کارەکانی ئەم هونەرمەندە جیاوازن لەوانی تر. کلیپەکانی تایبەتمەندی خۆی هەیە و هەموو کەس خۆی لە قەرەی نادات. دونیای خەیاڵ لە دیمەنەکان ڕۆڵی سەرەکی دەبینن. ئەمجارەیان هونەرمەند نەریمان بابان لە ئەلبومێکی نوێیدا بە ناوی { ڕێژەیەکی نەگۆڕ} هەوادارانی دڵنیا دەکاتەوە لە نوێترین کاری هونەری .
دوای ساڵێک لە کاری بەردەوام و شەونخوونی بابان توانی کار لەسەر هەشت تراک بکات و لە (ڕێژەی نەگۆڕ) کۆیانبکاتەوە. وەک لە لێدوانێکی تایبەتی نەریمان بابان بۆ چرا دەڵێت : ” گۆرانیەکانم باس لە دونیایەکی پڕ لە خەیاڵ و ڕاستی دەکەن. زۆربەی بەشەکانی ئەم بەرهەمە لە هەردوو ووڵاتی ئەڵمانیا و سوید کاری بۆ کراوە. کاری میکسی لە پۆلار ستودیۆی سویدی بۆ ئەنجام دراوە و بە باشترین کوالیتی لەلایەن کۆمپانیای دیسانیتا چاپ کراوە. بە هیوای ئەوەم جێگەی ڕەزامەندی هەمووان بێت”.
بۆ بەدەست هێنانی ئەم ئەلبوومە نوێیە لە دەرەوەی ووڵات سەردانی پەیجی تایبەتی نەریمان بابان بکەن.