دهبێت گۆپکی مهمکی ههرکانیاوێک،ئامێزی دهریای نووری ههر ههڵاتنێکی خۆر، چرۆی خهملیوی ههر بههارێک و ئاوهنگی بهربهیانی دهستپێکی ههر بهیانێک ڕێگایێکی ئهستێرهچندراو بێت بهرهو ئاسو… فێر بووم بهخشهنده بم،فێر بووم له گهڵ ئهم ووشهیه گهوره ببم و له ناو قامووسی لاپهڕه ژاکاوهکانی تاراوگهی ژیان بینهخشێنم و له ناخهوه ههڵیگرم،پهروهردهی کهم، بهڵام گوڵم هیچ کاتێک ناتوانم بهرانبهر به ئهوانهی که ڕوخساری ناسکی ژیانی تۆ دهڕوشێنن بهخشهنده بم،ناتوانم بهخشهنده بم بهرانبهر ئهو کهسانهی که شیرینترین ساڵهکانی ژیانی تۆ تاڵان دهکهن و دهیفهوتێنن!!!!!
ئەزیەت و ئازاری جنسی بەرانبە ر بە منداڵ
ڕونکردنەوە، بەرگیری کردن، پشتیوانی و یارمەتی
ئەو هێما و ئاسەوارانەی کە دهتوانێ ئیستفادەی ناڕەوای جنسی لە منداڵ پێشان بدات.
– گۆڕانکاری بە شێوەی نیگاتیڤ لە هەڵسوکەوتی منداڵ دەتوانێت باس لەوە بکات کە بابەتێک بۆتە مایەی ئەزیەت و ئازاری منداڵەکە و ئەوەی کە ئەم منداڵە نازانێت چۆن لە گەڵ ئەم کێشەیەدا بەربەرەکانێ بکات.
– تەواوی ئەوانەی کە بە جۆرێک لە گەڵ ئەم منداڵەدا پێوەندیان هەیە،لە ئەندامانی بنەماڵەکەوە بیگرە تاکو مامۆستا وبەرپرسانی قوتابخانە و تەنانەت دراوسێکانیش کاتێک کە هەست بە گۆڕانکاری خراپ لە منداڵدا دەکەن، دە بێت ئەو شتە بە هەند بگرن وبە شوێن هۆکاردا بگەڕێن. دیارە کە هەموو گۆڕانکارییک ناتوانێت تە نیا لە ئەزیت وئازاری جنسیدا چڕ ببێتەوە بەڵکو دەتوانێت هۆکاری دیکەشی ببێت.
– بۆ لێکدانەوەی دەست درێژی جنسی هیچ نیشانە وهێـماێیکی دیاری کراو و ئەۆتۆی نیە. ئەو نیشانانەی جێگای سەرنج وبیر کردنەوەیان هەیە بریتین لە: خەمۆکی، خۆ خستنە پەراوێزەوه هەڵس وکەوتی جنسی منداڵ بە جۆرێک کە لە گەڵ تەمەنی خۆیدا یەک نەیەتەوە،باش نە خواردن، خراپ قسەکردن، خراپ خەوتن، میزڕانەگرتن واتە دوبارە تەڕ کردنی جێگا، گرفت لە بیر کردنە وە وسەرنج دان، ترسی زۆر، نیشاندانی پێوستی بە ئەمنیەتی زۆر چوونە ناو باوەشی دونیای خەووخەیاڵ تا ئەو ئاستەی کە بە ردەوام درۆ دەکات، ترس لە پێوەندی گرتن وترس لە گەورەكان ونەگرتنی هاوڕێ ودۆست.
هەروها ئە و نیشانانەی کە جاران زۆر بە گرینگیان نە دەزانی، واتە شەرمن بوون وترس لە دۆخە تایبەتیەکان ،بۆ نمونە شهرمکردنی زۆر لە کاتی گۆڕینی جل وبەرگ لە بەردەم کەسانی دیکە.
