سه‌رچاوه. هه‌واسان.نێت
پ- ئایه‌ت کێیه
من ئایه‌ت ئه‌حمه‌د نژاد ، له شاری روانسه‌ر سه‌ر به پارێزگای کرماشان له کوردستانی رۆژهه‌ڵات به دونیا هاتووم ئێستا له وڵاتی دانیمارک ژیان به سه‌رده‌به‌م
پ- ئایه‌ت که‌ی ده‌ستی به هونه‌ر کرد
له منداڵیه‌وه خولیای هونه‌ر و گۆرانی بووم و له بنه‌ماڵه‌یه‌کی هونه‌رمه‌ند و هونه‌ری چاوم به دونیا هه‌ڵهێناوه. له ساڵی 1998 ده‌ستم به‌گۆرانی گووتن کردوه.
پ- چه‌ند به‌رهه‌مت هه‌یه و به‌چی زاراوه‌یه‌ك گۆرانیت خۆیندوه
کاتێك ده‌ستم به گۆرانی گووتن کرد سه‌رده‌می سیدی نه‌بوو، به شریت یان نه‌وار گۆرانیه‌کانم تۆمار ده‌کرد. 21 نه‌وارم هه‌یه و کاتێك ئستودیو هاته بازاره‌کانی کرماشان من توانیم 4 ئه‌ڵبووم به ئه‌نجام بگه‌ینم که ئاخرینیان ئه‌لبوومی په‌ریشان بوو که له 2009 که‌وته به‌رده‌ستی گوێ‌گران. و ئه‌توانم به‌م چه‌ند زاراوه گۆرانی بڵیم. سۆرانی و هه‌ورامی و لوڕی وکهڵهوڕی
پ- تۆ وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك هونه‌ری کوردی له چی ئاستێك ده‌بینی
به بڕوای من هۆنه‌ری کوردی هه‌م باشی تێدایه هه‌م خراپێش چوون نابێت ته‌ر و وشك به یه‌که‌و بسوتێنی
پ- تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هونه‌ری بێگانه تێکه‌ڵی هونه‌ری کوردی بێت
پێم خۆشه هونه‌ری کوردی ڕۆژ به ڕۆژ سه‌رکه‌وتوو تر بێت به ڕێک وپێکی نه‌ك به شێوازێك بێت که سنوری هونه‌ری کوردی بخاته مه‌ترسیه‌وه.
پ- به ڕای تۆ راگه‌یاندن تا چه‌ند کاریگه‌ی له سه‌ر هونه‌ر یا خۆد کۆمه‌ڵگا داده‌نێت.
زۆر جار ئه‌م پرسیارانه دێته‌پێشه‌وه بۆ هه‌مووان به‌ڕاستی ڕاگه‌یاندن زۆر گرنگه ئه‌گه‌ر به دڵ و گیان به بێ جیاوازی خزمه‌ت بکه‌ن. چوون هه‌ر ڕاگه‌یاندنه زۆرتر ده‌چێت ناو کۆمه‌ڵگا.
پ- به ته‌مای به‌رهه‌می نۆی هه‌ێت به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نی
نه به‌داخه‌وه…هۆکه‌ی…. من کاتێك ده‌چم به هه‌وڵ وماندوبونێکی زۆره‌وه گۆرانی له ستودیو دڵیم و ڤیدیۆ کلیپی بۆ ده‌که‌م. ده‌بینیم له ڕاگه‌یاندنه‌کان به باشی ناکه‌وێته به‌رچاوی نه‌ته‌وه‌که‌م ئه‌و کات له‌وه بیر ده‌که‌مه‌وه که له هونه‌ر دابڕاوه‌م
پ- له داهاتوو هیچ هه‌وڵێک ده‌خه‌ێته گڕ بۆ ووتنی سروودی نه‌ته‌وه‌ی
بێ گوومان من هه‌موو کات مه‌به‌ستم له گۆرانی گووتن ئه‌وه بووه که بتوانم خزمه‌ت به گه‌ل ونیشتمانه‌که‌م بکه‌م چوون زۆر خۆشم له نیشتمان په‌روه‌ریه.
