ده‌بێ ژن و چێشتلێنان، ژن و مه‌تبه‌خ له‌یه‌ك جیا بكر ێته‌وه..
گفتوگۆی ئه‌رسه‌لان مه‌حمود : سته‌م و چه‌وساندنه‌وه له‌كۆمه‌ڵگه‌دا ته‌نها هه‌ر به‌رامبه‌ر به‌ژنان نییه. له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی چێنایهتییدا پیاوانیش ده‌كه‌ونه به‌ر زه‌بری چهوساندهنهوهو سته‌مكاری. به‌ڵام ژنان له‌به‌رده‌می چه‌وساندنه‌وه‌یه‌كی دوو لایانه(مچاعف) دان، سته‌م و چه‌وسانده‌نه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و تۆیژهو گروپانه‌وه ده‌كرێ كه‌خاوه‌ن ده‌سته‌ڵاتن. ژنان به‌درێژایی هه‌زاران ساڵه له‌به‌ر ده‌م وه‌ها سته‌م و چهوساندنهوهیهكدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن….ئه‌مه تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه‌ی ستافی” رێكخراوی مافی ژنی كورد، مافی مرۆڤ/ كۆڵن”ـه، له‌م گفتوگۆ تایبه‌ته‌یدا، زیاتر بخوێنه‌وه..
ئه‌وان له‌هه‌مبه‌ر پرسی چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان ده‌ڵێن” له‌باره تیۆریكهو له‌روانگه‌ی شه‌پۆل و جوڵانه‌وه‌ی فێمێنیستی و، سته‌می جنسی و ململانی دژی سته‌می جنسییه‌وه، یه‌كێك لهكۆنترین دیارده‌كانی مێژوی مرڤایه‌تییه كه هه‌زاران ساڵ مێژووی هه‌یه. هه‌ر بۆیه‌ش شه‌پۆلی فێمێنزم، وه‌ك ئالتێرناتیڤی شه‌پۆلی یه‌ك، زۆر بهراشێكاوی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و گووتاره هاته مه‌یدان، خه‌باتی ژنان بۆ یه‌كسانی ته‌نیا دوباره وێناكردنی جووڵانه‌ی سیاسی بۆ یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی نییه ئه‌و پێناسه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و تێگه‌یشتنه بو كه شه‌پۆلی یه‌ك و سازده‌رانی جووڵانه‌وه‌ی فێمێنیزتی و به‌ریت و ده‌ستكه‌وته‌كانی شه‌پولی یه‌كه‌م و بۆ به‌رده‌وامی خه‌بات له‌دژی سته‌مێك كه‌هه‌زاران ساڵ مێژوو بوو به‌ئه‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتن كهجووڵانهوهی فێمێنیستی ده‌بێ كه جووڵانه‌وه‌ی ژنان له‌هه‌مو بواره‌كانی ژیان دا په‌ره‌بستێنێت. هه‌ر بۆیه‌ش قه‌سه له‌سه‌ر هۆكاره بابهتییهكان و فه‌لسه‌فیه‌كانی سته‌م له‌سه‌ر ژنان و یان چه‌وسانده‌نه‌وه‌ی ئه‌وان ره‌نگه بهتێڕوانیێكی ئاوا سه‌رپێیه‌وه نه‌كرێ باسی بكرێ. به‌س به‌كورتی ده‌توانین به‌ڵێن كه له‌شه‌پۆلی دوو به‌و لاوه زۆر تر سرنجی چالاكانی جوڵانه‌وه‌ی ژنان بۆ هۆكاری بیۆلۆژی جنسی مێ و بۆ وێنه تایبه‌تمه‌ندی مندال بوون و ده‌وری ئه‌و دیارده‌یه شهرعییهدان به‌سته‌م و چۆساندهنهوهی ژنان ڕاكێشراوهو ئه‌و باسه‌یان زۆر به‌وردی شیكردووتهوه. به‌واتایه‌كی دیكه، توانایی مندال بوون له‌لای جنسی مێوهو ژن ده‌وری سه‌ره‌كی هه‌بوو هه‌یه كه دووباره بهرههمهێناوهنهی ژیان و كۆمهڵگهداو له‌هه‌مانكاتدا ئه‌و تایبه‌مه‌ندییه بۆته سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ سته‌مگه‌ری له‌دژی ژنان”.
