و/ ئیڤان خالید
بنه‌مای كارئاسانی له ئیسلام دا
یه‌كێك له‌هه‌ره هۆكاره گرینگه‌كانی سه‌ركه‌وتنی ئیسلام هۆكاری پشت به‌ستن بووه بهكۆششكردن له ئوسوڵی فیقهی. هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردووه كه ئاینی ئیسلام له‌دۆخی چه‌قبه‌ستوویی رزگاری ببێت و ژیانی پێ ببه‌خشێت به گۆڕانی زه‌مه‌ن. بنه‌مای كار ئاسانی یه‌كێكه له‌بنه‌ما گرنگه‌كانی قورئان و فه‌رمووده . هه‌روه‌ك له‌قورئانی پیرۆزدا هاتووه كه ئه‌م بنه‌مایه یه‌كێكه له‌مه‌به‌سته‌كانی شه‌ریعه‌ت، یه‌كێك له‌موفه‌سرین ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بنه‌مایه‌كی یه‌كجاریه كه بنه‌مای (لا حرج)یشی پێ ده‌وترێت وبنهمایهكی سه‌ره‌كیه.
بۆ نموونه كاتێك یه‌كێك حوكم ده‌درێت به به‌ندكردن به تۆمه‌تی قه‌رزداری تاكو قهرزهكهی ده‌داته‌وه، ده‌توانرێت ئه‌م فهرماكانی به‌ندیه جێبه‌جێنه‌كرێت ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌خۆشبوو یاخوود له‌حاڵه‌تێكی نالهباردابێت به‌پشت به‌شتن به‌بنه‌مای زیان نه‌گه‌یاندن، یاخود ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌حكامی ڕۆژوو گرتن بكه‌ین ده‌بینین له‌پێش ئیسلامدا ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ڕۆژوو بوون و ته‌نها كاتی ڕۆژ ئاوا بوون ڕۆژوویان شكاندووه به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای لێبێت له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی موسڵمانان ماوه‌ی رۆژوو گرتنی دیاریكردووه له‌نێوان بانگی به‌یانیان بۆ بانگی ئێواره.
بنه‌مای كارئاسانی له‌قورئان دا
یه‌كه‌مجار بنه‌مای كارئاسانی له‌قورئانی پیرۆزدا هاتووه پاشانیش له فه‌رمووده‌كاندا له‌كاتی بانگه‌وازكردن كه‌مكردنه‌وه‌ی رێگریه‌كان، كه ده‌توانین چه‌ندین ئایاتی قورئانی له‌باره‌یه‌وه بدۆزینه‌وه كهپاڵپشتێك ده‌بێت له پێداچوونه‌وه ودراسهكردنی حوكمه كانی سزای منداڵان.
بنه‌مای كارئاسانی له‌فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای لێبێت
له‌زۆرێك له‌فه‌رمووده‌كاندا كه باسی ئه‌رك و درووست و نادرووستی ئه‌ركه‌كاندا پێغه‌مبه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای كارئاسانی ئیشی كردووه ، بۆ نموونه كاتێك باسی سوودی سواك به‌كارهێنان ده‌كرێت ده‌فه‌رمووێت ئه‌گه‌ر ئه‌ركێكی گران نه ئه‌بوو له‌سه‌ر موسڵمانان ئه‌وا فه‌رمانم ده‌كرد به‌به‌كارهێنانی له پێش هه‌موو نوێژێك .