پ- په‌یوه‌ندی نیوان هونه‌رمه‌ندان تا چه ئاستێك گرنگی هه‌یه بۆ هونه‌ر و گۆمه‌ڵگا.
به‌ڕاستی هندێك گرفت دیته پێش لێره، ئه‌گه‌ر ئێمه (بنه‌ماڵیه‌ی هونه‌ر) ڕێز‌و پاراستنی به‌هره‌کانی یه‌ك له بواری هونه‌ری بگرین هاوکار و پاڵپشتی یه‌ك بین بێ گومان بۆ کۆمه‌ڵگایش به سود ده‌بین و ئه‌توانین خزمه‌ت کردنمان باشتر به هیزتر بکه‌ین.
پ- هونه‌رمه‌ندانی پێشوو تا چ ئاستێك خزمه‌تی هونه‌ر و کۆمه‌ڵگایان کردبوو
ئه‌وان هه‌موو ماموستا و مه‌کته‌ی ئیمه بوون. خزمه‌تێکی بی پایانیان به هونه‌ر و گۆمه‌ڵگا کردوه.
ئه‌ی هۆنه‌رمه‌ندانی سه‌رده‌م … هونه‌رمه‌ندانی ئه‌م سه‌رده‌مه له پێشدا ئاماژه‌م پێ‌کرد چاکی زۆر کراوه له‌لایه‌ن هندێک له هونه‌رمه‌ندان به‌لام له‌لایه‌کی دیکه‌یشه‌وه به پێچه‌وانه‌وه.
پ- جیاوازی هۆنه‌رمه‌ند و گۆرانی بێژ چیه و چۆن پێناسه‌ی ده‌که‌ی
هونه‌رمه‌ند به‌و که‌سه ده‌ڵیم به شاره‌زایه‌کی ته‌واو به‌هره‌که‌ی پێشکه‌ش بکات و جێگه ده‌ستی بۆ هه‌میشه له ناو دڵی گه‌له‌که‌ی بمێنێته‌وه و بزانێت بۆ چی مه‌به‌ستێك گۆرانی ده‌ڵێت
گۆرانی پیژیش بۆ ئه‌وه داده‌نیم که هونه‌ر بۆ خۆ ده‌رخستن به‌هره‌که‌ی یه‌ك بار مه‌سره‌ف بێت.
پ- له چه‌ند وڵات ئاهه‌نگت گێراوه
من به هۆی ئه‌وه بۆ 3 ساڵ ده‌چێت که هاتوومه ده‌ره‌وه‌ی کوردستان نه‌متوانیوه خزمه‌ت به هه‌موو کوردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بکه‌م، به‌ڵام له چه‌ند وڵاتێکی ئه‌وروپی به‌شداری چه‌ژنه کوردیه‌کانم کردوه.
هیوادارم له هه‌ر جیگایه‌ك کورد هه‌یه بتوانم سه‌ردان بکه‌م بۆ هه‌رچی زۆرتر خزمه‌ت کردن چوون من خۆم به مڵکی هه‌موو گه‌لی کورد ده‌زانم.
پ- ڕۆژه نه‌ته‌وه‌یه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ر له‌یه‌نێك بێت بۆ تۆ جیاوازی هه‌یه..مه‌به‌ست به‌شداری کردنه.
بێ گومان نه، من له‌گه‌ڵ رێز‌و خۆشه‌ویستم بۆ هه‌موو لایه‌نیک به هه‌ر بیر و باوه‌رێک هه‌ن. چوون مه‌به‌ستی هه‌موویان خزمه‌ت کردنه به نیشتمان، منیش خۆم به به‌شێك له بورای هونه‌ر له هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌زانم.
پ- به‌نیازی له داهاتوو سه‌ردانی کوردستان بکه‌یت.
بۆچی نه، زۆر خۆشحاڵ ده‌بیم بگه‌ڕیمه‌وه. به‌دڵنیایه‌وه به ته‌مام له داهاتوویه‌كی نزیك بگه‌رێمه‌وه باوه‌شی گه‌له‌که‌م.