زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تییه رۆشنبیر و نووسه‌ره‌كانی كورد وه‌ك هاوشێوه‌كانیان له‌جیهاندا خاوه‌ن په‌یجی تایبه‌تی خۆیانن له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فایسبووك.
هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریاش یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندو كه‌سایه‌تییه دیارانه‌ی كه په‌یجێكی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه‌و تێیدا دوایین هه‌واڵ و چالاكی هونه‌ری خۆی تێدا بڵاو ده‌كاته‌وه، بۆیه ژماره‌ی هاوڕێكانی رۆژ دوای رۆژ له زیادبووندایه‌و له سه‌د هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕی كردووه و تا ئێستا هیچ هونه‌رمه‌ندێكی كورد له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌نده هاوڕێیه‌ی نه‌بووه و ده‌كرێ به ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی دابنرێت.
به‌پێی دوایین زانیاری ژماره‌ی هاوڕێیانی هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا له‌سه‌ر په‌یجی تایبه‌تی خۆی گه‌یشتۆته 103.000كه‌س ئه‌مه‌ش به ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی داده‌نرێت له‌نێو په‌یجه تایبه‌ته‌كانی كه‌سایه‌تییه هونه‌ری و رۆشنبیرییه‌كانی كورد كه تا ئێستا تۆمار كرابێت.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)




































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






