لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە گۆرانیبێژ عەزیز وەیسی کە تیایدا وەک لە ڤیدیۆکە هاتووە خەڵکی سلێمانی بە بێ ئیحتیرام لە قەڵەم دەدات و زۆربەی خەڵکەکەی بە خراپ ناو دەبات. عەزیزی وەیسی هەروەها دەڵێت : “من بۆ خەڵکی سلێمانی گۆرانی ناڵێم چونکە زۆرینەی خەڵکەکەی باش نین و بێ ئیحتیرامن” هەروەک لە ڤیدیۆکەدا هاتووە.
ئەوەی سەرنجی ڕاکێشاین وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکە دەبینرێت چەند جارێک لێدوانەکە دەپچڕێت و بە یەکەوە دەلکێنرێت بۆیە یەکسەر زانیمان دەستکاری کراوە و دەنگی خراوەتە سەر. هەروەها جووڵەی دەم و قسەکانیش هیچی وەک یەک نین.
ئێمە لە چرا بۆ ئەوەی سووکایەتی بە کەس نەکرێت هەوڵمان دا و توانیمان دیمانە ڕاستەقینەکە بدۆزینەوە کە دەستکاری کراوە و دەنگی تری خراوەتە سەر. ئەم قسانەی بە ناوی عەزیزی وەیسیشەوە بلاوکراوەتەوە کە دەڵێت خەڵکی سلێمانی خراپن ئەسڵ و ئەساسی نییە بەڵکو بە پێچەوانەوە دەڵێت گۆرانییەک بۆ خەڵکی سلێمانی بۆ جمهورەکەی خۆم دەڵێم.
ڕاستی ڤیدیۆکە لێرە سەیر بکە کە ئەمەی پێشوو دروستکراوە و قسەکان دەنگێکی ترەخراوەتە سەری نزیک لە دەنگی عەزیزی وەیسی