به‌بڕوای ستافی ئه‌و رێكخراوه”تا پێش شۆرشی پیشه‌سازی كهتهكنۆلۆژی و ئامرازی به‌ربه‌ستكردن و كونتڕۆلی مندال (نفووس) بوون جارێ له‌ئارادا نه‌بوو مندال بوون، به‌رپرسی و گه‌وره‌كردنی مندال، به‌تایبه‌ت مندالی نێر، كهپێگهیهكی به‌رچاوی بوو له‌ئابووری ئه‌و ده‌م یان له‌شێوازی كشتوكاڵدا هه‌بوو، به‌رپرسی سه‌ره‌كی ژنان بوو. هه‌ر بویهش تا ئه‌و سه‌رده‌مه به‌ربه‌ره‌كانی و ململانێی ژنان له‌دژی سته‌م ته‌نیا وه‌ك دیارده‌یه‌كی تاكی و زۆر به‌ده‌گمه‌ن سه‌ری هه‌ڵده‌دا. دیاره شۆرشی پیشه‌سازی ته‌نیا شۆرش نه‌بوو كه‌پانتایی ئامرازی به‌رهه‌مهێناندا، به‌ڵكوو كۆمه‌لێك گۆرانكاری به‌دوای ئه‌و شورشهدا له‌كۆمه‌لگه‌ی مرۆڤایه‌تیدا په‌ریان سه‌ند. له‌نێوان ئه‌واندا ده‌توانین ئاماژه بهپیداویستی كۆنترول نهفووس به‌كه‌ین كهتهنیا له‌و له‌سه‌رده‌مدا هاته ئاراوه”.
له‌وباره‌یه‌وه زۆرتر دوان و گوتیان” لهنێوهراست سه‌دی 19 ی زانیی به‌ولاوه كه لهئهوروپاو ئامریكادا پێشهسازییهكی هه‌مه‌لایانه په‌ره‌ی سه‌ند جۆڵانوهیهكی جیددی فێمێنیستی سه‌ری هه‌لداو ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه هێرشێكی توند‌و تیژیان ده‌كرده سه‌ر خانه‌واده‌و خێزان، كلیسا‌و ده‌وڵه‌ت و یاسا وه‌ك سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێننای سته‌م له‌دژی ژنان. بۆیه به‌گشتی ده‌توانین به‌ڵێن كه‌پێگه‌ی و ده‌وری ژنان له‌ئابووری و سیستمی به‌رهه‌مهێنانی وه‌ڵاتدا ده‌بێ به‌هۆكاری سه‌ره‌كی كه ژنان به‌بن به‌كۆیله‌و بنده‌ستی پێاوان و تا ئه‌و ئاسته كه ده‌وری ژنان كهئابوورییه، بهرههمهێانن و ئیداره‌ی وه‌ڵات زۆرتر ده‌بێ راده‌ی سه‌ته‌م و چۆساندهنهوهی له‌سه‌ر ژنانیش كه‌م ده‌بێته‌وه. لهرۆژئا كه‌ژنان پاش خه‌باتێكی دوور‌و درێژ‌و دژوار تا راده‌یه‌ك پێگه‌یه‌كی به‌رچاویان لهئابوورو به‌رهه‌مهینان وه‌ده‌ست هێناوه، به‌شێكی زۆری ویسته‌كانی ئه‌وان نیشته‌جێ بووه‌و تا ئاستێكی سهرنجراكێشیش سه‌ته‌م له‌سه‌ر ژنان كه‌مبۆته‌وه، هه‌ر چه‌ند ئه‌و دیارده نه‌گریسه به‌تاواوی بنبڕ نه‌كراوه”.
كاتێكیش كه لێمان پرسین” ئافره‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی، له‌و نێوه‌شدا ئافره‌تانی كورد بۆ نه‌یتوانیوه ببێته خاوه‌ن كه‌سیه‌تیه‌كی سه‌ربه‌خۆ، یان بۆچی پێگه‌ی به‌ته‌واوه‌تی له‌یاساو ڕێسا نوسراو‌و نهنوسراوهكاندا بزره؟”..
