له درێژه‌ی کار‌و چاڵاکیه هونه‌ریه‌کانی زیره‌ک ژێدار له وولاتی به‌ریتانیا هه‌نگاوه‌کان به‌ره‌و پێشه‌وه‌چونێکی باشی به‌خۆوه بینیوه بۆ تێهکهڵاو کردنی ئاواز و گۆرانی کوردی له‌گه‌ل که‌لتوری ووڵآتانی تردا. له نمایشی ئه‌مجاره‌ی گروپی میوزیکی (ڤیلگ وێل) پارچه میوزیکێکی کوردی به‌ناوی کوردستان پێشه‌که‌ش کرا و بووه جێی سه‌ره‌نجی ئاماده‌بوانی کۆنسێرته‌که.
ژێدار ئاماژه‌ی بهوهدائێستا له خۆ ئاماده کردنی چه‌ند به‌رهه‌مێکن که له موزیکی کوردی،هیندی و ئه‌فریقی پێکهاتوه‌و به‌رنامه‌ی گه‌شتێکی هونه‌ریان له‌به‌ر ده‌سته بۆ وولاته‌کانی تری ئه‌وروپاو له‌گه‌ل هاتنی وه‌رزی هاوین به‌ره‌و که‌نه‌دا به‌رێده‌که‌ون. به‌ڵام یه‌ک له هیواکانی ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه ئه‌وه‌یه که سه‌ردانێکی کوردستان بکه‌ن و له نزیکه‌وه ئاشنای هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ری کوردی ببن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هه‌وێنێکی باش بۆ کاره به‌دوادا هاتوه‌کانی تریان. شایه‌نی سه‌رنجه ڤیلگ وێل له به‌هاری ساڵی 2011 له‌سه‌ر ده‌ستی زیره‌ک ژێدار دهمهزرێندراوه بۆ ئامانجی تێکه‌ڵکێش کردنی که‌لتور میوزیکی کوردی به گه‌لانی تر‌و ناساندنی ناسنامه‌ی هونه‌ری کوردی به‌و گه‌لانه‌ی که ئاشنا نین به هونه‌ری کوردی.