ئه‌رسه‌لان مه‌حمود : مرۆڤی ئازاد، به‌رهه‌می ژینگه‌یه‌كی ئازاده، ئازادیخوازی له‌فه‌زایه‌كدا خه‌ڵكی دێنێته سه‌ر هه‌ست و جوڵه كه ئازادی به‌هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانیه‌وه كه‌وتبێته ژێر پرسیار‌و پێشێلكارییه‌وه، گرینكترین ئه‌و هۆكارانه‌یش كه ده‌بنه مایه‌ی به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی هه‌ڵسوڕان و سنورداركردنی ئازادییه‌كان، ده‌رهاویشته فه‌رهه‌نگی و فه‌رزیاته كولتوورییه بۆماوهیخوازهكانن، ئه‌و ده‌رگیرییه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیانه‌ن كه خوازیاری هێشتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ن له‌دۆخێكی وه‌ستاودا، ئه‌وه وێڕای ئه‌وه‌ی كه هیچ یاسا‌و رێسا یا پاساوێكی بابه‌تیانه بۆ به‌رپێگرتنی مه‌وداكانی بیركردنه‌وه، بینین، ڕوانین و گوتن له‌ئارادا نیه، تا ئازادی بیركردنه‌وه، یان ئازادی گوتن و، ئازادی هه‌ڵسوڕانی مرۆڤه‌كان سنوردار بكات، ناته‌واوی بوونیه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ره‌تادا پێمان ده‌ڵێ بۆ خۆ ده‌ربازكردن له‌و لهبێناوهرۆكی یا ناته‌واوییه، مرۆڤ ده‌بێ پێبهپێی هه‌ڵكشان و فراژوبوونی ته‌مه‌ن خۆی ناوهڕۆك بۆ خۆی دابهێنێ، به‌مه‌ش ئه‌و ناته‌واویه پڕ ده‌كاته‌وه‌و، خۆی له‌و بێناوهرۆكیه ئه‌زه‌لییه ده‌ربازی سه‌ر شاڕێی ژیانكردنێك ده‌كات كه نهجوگرافیایهك بۆ بیركردنه‌وه‌و نهنیشتیمانێكیش بۆ ده‌ربڕین ده‌ناسێ، به‌پێچه‌وانه‌وه ناتوانێ ئه‌و داهێنه‌ره‌ی بوونیه‌تی خۆیبێ و ئاگامه‌ندانه به‌شوێن ئه‌و بوونه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵبگرێ و له‌بوون وه‌ك ئه‌وه‌ی شیاوی مرۆڤبوونه تێبگات.
كه وا بوو، گرینگ‌ترین ره‌گه‌زی ئازاد ژیان، مرۆسالارییه، هه‌روه‌ك چۆن پێچه‌وانه‌كه‌یشی راسته، مرۆسالاری خه‌ڵكی سه‌رپشك ده‌كات له‌بیركردنه‌وه‌و رههاشیان ده‌كات له‌گوتن، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه هیچ شتێك نیه بكه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌و، قسه لێ‌كردن، به‌و مانایه‌ی ئه‌وه‌ی بهبیردابێ، لایه‌ق بهگوتنیشه، مادامێكی لهبیركردنهوهشدا شتێك نیه پێیبگوترێ زیاده‌ڕۆیی، ره‌هایش له‌گوتن و ده‌ربریندا زیاده‌ڕۆیی تیادا نیه، پێچه‌وانه‌ی فه‌رزیاته فه‌رهه‌نگی و كولتوورییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی، هه‌ر كه قسه ده‌هێننه سه‌ر بارودۆخ و شێوازی ژیانكردنی كۆمه‌ڵگه، بێگه‌رانه‌وه بۆ ئه‌م پێوه‌رو عیباره‌تانه، ده‌خوازرێ تاك تاكه‌و ته‌واوی بوونه‌وه‌ره‌كانی پێكهێنه‌ری كۆمه‌ڵگه، له‌چوارچێوه‌ی گوتاری باوگیرو زاڵدا قانگ بدرێ، به‌مانایه‌كی تر ده‌خوازرێ له‌و رێگه‌یه‌وه، له‌چوارچێوه‌ی گوتاری تهشریفاتیدا ئازادییه‌كان بخنكێنرێ، ده‌خوازرێ خه‌ڵك نه‌عامه ئاسا بۆ دیارده‌و ده‌ركه‌وته‌كان بڕوانن، قسه‌كردن له‌دیوی ناوه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه حه‌رامه‌و دیوی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه