زانا گه‌ڵاڵی: هه‌رچه‌نده له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه له نێو کلتووری سویدیدا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، به‌ڵام ئه‌و ئاشق به هونه‌رو کلتووری کوردییه‌و هه‌میشه ده‌یه‌وێ له بۆنه نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا له‌گه‌ڵ گرووپه‌که‌یان به‌هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی به‌شدار ی بکات. شۆڤان ئه‌نوه‌ر،که له دایکبووی ساڵی( 1990) ی شاری سلێمانی-یه،له ته‌مه‌نی ( 7 ) ساڵییه‌وه له سوید ده‌ژی و ئه‌و ئێستا خوێندکاری دوا قۆناغی ئاماده‌ییه له به‌شی خزمه‌تگوزاری ته‌ندرووستی. هاوکات له ده‌نگدانێکی ئازاد‌دا به‌به‌شداری نزیکه‌ی ( 100) کوڕ‌و کچ ، شۆڤان وه‌ک نوێنه‌ری گه‌نجان بوو به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌کان .
توانیمان فۆرمێکی تازه بۆ هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی دابنێین
شۆڤان پێیوتین، که هاتمه سوید به‌هۆی خاڵمه‌وه دڵشاد ئه‌حمه‌د که ده‌رهێنه‌ری شانۆییه، بووم به ئه‌ندام له کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌کان و له هه‌مانکاتیشدا مامۆستا‌م بووه له هونه‌ری هه‌ڵپه‌ڕکێدا. هه‌ر به‌هۆی ئه‌ویشه‌وه له‌و بواره‌دا چالاکم و کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌رم.
باسی ئه‌وه‌شی کرد، که له‌ساڵی (1999)ه‌وه له گروپی هه‌ڵپه‌ڕکێدا به‌شداره واته له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی گروپههوه.
له‌و دیمانهیهماندا شۆڤان وتی : ئێستا گروپه‌که‌مان زیاتر له ( 66 ) کوڕ‌و کچین و ده‌رگامان ئاواڵایه بۆ هه‌موو کوڕ‌و کچێک که بیه‌وێ کارمان له‌گه‌ڵدا بکات، جگه له بواری هه‌ڵپه‌ڕکێش چه‌ندین چالاکی دیکه‌ش له کۆمه‌ڵه‌که‌ماندا هه‌یه.
ئێمه یه‌کێکین له‌و گروپانه
ده‌رباره‌ی بڕوانینی میدیا‌و خه‌ڵکی سویدی بۆ ئه‌م گروپه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: که له‌هه‌موو ڕۆژنامه‌و ته‌له‌فزیۆن و رادیۆ سویدییهکاندا ده‌رباره‌ی نووسراوه‌و بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵکی سویدی و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ش به‌شیوازێک که به یه‌کێک له پرۆفیشیۆناڵترین گروپ داده‌نرێت له سوید که (8 ) گروپ به‌باشترین گروپی هه‌ڵپه‌ڕکێ ههڵبژێرداوهو ئێمه یه‌کێکین له‌وگروپانه.
شۆڤان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که کۆمه‌ڵه‌که‌یان له سنوری ئه‌وروپاو کوردستاندا ناوی هه‌یه‌و ساڵی پاریش له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه بانگهێشتکراون بۆ کوردستان و لێره کۆمه‌ڵێک چالاکییان نواندووه وتیشی : بڕیاریشه ئه‌مساڵ مانگی ( 6 ) گه‌وره‌ترین که‌رنه‌ڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی له شاری سلێمانی و که‌لار رێکخبه‌ین و له‌گه‌ڵ خۆشمان‌دا بۆ که‌رنه‌ڤاڵیکی سوید بانگهێشکراوین.
