هه‌ڵۆ مه‌رگه‌یی : نه‌وتی ره‌ش و چاره‌ڕه‌شی خه‌ڵكی كوردستان، خاوه‌ن مێژویه‌كی هاوبه‌شی مه‌ودا دورن، پێده‌چێ ئه‌و یهكانگیریهش هه‌روا تولبكێشێ، ئه‌مه له‌كاتێكدایه وێڕای ناله‌باری باری ئه‌منی و، نارێكی سلكی ته‌ندروستی، رێگه‌وبان و هه‌یمه‌نه‌ی پاشخانه كولتووری و فه‌رهه‌نگییه بۆماوه‌ییه‌كان به‌سه‌ر ڕه‌وشی په‌روه‌رده‌وخوێندن و، سنورداركردنی ئازادییه فه‌ردییه‌كان، گه‌لانی عیراق به‌گشتی و كوردستانیان به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان خاوه‌نی یه‌كه‌مین یه‌ده‌گی نه‌وتیه له‌جیهاندا، كه‌چی قه‌یرانی سوته‌مه‌نی پتر له 20 ساڵی رابردو ته‌نگی پێهه‌ڵچنیوون.
پێش روخانی حوكمی صهددامییهكان، ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌كمان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هاورا بووبین كه ئه‌و سامانه بۆ چه‌ك و چۆڵی سه‌ربازی دژ به‌گه‌لانی ناوچه‌كه‌و عیراقییه‌كان به‌كار ده‌برێ، تۆ بڵێی دوای راپه‌رینی ئاداری 1991 هه‌ر هیچ نه‌بێ دوای پرۆسه‌ی رزگاری عیراق و روخانی ئه‌و رژێمه، ئه‌و سامانه نیشتیمانیه زۆر‌و زه‌وه‌نده خرابێته خزمه‌ت چ پرۆژه‌یه‌كی تری دوژمنكارانه‌وه؟ كێ له‌پشت هێشتنه‌وه‌ی چارهشی نه‌وت و عیراقیهكانهوهیه؟، حزب و حكومه‌ت له‌م نێوه‌دا چ رۆڵێك ده‌گێرن؟، كێ له‌م هه‌موو دزی و فزییهی له‌سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراقه‌وه به‌و سامانه نیشتیمانیه‌وه ده‌كرێ به‌پرسیاره؟، دامه‌زراوه نه‌وتیه‌كانی ئه‌م وڵاته به ئاشكرا‌و نهێنییانه‌وه كێ تهصهروفیان پێوه ده‌كات و كارمهندو پاسه‌وانه‌كانی كێن؟، ئه‌ی ئه‌وانه كێن له‌پشت به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی ئه‌و سامانه‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتن له‌بازاڕی سپی‌دا؟، ئه‌ی ئه‌و هةناو ره‌شانه‌ی بازڕی ره‌شیان له‌نه‌وتی ره‌ش فوداوه كێن؟، ئه‌م بابه‌تانه بۆ هه‌تا ئێستا نه‌بوونه‌ته جێگه‌ی هه‌ڵوێسته له‌سه‌ركردنی ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاته؟، ئه‌مانه‌و زۆر پرسیاری تر بۆ وڵامنادرێنهوه؟، بێگومان چونكه خواستی دهزگهو دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تی و حزبییه‌كانی له‌پشته‌و ده‌خوازن بهوێرانكردنی ئابوری وڵات هه‌لومه‌رجی ناسه‌قامگیریی ببێته دوا چاره‌و له‌و رێگه‌یه‌وه به‌تالانبردنی ئه‌و سامانه نیشتیمانیه ئیستغلا بكه‌ن و هه‌رواو بێپه‌روا به‌رهه‌مه‌كانی به‌قاچاخ ره‌وانه‌ی وڵاتانی دراوسێ بكهنو رۆژانه ملیۆنان دۆلارلهگیرفانی خه‌ڵكی ئه‌م ولاته بدزن، دیاره به‌قاچاخبردنی نه‌وت وێرای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق ئه‌نجامده‌درێت” به‌سره‌و ناوچه سنوریه‌كانی وڵاتانی دراوسێ ئێران‌و كوێت‌و ئوردن‌و سوریا‌و توركیا” له‌كوردستانیش ئه‌و قاچاخكارییه هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی عیراق به‌پێی نفوز‌و پێگه‌ی حیزبه زلهێزه‌كان دابه‌شكراون زۆرترین پرۆسه‌ی به‌قاچاخبردنی به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له‌ساڵانی 2009و 2010 ده‌ركه‌وتوه كه له‌و پارێزگه نه‌وتییانه‌ی هاوسنوری هه‌رێمی كوردستانن‌و لهپاڵاوتگهی بێجی‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر ده‌رده‌هێنرێت ههروكو عێن زاله‌و كه‌ركوك‌و باباگوڕگوڕ كه رۆژانه به‌ملیۆنان لیتر نه‌وتی به‌قاچاخبراو بۆ ئێران دهخهمڵێنرێتو حیزبه كوردییه‌كان پاره‌یه‌كی زۆریان لێی ده‌ستده‌كه‌وێت كه به‌چه‌ندین ملیار دۆلار دهخهمڵێنرێتو به‌كاریده‌هێنن بۆ ئه‌جێندای خۆیان له‌گۆڕه‌پانی عێراق.
ته‌نها ئه‌و تانكه‌رانه‌ی كه هاتونه‌ته ناو كوردستانه‌وه به‌هه‌زاران دانه داده‌نرێن كه له‌لایه‌ن پارتی دیموكرتی كوردستان‌و یه‌كێتیی نیشتمانییه‌وه بۆ به‌قاچاخبردنی نه‌وت له‌ژێر فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌و لێپرسراوه حیزبییه‌كان سودیان لێوهدهگیرێتو ده‌فرۆشرێت.
بێگومان پرۆسه‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت به به‌رچاوی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاته‌وه پێشینه‌و زه‌نگێكی مه‌ترسیداره، چونكه ئه‌وه‌ی بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی نهگبتی و ژیانی گه‌لانی عیراق نهوتهكهیهتی نه‌ك ئاو، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان و حكومه‌تی نوێی عیراق و كوردستان ئه‌م ئاریشه‌یه هه‌روا به ئاڵۆزی و بێسه‌روبه‌ر بهێڵێته‌وه كه مه‌ترسییه‌كه‌ی هیچی كه‌متر نییه له‌تاوانه‌كانی تیرۆر‌و له‌ناوبردنی به‌كۆمه‌ڵ و كوشتنی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی، كورده‌كان و گه‌لانی عیراق به‌گشتی ده‌بێ ته‌شی چاره‌ڕه‌شی ئاینده‌یه‌كی نادیار وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان برێسن و بخولێننه‌وه.