ده‌كرێته پێوه‌ری بوون و نه‌بوونی ئارامی و نا ئارامی، یان دواكه‌وتویی و پێشكه‌وتویی، له‌وه‌ش هه‌ورازتر خه‌ڵكی به‌وه منه‌تبار ده‌كرێ كه له‌وڵاتدا رۆشنایی ژیانكردن ڕو له‌هه‌ڵكشانه، بوونی ده‌یه‌ها رێكخراوگه‌لی مه‌ده‌نی”N.G.O” كه زۆرینه‌یان به‌ده‌ر نین له‌بارگاوی سیاسی، یان ” Media “، كه زۆرینه‌ی ره‌هایان زاده‌ی هه‌ژموونی ئه‌و گوتارگیرییه زاڵه سیاسیه‌ن، یانیش فراوانبوونی بواری په‌روه‌رده‌و فێركردن، كه فراوانبوونێكی بێناوهرۆكهو، قسه‌كردن لهسهفارهتخانهو ئاڵوگۆڕه سیاسی و دیبلۆماسیه‌كان، ده‌كرێنه پاساوی راستینه‌یی هه‌ڵكشان و ساغڵهمگیربوونی كۆمه‌ڵگه‌و فراوانبوونی فه‌زای ئازادییه‌كان، كه‌چی بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و ته‌واوی ئه‌و بزاوت و بزوتنه‌وه مه‌ده‌نی و ئازادیخوازانه‌یه‌ی ئازدیخوازانیش له‌ناوخۆدا پهكبخرێن و له‌و دۆخه ڕتووشكراوهدا بیوه‌ستێنرێن، واعیزدهرانه وه‌عزی گه‌رانه‌وه بۆ عه‌قڵ، لۆژیك و، مومكینات (( به‌و مانایه‌ی هه‌رشتێ كاربه‌ده‌ستان توڕه‌و نیگهرا بكات، كارێكی نا عه‌قڵانییه‌و كه‌وتۆته ده‌ره‌وه‌ی لۆژیك و ئه‌وه‌ی كه مومكینه!)) ده‌هێننه‌وه‌و، خه‌ڵكی به‌وه هه‌ستیار ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌ر هه‌ڵكۆڵینێكی دیوی ناوه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و كار كردن له‌سه‌ر نابه‌رابه‌رییه‌كان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌به‌رابه‌ر ئه‌وپه‌ری نا یه‌كسانی و بێ نهزمیشا بێ، به‌پشتیوانی هێزو به‌زم و نه‌زمی ده‌ره‌كی تاوانباری ده‌كه‌ن!، له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ی ده‌ستی لهكێشكردنی ده‌ستی ده‌ركیدا بووه‌و هه‌یه ئه‌وا دور بووه لهبابایهكی ساده‌ی ئازادیخواز، پشتووپه‌نای ئازادیخوازان جگه له‌ده‌نگ و هاواری ناره‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك شتێكی تر نه‌بووه‌و هه‌رگیزیش روینه‌داوه ده‌نگی ئازادیخوازێك وڵاتی خستبێته به‌رده‌م مه‌ترسی یا روخاندن.
ئه‌و رێگه‌یه‌ی ئازادیخوازان ده‌یگرنه به‌ر، رێگه‌یه‌كه له‌كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و ده‌سته‌به‌ری ماف و وه‌ك یه‌كی له‌به‌رده‌م یاسا‌و داددا زیاتر هه‌ڵناكشێ، به‌ڵام له فه‌رهه‌نگیی خۆرهه‌ڵاتیه‌كاندا ئه‌م بابه‌ته جۆرێكی دی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ، له‌پێناو مانه‌وه‌ی هزری بۆماوهیخوازانهدا نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌بلیغاتی بۆ ده‌كرێ به‌گومانه‌وه له‌سێبه‌ری خۆیشیان ده‌ڕوانن، خۆرهه‌ڵاتیه‌كان له‌روناكی و شێوه ده‌ركه‌وتنی هه‌ر جاره‌ی مانگیش ده‌ترسێن، پێیان وایه ئه‌وه‌ی له‌مانگ به‌دیده‌كرێ به‌هیچ ده‌ستورو شه‌رعێكی ئاسمانی و رێسمانی ره‌وا نیه‌و، هه‌ر رۆژێكیش ده‌ستیان پێی بگات، چی زوتره ده‌یخه‌نه كونێكی تاریكهوهو له‌دۆخێكدا ده‌یوه‌ستێنن، چونكه پێیان قوتناچێ ئه‌و هه‌ر جاره به‌شیوه‌و شێوازاێك ده‌ركه‌وێت و تاقی ئاسمانیشیان لێبگرێ!..
