پێنوسەکان/ ڕۆژنامەی دەیڵی مەیڵ…
دادگایەکی عەرەبستانی سعودییە، باوکێکی بانگخوازی ئیسلامیی بەناوبانگی سەبارەت بە لێدان و ئەشکەنجەدان و لاقەکردنی کچە پێنج ساڵانەکەی تاکو مەرگ، بەپێدانی ( پارەی خوێن) ئازاد کرد.
فەیحان ئەلغامدی، ووتارخوێن و ئیسلامیی بەناوبانگی عەرەبستانی سعودی، بەهۆی ئەوەی کچە پێنج ساڵانەکەی بەزۆر و بەلێدان، تاکو مەرگ، لاقەدەکات، پاش ئاشکرابوونی لەمانگی ١٠ ی ٢٠١٢ دا، لەلایەن پۆلیسی ئەو ووڵاتەوە دەستگیر کرا، بەڵام، دادگا، بەسزای پێدانی بڕێك پارە، بەدەوڵەت و دایکی کچەکە، ئازادی کرد.
نەخۆشخانە، ڕایگەیاندووە: لامەی تەمەن ٥ ساڵ، تەنها لاقە نەکراوە، بەڵکو ئەشکەنجەیەکی زۆریش دراوە کە بەهۆیەوە ئێسکەکانی کاسەی سەری و قۆڵی چەپیشی شکاون.
دایکی لامەی تەمەن پێنج ساڵی قوربانی، کەپێشتر لەلایەن فەیحانەوە تەڵاق دراوە و جودا بوونەتەوە، ووتی” لامە، لەلای فەیحان دەژیا و فەیحانیش ژنی تری هەیە. پێش مردنەکەی لامە، بەسێ مانگ، هەستم بەشتێك کرد، بەڵام، فەیحان نەیهێشت بچم و چاوم بەکچەکەم بکەوێت”.
هەروەها ووتی” بەهۆی لاقەکردنەکەیەوە، ناوگیانی بریندار بووە و تووشی خوێنبەربوون بووە. بۆگیرسانەوەشی، فەیحان ئەلغامدی، ناوگیانی بەئاگر داخ کردووە”.
میدیا ناوخۆییەکانی سعودییە، بڵاویان کردۆتەوە، دادگا، ڕایگەیاندووە” تەنها ئەو کاتە بۆ زیندانیکردنی فەیحان بەسە کە کچەکەی تێدا مردووە و بریتییە لەتەنها دوو هەفتە. ئەو، دەتوانێت پارە بدات و ئازاد بێت”. هەروەها گوتویەتی” ئەو پیاوانەی ژن و کچەکانیان دەکوژن، بەهەر هۆیەکەوە بێت، تەنها دەتوانرێت ٥ بۆ ١٢ ساڵ زیندانی بکرێن. ئەمە لەکاتێکدا ئەگەر پارەکە نەدات. بەڵام ئەگەر بڕی پارەی داوالێکراو بدات، ئەوا ڕاستەوخۆ ئازاد دەکرێت”.
دادگای سعودییە، فەیحانی بە ٥٠.٠٠٠ ( پەنجا هەزار) دۆلاری ئەمریکی سزادا.
هەر بۆ ئەو پرسە، سێ چاکوانی سعودی، بەهاوەڵیی مەنال ئەلسعود، کەمپەینێکیان دژی ئەو کارە ڕاگەیاندووە. بەڵام، لەوە ناچێت بتوانێت هیچ کاریگەرییەکی بۆ ئەو پرسە وەحشیگەرییانە هەبێت کەبەردەوام دووبارە دەبنەوە.
سەرچاوەی هەواڵ:
Discussion about this post