ڕەوەند : بە نیازی گێڕانی ئاهەنگێکی خێزانی لە ووڵاتی هیندستان هونەرمەندی گۆرانیبێژ دلێر گەرمیانی لە ڕێگای کۆمپانیای سم سم لە شاری هەولێر و ئارت ئۆف لە وڵاتی هیند ئەم گەشتە هونەریەی ئەنجام دەدات. لە پەیوەندیەکمان لەگەڵ فەیسەڵ شێخانی هاوڕێ و هاوسەفەری دلێر گەرمیانی بۆ چراتیڤی ووتی :
” تیپی مۆسیقای دلێر عەبدولقادر و ڕۆژنامەنووس ڕزگار کۆچەر وەک جێگری سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان وە خۆم بە داوەتێکی فەرمی لەلایەن هەردوو کۆمپانیای سم سم و ئارت ئۆف لە هیند ئەم گەشتە ئەنجام دەدەین”. شێخانی هەروەها ووتی : ” بڕیارە هونەرمەند کلیپێکیش بۆ یەکێک لە بەرهەمەکانی لە هیند بکات ئەویش لە دەرهێنانی ڕزگار کۆچەر دەبێت”.