كارئاسانی له ئه‌حكامه‌كانی سزا دا
ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت له ئه‌ركه ئاینیه‌كان دا ئاینی ئیسلام كارئاسانی كردووه له و ئه‌ركانه‌دا وه‌ك نوێژ و ڕۆژوو ده‌ست نوێژ و ….هه‌تا دوایی ، به‌هه‌مان شێوه ش ئهوكارئاسانیه ده‌بینرێت له‌بواری ئه‌حكامه سزاییه‌كان ، زانا فیقهیه‌كان ئیشیان به بنه‌مای كارئاسانی كردووه ، ئه‌گه‌ر كارێك له‌نێوان گرانی وئاسانیدا بوایه ئه‌وه رێگه ئاسانه كه‌یان هه‌ڵده‌بژارد ،له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیسلام ئاینی لێبووردنه و لاینه‌ی سۆزیهكهی زاڵتره بهسهرلایهنی تووندڕه‌وی ئه‌ویش له‌به‌ر مرۆڤایه‌تیه.به‌پێی ئاماژه‌پێكراو به پێویست ده‌زانرێت له‌شه‌ر شاره‌زایانی ئاینی و موفتیه‌كان كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای كارئاسانی كاربكه‌ن له‌و ئه‌حكامانه‌ی تایبه‌ت به سزای منداڵان و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی تاوانبارن وه‌ك رێگه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌ی باش و چاكسازی پێش ئه‌وه‌ی فه‌رمانی له داردانیان ده‌ربكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتا له گه‌شه‌ی ژیری و كه‌سێتیان له‌سه‌ره‌تا دایه وه هیچ زانیاریه‌كیان له‌مه‌ڕ ئه‌و ئه‌حكامانه نیه، به نموونه كاتێك منداڵێك ئه‌گه‌ر كه‌سێك بكوژێت ئه‌وا كاتێك دادگایی ده‌كرێت سێ رێگه هه‌یه وه‌ك له‌داردان یا به‌ندكردن یاخود چاكسازی په‌روه‌رده‌ی ئه‌وا پێویسته دادوه‌ر رێگه ئاسانه‌كه بكاته فه‌رمانێكی دادگایی ،چونكه ڕه‌چاوكردنی ته‌مه‌نی منداڵی و باڵقبوون و كامڵبوونی ژیری پێویسته ، سه‌ره‌ڕایی ویژدان و ژیرانه بریاردان .
ئیسلام كوشتنی منداڵی له جه‌نگ دا قه‌ده‌غه‌كردووه
په‌یڕه‌وی ئیسلام به‌پێی قورئان و فه‌رمووده و زانستی فیقهی كوشتنی منداڵ و ژنان وبه‌ساڵاچوو قه‌ده‌غه‌یه له‌كاتی جه‌نگ دا ئه‌گه‌ر بهشدارنهبووبن وه هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر به‌شداریش بووبن ته‌نانه‌ت نابێت ئازاریش بدرێن ، واته ئه‌وانه‌ی كه ئه‌توانن بجه‌نگن و ده‌كه‌ونه ده‌ست موسڵمانان ، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌وانه موسڵمان بن كه ده‌جه‌نگێن له‌گه‌ڵیان دا ، هه‌رچه‌نده لای زانایانی فیقهی جیاوازی ده‌كه‌ن له‌نێوان جه‌نگاوه‌ری موسڵمان و بێ باوه‌ڕ ، ئه‌ی چۆن سزای له‌داردان و كوشتنی منداڵ قه‌ده‌غه ناكات ؟ بێگومان ڕه‌چاوی هه‌موو ئه‌و جیاوازیانه كراوه له نێوان كه‌سی به‌رپرسیار و منداڵێكی ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵ له ئاینی ئیسلام دا . له‌فیقهی ئیسلامی دا هاتووه ده‌كرێت هه‌رزه‌كارێك به‌ند بكرێت ئه‌گه‌ر به‌شداری جه‌نگی كردبێت به‌ڵام نه‌ك كوشتنی ، وه هه‌روه‌ها ده‌كرێت ئازاد بكرێن به‌رامبه‌ر به فدیه یا بێ فدیه ، به‌ڵام هه‌ندێك بیروڕا هه‌یه ده‌ڵێت [ده‌شێت ئه‌و منداڵ و ژنانه‌ی كه‌ده‌ست بهسهردهكرێن له‌كاتی جه‌نگ دا ئنجا به‌شداربووبن یان نا ئه‌وا به‌ند ده‌كرێن تا كۆتای به‌جه‌نگ دێت ] . وه بیرورشای كه‌ش هه‌یه كه‌ده‌ڵێت[ كوشتنی منداڵ و ژنان ته‌نها ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه ئه‌گه‌ر به‌شداربووبن له‌جه‌نگ دژی موسڵمان] ، ئه‌مه‌ش بۆچوونی هه‌ندێك به‌ڵام بۆچوونی زۆرینه‌ی زانایانی فیقهی نهكووشتنی منداڵ و ژنانه ئه‌گه‌ر به‌شداربووی جه‌نگ بووبن یا ن نا. له‌م بۆچوونانه‌وه ده‌رئه‌نجامێكمان چنگ ده‌كه‌وێت كه ده‌كرێت و گونجاوه له‌داردانی منداڵانی ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵ قه‌ده‌غه‌بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئهگهرههرزهكارێك تاوانێكی كوشتن ئه‌نجام بدات زیانی كه‌متره له یه‌كێكی تر كه‌به‌شداری جه‌نگیش ده‌كات و ئیسلام كوشتنی قه‌ده‌غه ده‌كات .