گوتیان” كۆمه‌لگه‌ی كوردی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێشكه‌توو پیشه‌سازی نییه‌و تا ئێستاش داب و نه‌ریتی خێله‌كی و عه‌شایری كارگه‌رێكی به‌رچاویان له‌سیسته‌م و نوورمهكانی و كولتووری زال به‌سه‌ر كۆمه‌لگه‌دا هه‌یه. ژنانی كورد ته‌نیا له‌و چه‌ند ده‌یه‌ی دواییدا مه‌ودایان بۆ ره‌خساوه كه بێنه ناو چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و سیاسی. له‌كوردستان ئاستی په‌رده‌وه‌و تێگه‌شتنی سه‌رده‌میانه، به‌تایبه‌ت لهگۆندهكان تا ئێستاش نزمه. له‌شاره‌كاندا ئاستی په‌رده‌رده‌ی ژنان ( لێره باسی كوردستانی رۆژهه‌ڵات ده‌كه‌ین ) گه‌یشتوه‌ته راده‌ی پێاوان به‌ڵام كۆمه‌ڵێك به‌ربه‌ست و رێگری كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌پاشماوه‌ی كولتووری پێش-مۆدێرنن، له‌سه‌ره‌وی هه‌موان دوڵه‌تی ئێسلامی و كولتووری زالبووی دینی، ده‌رفه‌ته‌كه‌یان له‌ژنان بهرتهسككردووه بۆ هاوبه‌شی ژیان و مافی یه‌كسانی. جووڵانه‌وه‌ی ژنان كوردستانی رۆژهه‌ڵات له‌پاشكۆی جووڵانه‌وه‌ی ژنان ئێران، كهسهرهرای سیاسه‌تی داپلۆساندن و تێڕۆری كۆماری ئێسلامی به‌راستی جووڵانه‌وه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌ڵاتی دژی رێژیمی حاكمه، له‌به‌راوه‌رد له‌گه‌ل پارچهكانیتری كوردساتن كۆمه‌ڵێك گه‌شه‌سه‌ندنی به‌خۆیه‌وه دیوه. به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا ئه‌و پرسیاره‌ی ئیوه كه‌بۆ جووڵانه‌وه‌ی ژنان كوردستانی نه‌یتوانیوه خاوه‌ن كه‌سایه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بێ شێوازێك له‌راستی تێدایه. هۆكاری ئه‌و گرفته ده‌گه‌رێته‌وه بۆ هه‌لومه‌رجی نائاسایی له‌ئێران و كوردستانی رۆژهه‌ڵات. ئه‌و هه‌لومه‌رج بۆته به‌ربه‌ستی سه‌رهه‌ڵدانی رابه‌ران و ئێ‌لیتی سه‌ربه‌خۆ كهتواناو هێزی رابه‌ری ئه‌و جووڵانه‌وه‌یان هه‌بێت. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌وه ته‌نیا جووڵانه‌وه‌ی ژنان نییه كه‌تووشی ئه‌و گرفته‌یه به‌ڵكۆ جووڵانه‌وه‌ی سیاسی كوردی رۆژهه‌ڵاتی به‌گشتی لهئهزمهو قه‌یرانی قوولی ناسنامیی، ستراتێژی و نه‌بوونی رابه‌رێكی كارامهدایهو، نه‌بوونی رابه‌رانی شاره‌زاو كارامه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌تا ئێستا ئێمه له‌رۆژهه‌ڵات نه‌مانتوانییوه خۆمان له‌و قه‌یرانه ده‌رباز بكه‌ین. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش و له‌ژێر سیاسه‌تی داپڵۆسێنه‌رانه‌ی رێژیم ژنان كورد له‌رۆژهه‌ڵات له‌كۆمه‌ڵێك بواری كۆمه‌ڵایه‌ی، ئه‌ده‌بی و هونه‌ری وه‌ك سینه‌ما، رۆمان و داستانی نووسی به‌شیوازێكی به‌رچاو كۆمه‌ڵێك دهستكهوی به‌رچاویان بووه. ئه‌ڵبه‌ت وه‌ك خۆتان ئاگادارن چالاكی سیاسی له‌ئێران و رۆژهه‌ڵاتدا له‌به‌رده‌م به‌ربه‌ست و مانعی مهزندایهو ته‌نیا مرۆڤ ده‌توانێ به‌شێوازی نه‌هێنی به‌رده‌وام بێ له‌چالاكی سیاسیداو ئه‌و كاره‌ش هه‌م هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك خه‌ته‌رو مه‌ترسییه‌و هه‌مێش بۆ ژنان له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی له‌باری سیاسی داخراو‌و ئیسلامی زۆر سوك و سانا نیه. به‌شێكی به‌چاوی ژنان هێزو توانایی خۆیان بۆ سه‌ره‌تایترین ویستی یاسای ته‌رخان كردوه‌و له‌هه‌مانكاتدا كێشه‌كانی ته‌ڵاق، زواج، و چه‌ند هاوسه‌ری گرینگ‌ترین سه‌رقالی ژنانن و ئه‌وش لهرادهیهك رێگر بوووه له‌سه‌رهه‌ڵدانی رابه‌رانی سه‌ربه‌خۆ له‌نێۆ ژنانی كوردسیتانی رۆژهه‌ڵات”.