ده‌ستنیشانكردنی هۆكاری ره‌نگدانه‌وه‌ی وه‌ها خوێندنه‌وه‌و تێگه‌یشتنێك لای خۆرهه‌ڵاتیه‌كان، بێگومان هه‌روا ئاسان نییه كه ئێمه په‌نجه‌مان خستووه‌ته سه‌ری، چونكێ سه‌یر نه‌بێ به‌لاته‌وه كاتێ كه قسه‌كردن له‌سه‌ر خودی وه‌ها بابه‌تێك به‌ر له‌هه‌ر شتێ جورئه‌تی ده‌وێ، ئه‌وه وێرای ئه‌وه‌ی چه‌نده‌ش پرسیاری جیددی هه‌ڵده‌گرێ، چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی تریش وڵامی جیا ده‌خوازێ، لێ ره‌نگه لاوازی زه‌ینی و كولتووری گرینكترین ئه‌م هۆكارانه له‌خۆیدا چڕبكاته‌وه كه ئه‌مانی له‌چوارچێوه‌یه‌كدا سنوربهندو بیناكردووه، لای خۆرئاواییه‌كان سه‌باره‌ت به‌وه‌ها پرسێك گوته‌یه‌كی باو هه‌یه كه ده‌ڵێ” لای خۆرهه‌ڵاتیه‌كان به‌ته‌نها هه‌ر خاوه‌ن فه‌رهه‌نگ و خه‌سڵه‌تێكی ویقارگۆو كردبی، به‌سه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ببنه رهعییهتت!، بۆیه دواجار هه‌میشه نه‌زۆك یان روخێنه‌ر ده‌رده‌چن ” ئه‌م گوزارشتكردنهی خۆرئاواییه‌كان جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌كی رههاگیره لهرهجعی بوونی ئه‌مانه، به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر لهبنهرهتاو هه‌روا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌هایش ئه‌م ده‌ربرین و گوزارشتكردنه راست ده‌رنه‌چێ، پێچه‌وانه‌ی ئه‌م دوو بۆچوونه له‌وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتیدا زۆر ده‌گمه‌ن و كه‌م بینراون و ده‌بینرێن.
راسته مرۆڤه‌كان له‌هه‌ر پله‌و پایه‌یه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵاتی و كارگێریدا بن، خاوه‌ن باكگراوندو سیفاتگری درێژكراوه‌ی هه‌مان ئه‌و كولتوور‌و فه‌رهه‌نگه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كانیانن، راستیشه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی خۆرهه‌ڵاتیدا هێشتا ستراكتۆره عهشیرهتگهراو نیشته‌جێنه‌بوونی قهبیلهكان، رێگری هه‌ره سه‌رسه‌ختی به‌رده‌م پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌و گه‌شه‌سه‌ندنی ژیان و پرۆسه ژیارییهكانن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه هه‌یمه‌نه‌ی كردووه‌و ئه‌م دۆخه‌ی سه‌قامگیر هێشتۆته‌وه، به‌رپرس و گه‌وره كاربهدهستهكانن، نه‌ك فه‌زاو فه‌رزیاته باوخوازه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئه‌مان، بهوهتایهكی تر ئه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و كولتووری سیاسی و كۆمه‌ڵاتی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی خۆرهه‌ڵاتیدا كردوه بهئاردی ناو دڕو، تا له‌وه‌ها دۆخێك‌دا بیهێڵێته‌وه، دیارده‌یه‌كی ئاسمانی و دهستكری ئیلاهی نیه، به‌ڵكو پاوانخوازی لای زۆرینه‌ی سه‌ركرده‌و كاربه‌ده‌سته خۆرهه‌ڵاتیه‌كان هێنده به‌تین و تاو‌و به‌هێزه مه‌گه‌ر ته‌كنۆلۆژیاو هه‌ژموونی دنیای نوێ تێكیبشكێنێ، ئه‌گه‌ر نا هێشتا ئه‌وه‌ی كه به‌رگری له‌شكانی چوارچێوه نهرێتییهكان ده‌كات ده‌وڵه‌ته، واته به‌رپرس و كاربه‌ده‌سته‌كانی وڵاتن، كه به‌پێچه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆرئاوایی دژ به‌خوڵقاندنی دنیا‌و ژیانكردنی نوێ و، داهێنان وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و، هه‌رگیز نه‌یانویستووه له‌و فۆڕمه ئاسایوییهوه به‌ره‌و فۆڕمێكی ده‌ستوری و یاسایی مۆدێرنگهرا گوتار‌و هه‌نگاوه‌كانیان هه‌ڵگرن و، ماف و ئه‌ركه‌كان، به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان، بارودۆخه‌كان، پله‌و پایه، كار‌و پیشه، داهات، سه‌روه‌ت و سه‌رچاوه‌كانی به‌رهه‌مهێنان ئاشكرا‌و دابه‌شبكه‌ن.