زۆر خۆشحاڵده‌بم ئه‌گه‌ر،،
شۆڤان، تائێستا به‌شداری له ( 5 ) ڤیدیۆ کلیپدا کردووه ئه‌و وتی ، به‌شداربوونم لهفیستڤاڵ و بۆنه‌کاندا له‌ژماره نایه‌ن و له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش که ئه‌گه‌ر داوای لێبکرێت له کلیپێکدا به‌شداری بکات به‌ته‌نیا دوور له هه‌ڵپه‌ڕکێ، وه‌ڵامی چیده‌بێت؟ پێیوتین، به‌دڵنیاییه‌وه حه‌زده‌که‌م له ڤیدیۆ کلیپێکدا ڕۆڵم هه‌بێت و چالاکبم له‌وبواره‌دا. هه‌روه‌ها زۆر خۆشحاڵده‌بم ئه‌گه‌ر ڕۆژێک له ڕۆژان له فیلمێکی کوردی یاخوود شانۆگه‌رییه‌کی کوردی‌دا ڕۆڵم بده‌نێ.
جوانترین دانس سامبا-یه
شۆڤان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی به هوموو جۆره دانسێک ده‌کات، جگه له هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی، به‌لای ئه‌وه‌وه جوانترین دانس سامبا-یه. وه‌ک وتی: که هونه‌ری هه‌ڵپه‌ڕکێ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ کوردستان له سوید سه‌ختره له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌دوای خوێندنگه ده‌چین بۆ پرۆڤه‌کردن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌گه‌ر سێ پێشنیازی بۆبکه‌ن به‌به‌شدار بوون له‌گۆرانی یان فلمێک یان هه‌ڵپه‌رکی ده‌ڵێت هه‌ڵپه‌رکێ هه‌ڵده‌بژێرم.
ئه‌ویش له مشک ده‌ترسێ
هه‌ر له‌وشاره‌ی کهشۆڤان لێیدهژیت، ژماره‌یه‌کی زۆر کوڕ‌و کچی کورد که ته‌مه‌نی منداڵ<یان له‌وێ به‌سه‌ر بردووه له‌گڵ هه‌ندێ له‌گه‌نجانی سویدی عاشق به‌هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردین و له‌مباره‌یه‌وه‌و پێیوتین : له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و ساره‌ی ئێمه لێیده‌ژین گه‌وره‌ترین که‌رنه‌ڤاڵی ئه‌سکه‌نده‌نافیای لێده‌کرێت، ئێمه‌ش وه‌کا لاوی کورد حه‌زده‌که‌ین به‌شداربین تاوه‌کو سه‌ری میلله‌ته‌که‌مان به‌رزبکه‌ینه‌وه.
هه‌ر له‌و دیمانه‌یه‌دا زانیمان که شۆڤان له‌مشک ده‌ترسێ و ڕقی لهدرۆیهو به‌گۆرانیبێژ هانیش سه‌رسامه‌و ده‌شڵێت خۆشترین کات له‌لام ئه‌وکاته‌یه که‌سه‌فه‌ر ده‌که‌ین بۆ وڵاتان، خۆشترین شتیش که ڕوویدا ئه‌وه‌بوو که له‌کوردستان چالاکیمان ئه‌نجامداوه.
هه‌ڵپه‌رکێ ته‌نیا ده‌ستگرتن بوو
له کۆتایی گفتوگۆکه‌ماندا ئه‌و وتی: خۆره‌کانی هه‌ڵپه‌رکێ له‌گروپه‌که‌مان له داهێنانی خۆمانه‌و ئێمه تازه‌گه‌ریمان خسته ناو هه‌ڵپه‌رکێی کوردی و پێشتر هه‌ڵپه‌رکێ ته‌نیا ده‌ستگرتن بوو، به‌ڵام ئێمه توانیمان فۆرمێکی تازه بۆ هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی دابنێن، سوپاسی مامۆستا دڵشادی خاڵیشم ده‌که‌م کهراهێنهرمانهو خۆم به‌قه‌رزاری ئه‌و ده‌زانم.