ستافی” رێكخراوی مافی ژنی كورد، مافی مرۆڤ، پێیان وایه دنیابینی پیاو له‌هه‌مبه‌ر پرسه‌كانی ئافره‌ت، بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانیش ببنه به‌شێك لهگۆِڕان و گۆڕاوی دونیا‌و، تێگه‌یشتن له‌جیهانی ئافره‌ت وه‌ك خۆی، ده‌بێ بهریگریكارێكی سه‌رسه‌ختی ئازادی و پارێزه‌ری مافه‌كانی مرۆڤ بن، له‌و باره‌یه‌وه رونیانكرده‌وه” مرۆڤایه‌تی و به‌گشتی ئه‌و كه‌سانی كهلهرێبازی و ره‌وتی ئازادی، دێمۆكراسی و مافی مرۆڤ خه‌بات ده‌كه‌ن و بۆ وه‌دیهێنانی هه‌لومه‌رجێكی باشتری ژیان بۆ هه‌موو كه‌س هه‌نگاوو هه‌ڵده‌گڕن له‌راستیدا بۆ ئازادی و رزگاری ژنانیش خه‌بات ده‌كه‌ن. ئه‌و پێاوانهی له‌رێگای پرهسهندن، ئازادی، دێمۆكراسی و مافی مرۆڤ خه‌بات ده‌كه‌ن ته‌نیا ژیانی پێاوان به‌ڵكوو ژیانی ژنانیش به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی باشتر ده‌بن. به‌رگری كردن له‌ماف مرۆڤ، ئازادی و دێمۆكراسی له‌هه‌مانكاتدا ده‌توانێ و ده‌بێ دیفاع بێ له‌هه‌موو كه‌س و ژنانیش به‌هۆی ئه‌و سته‌م، زه‌خت دولایانهی كه‌به‌سه‌ریاندا داسه‌پاوه ده‌بێ له‌و خه‌باته به‌هره‌و سوود وه‌رگرن.
كاتێكیش كه باسمان برده سه‌ر مه‌سه‌له‌ی خۆكوژی لای ئافره‌تی كورد‌و پرسیمان خۆ كوژی لای ئافره‌تی كورد ده‌رهاویشته‌و هه‌ڵگری چ جۆره تێگه‌یشتن و لێكدانه‌وه‌یه كه، ئێوه پێتان وانیه خۆكوژی لای ئه‌وان جۆرێك له‌نا ئاگامه‌ندییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێ؟ گوتیان” پێویسته بڵێین كه خۆكوژی ژنان نه دیارده‌یه‌كی به‌س كوردییه به‌ڵكوو وه‌ك زۆر شتی دیكه‌ی دنیای سه‌رده‌م دیارده‌یكی جیهانیه جا بۆیه هویهكانیشی تاراده‌یه‌كی زور ده‌توانێت یه‌كسان بێت. به‌ڵام به‌رای ئیمه هۆی خۆكوژی ته‌نیا له نائاكامیهكاندا سه‌رچاوه ناگرێت. چوونكه زۆرییهك له پیاوانیش تووشی نائاكامی ده‌بن به‌ڵام ئه‌ی بۆ خۆیان ناكوژن یا ئه‌گه‌ر روداوێكی وا هه‌بێت ئه‌ونده ده‌گمه‌نه كه به‌رچاو ناكه‌وێت. لێدوان له‌م باره‌وه بۆ پێزانینی هۆیه‌كانی ئه‌م دیارده پێویستی به‌كات و لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ته. به‌س ئه‌توانین بڵێین خۆكوژی ژنان ریشه‌و هۆ كاره‌كه‌ی له‌دڵی مێژوودایه. قه‌د مێژووی ئه‌و كومهڵگهیهی ژنی وه‌ك مروویهكی سه‌ر به‌خۆو خاوه‌ن حه‌قی به‌رانبه‌ر نه‌ناسیوه به‌ڵكوو وه‌كوو خزمه‌تكاری پیاوو، دایكی منداڵان، به‌جێهێنه‌ری ئه‌ركه تاقه‌ت پروكینهرهكانی ماڵ و هه‌روه‌ها ئامرازێكی جنسی چاوی لێكردوه كه‌وا بوو ئه‌م كوێله به‌رواڵه‌ت ئینسانیه كهدهرونی له‌م هه‌موو زه‌خت و زۆره سارێژ ده‌بێت بهكووشتنی خۆی وه‌كوو بۆمبێك ده‌ته‌قێته‌وه بهكۆمهڵگهداو ئه‌مه شه‌رمه‌زاریه‌كی زۆره بۆ كۆمه‌ڵگه‌كانی سه‌رده‌م. به‌رای ئیمه چ خۆكوژی ژنان و چ كوشتنی ژنان له‌هه‌ر شوێنێك ببێت به‌روداوێكی ئاسایی هه‌موو بنه‌ماكانی ئه‌و كومهڵگه له‌مێژووه بگره تا ئاین و كولتوور‌و نه‌ریت وه حكومه‌ت و یاسا هه‌موو ئه‌كه‌ونه ژێر پرسیاره‌وه”.
