‌گرێت یان له بازاری شێخ الله حه‌ز به فرۆشتنی که‌ره‌سته‌کانی ده‌کات تابگره تابلۆکانیشی به قیمه‌تی به‌لاش وه‌رن بۆ هونه‌رو که‌ره‌سته‌کانم هه‌ر به‌لاش؟؟؟؟؟
وه‌زیرێك له وه‌زاره‌ت…. بهریوبهرێکی گشتی .. وه‌لاهی مردنه مرۆڤ ده‌بێته وه‌زیر یان بهریوبهرێك .. روون کردنه‌وه‌ی هونه‌ری سه‌رده‌م و یه‌که هونه‌ری یه‌کان نه‌زانێت یان هه‌ر دوور‌و نزیکی تیادا نه‌بێت .. من چی بکه‌م وه‌زاره‌ته‌کان به‌پێ ی پله‌ی حزبی دامه‌زراوه … ئیدی جه‌نابی وه‌زیر چۆن له‌من تێ بگات وه چۆن کاری هونه‌ری به‌بیری خۆی نه‌ك بۆی بخوێنن ؟؟ تێ بگات .. میزاجیه‌تی هونه‌ری له‌م ده‌زگایانه وای کردوه نان بۆ سه‌گ و گۆشتیش بۆ پشیله سه‌رف بکرێت.
له‌کام ده‌زگا له‌کام ئیداره له‌کام وولات له‌کام ناوچه و هه‌رێم تۆ بینیت که‌سایه‌تی دابمه‌زرێت له‌سه‌ر ئه‌ساسی خیبره بێ شه‌هاده؟؟؟؟؟؟؟؟؟
ئیستا له‌ئه‌وروپا …. ئه‌وانه‌ی ئاوده‌سته‌کان پاك ده‌که‌نه‌وه شههادهدارو سیرتیڤیکاتیان هه‌یه ، به‌و شه‌رته داده‌مزرێن .. ئیستا مامۆستای هونه‌رو خه‌بیره به پله‌ی خهیبیر کاکه ؟؟؟ به خواتری خوا ؟؟ جه‌نابی سه‌رۆك جه‌نابی کاك په‌رله‌مان ، من چی بکه‌م کابرا پێشمه‌رگه بووه من رێز‌و خۆشه‌ویستی و سه‌رداده‌نوێنم بۆ پێشمه‌رگایه‌تی که خۆم پێشمه‌رگه‌یه‌ك بووم له‌کوردستاندا ،به‌و ناوه به خه‌بیر له کۆلیژی هونه‌ری وه‌ربیگرێت وه خانه‌نیشین بکرێت وه دابمه‌زرێته‌وه ؟ ئه‌م گه‌نده‌ڵی یه ئه‌م میزاجیهته ، ئه‌م داهێنانه کوردی یه ئه‌م وه‌رچه‌رخانه هونه‌ری یه له‌کام ده‌وڵه‌ت له‌کام هه‌رێم به‌رپابووه ، که ئیستا من و تۆ ده‌بینه قوتابی ژێر ده‌ستی . وه فیری چی ده‌بم.
رواڵه‌تی رۆژنامه‌گه‌ریش له‌م وولاته گۆراوه .. من ئه‌گه‌ر باسی که‌سایه‌تی یه‌کانی تر بکه‌م ئه‌وا بێگومان به ئه‌وانی وا له‌ده‌وه‌ی وولاتن ناحه‌قیان نی یه که دوورتر برۆن نه‌گه‌رێنه‌وه .
به‌فیرۆ دانی سه‌روه‌ت و سامان له رووی پاره‌وه . کاکه دزی به ئاشکرا ده‌کرێت نمونه( فه‌رمانبه‌رێك له بهریوبهرایهتی یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی تهسهیلاتت بۆ بکات یان لیژنه‌ی ماددی بێت ئیدی خواردن و هاتوو چۆ و مانه‌وه‌و ته‌نانه‌ت پاداشتیش له‌و بڕه پاره‌یه که بۆ داهێنانێك ئاماده ده‌کرێت ده‌قۆزێته‌وه ) واته ئه‌و بێجگه له مانگانه‌که‌ی خۆی مانگانه ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ش وه‌رده‌گرێت ؟
هونه‌رو میزاج یان کار‌و میزاج له حکومه‌تدا داهاتوویه‌کی شه‌ل وکوێری له‌دایك کردووه وه په‌روه‌رده‌یی ده‌کات