هەرچەند دابڕێن هەر دێنەوە، ئەوانەی هونەرەکەی خۆیان خۆشبووێت دابڕانیان کاتی دەبێت و لە پڕێکدا جارێکی تر دێنەوە ئامێزی هونەرەکەیان. دەشتی خالید یەکێکە لەوانەی ماوەیەک بوو بێدەنگی هەڵبژاردبوو، بەڵام دوای ئەم بێدەنگییە کە کاتێکی بەرچاوی خایاند ئەمجارەش دێتەوە دونیای هونەر ئەمیش بە کۆمەڵێک بەرهەمی نوێ وە .
هەردی نوری شارەزا لە تێکستی گۆرانی لە ئەلبومی نوێی هونەرمەند دەشتی خالید پشکی شێری بەردەکەوێت و سێ لە گۆرانیەکانی لە تێکستەکانی هەردی پێک دێن کە ئەمیش بە شێوازی تارانە سەرای ئامادەکراون و هەریەک باس لە بابەتێک و بەسەرهاتێک دەکات.
سەرچاوەیەکی نزیک هەواڵی ئەلبومی نوێی دەشتی خالیدی تایبەت بە چرا ڕاگەیاند.