زیاتر پرسیمان، ئافره‌تی كورد چۆن و كه‌ی دهبنهئافرهتگهلێكی ڕه‌چه‌شكێن و هه‌ڵگری په‌یامێكی یاخیگهرا به‌ڕووی به‌ندو باوهكۆمهڵایهتی و، ئه‌و توندوتیژیانه‌ی كه دهكرێنهسهری به‌گشتی؟ ستافی رێكخراوی مافی ژنی كورد، مافی مرۆڤ، ئاماژه‌یاندا” هه‌ر ئێستا‌و ده‌مێكه رچه‌شكێنی ده‌ستی پێكردوه. پێكهاتنی كۆمه‌ڵی رێكخراوه‌ی جۆراوجۆری ژنان وه باس و تووێژوینهوهو لێكۆڵینه‌وه‌و ده‌رهێنانی رۆژنامه‌و چاپه‌مه‌نی سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی ژنان له‌لایك و په‌ره‌سه‌ندنی كوشتن وبرین و ئازاری ژنان له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌مانه هه‌موی ده‌یسه‌لمێنێت كهههڵچوونی ژنان دژ به‌ئاداب و نه‌ریته پرتوكاوهكان و بنهبهركردنی تووندوتیژی گه‌یشتوه‌ته ئاستیكی به‌رز، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌م خه‌بات و تێكۆشانه به‌سه‌ر ئه‌نجامی خۆی ده‌گات به‌سراوه به چه‌ند هۆیه‌كی سه‌ره‌كیه‌وه وه‌ك دامه‌رزاندنی بنه‌ماكانی دیموكراسی لهكۆمهڵگهداو جێگیربوونی شارستانیه‌تی مۆدێرن بیروو بۆچوونی پێشكه‌وتوو خوازانه‌یه كه جه‌ماوه‌ر به‌وه ده‌گات كه ژن به‌ر له‌وه‌ی كه‌خزمه‌تكاری پیاو یان به‌خێوكه‌ری منداڵ وه یان چێشتلێنه‌رێكی چاك بێت ئینسانێكی خاوه‌ن حه‌قی به‌رانبه‌ره له‌گه‌ڵ پیاودا له‌هه‌موو به‌شه‌كانی ژیاندا، بۆچی هه‌ر چێشتلێنان به‌ئه‌ركی سه‌ره‌كی ژنان چاو لێ ده‌كر ێت؟ ئه‌م بۆ چوونانه ئه‌گه‌ر چی بۆچوونێكی زاڵه له بیر‌و رای گشتی دا به‌نیسبه‌ت ژنانه‌وه، به‌لام ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌یری لێ هاتویی ژنان بكه‌ین، بۆمان ده‌ر ده‌كه‌ویت ژنانی پله‌و پایه زانستی زۆر به‌رزیان له‌جیهاندا هه‌یه‌و له به‌شه جۆراو جۆره‌كانی كومهڵگهدا ئه‌ركی قورسیان له‌سه‌رشان دایه. به‌كورتی به‌هیواین ئاستی هۆشیاری و زانیاری فكری خه‌ڵك به‌عام و به‌تایبه‌ت رهوشنبیران بهرادهیك بگات كه لانی كه‌م ژن و چێشتلێنان و ژن و مه‌تبه‌خ له‌یه‌ك جیا بكر ێته‌وه.
پرۆفایل: ریكخراوی مافی ژنی كورد، مافی مرۆڤ/ كۆڵن..دامه‌زراوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی داكۆكیكاری مافه‌كانی ژنی كورده‌و، له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات”ئه‌ڵمانیا” درێژه بهكاروچالاكیه ههكیهكانی خۆی ده‌دات و ستافه‌كه‌ی پێكدێت له (( شورنگیز رحیمی، به‌هار زه‌ندی، روفیار رمزانعلی، به‌دریه ته‌وحیدی، فریشته گوڵپه‌روه‌ر، ژینا توتاخچی، ناهیده به‌همه‌نی، پرشه‌نگ بلوری، شادی ساڵحی )).