دەبی لە گەڵ ئەم دیاردە یەدا زۆر بە ئاگادارێەوە هەڵسوکەوت بکریت. تەنانە ت ئەگەر تەواوی ئەم ئاسەوارانە هەبن ناکرێ حوکم و بڕیار بۆ دە ستدرێژی جنسی بدرێت، بەڵام دەکرێت لەم شتانە وەکو شانسێک یاکو وەک زیگناڵیک بۆ دۆزینەوەی کێشەی منداڵەکە چاو لێ بکرێت و ئەوەی کە ئەم منداڵە بڕوامان پێ بکات و ئەو هەستەی بدەینێ کە ئێمە پشتیوانی لێ دەکەین تا بتوانێ سەبارەت بە کێشەکەی بۆمان بدوێ، تەنانەت ئەگەر گرفتەکەی کێشهیهکیتربێت.
بە هێچ جۆرێک نابێت بە سە رمنداڵەکە دا بسەپێنین کە ئیستیفادەی ناڕەوای جنسی لێکراوە، پزیشکان لە ڕووی ئاسەواری جەستەییەوە دەتوانن لێکدانەوە و ڕوونکاری بکەن.
ئەم ئاسەوارانەی کە یارمەتی بۆ ڕوونکاری دەکەن بریتین لە:
– شینبوونەوەی بەدەنی منداڵ، ئاسەواری گازگرتن یان ڕوشاندنی پێستی منداڵ، خوێن هاتن و بریندار بوونی بەشی سەرەوەی ڕان یان بریندار بوونی ئامرازی جنسی یا کۆمی منداڵ.
– نەخۆشینە جنسیەکان لە منداڵانی کچدا دەتوانێ هەمیشە بڕیار لەسەر دەستدرێژی جنسی یان ئیستیفادەی ناڕەوای جنسیی بدات.
– هەروەها سکاڵا لە زگێشە، ڕشانەوە و نەخۆش بوونی منداڵ بی ئەوەی هۆکاری جەستەیی هەبێت،
– دەتوانێ هێما و پێشاندەرێک بۆ دەستدرێژی جنسی بێت.
تکایە سەرنج بدەنە ئەم خاڵانەی ژێرەوە:
تەنانەت ئەگەر دوکتور هیچ هۆکار و ئاسەوارێکی جەستەی بۆ سەلماندنی دەستدرێژی جنسی نەدۆزیەوه، ناتوانی بەڵگەیهک بێت بۆ ئەوەی کە منداڵەکە نەکەوتووتە بەر دەستدرێژی جنسی.
لە زۆربەی توندوتیژییە جنسییەکاندا تاوانباران هیچ ئاسەوارێک لە تاوانەکەیان بەجێ ناهێڵن.
هەڵسوکەوت لەگەڵ منداڵی قوربانی
ئەگەر منداڵێک متمانەی پێتانە و سەبارەت بەو دەستدریژیە کە کراوە بهتهواویی لەگەڵتان دەدوێ، دەبێ ئەم خاڵانەی خوارەوە رەچاو بگرن:
– تەنیا لە ڕێگای پێکهێنانی دۆستایەتی و متمانەوە، منداڵ دەوێری ئەوەی لە دڵیدایە بۆتانی بگێڕێتە. هەر بۆیە لە هەر حاڵەتێکدا هەوڵ بدەن بارودۆخی دەرونی و جەستەیی منداڵ بەهەند وەربگرن.
– پیشانی بدەن کە ئێوە گرفتی ئەو فام دەکهن وپشتیوانی لێدەکەن.
– لە کاتی دوانی منداڵەکە سەبارەت بە وردەکارییەکانی ڕووداوەکە، ئارام و لەسەرخۆ بن وبەگوێرەی پێوست کات بدەن بە منداڵەکە تا بۆخۆی کاتی پێوست بۆ گێڕانەوەی ڕووداوەکە دیاری بکات.
-لە بیرتان بێت کە چۆنیەتی ڕووبەڕوو بوونی ئێوە لە گەڵ ئەم ڕووداوە وەکو تووڕەیی، ڕشانەوە، ڕاچڵەکین و ترسی ئێوە کاریگەری لە سەر جەستە و رۆح و ڕەوانی منداڵی قوربانی دەبێت، هەر بۆیە دەبێت هەوڵبدەن بەشێوەی گونجاو هەڵسوکەوت بکەن.
– تێی بگەێینن کە ئامادەن گوێی لێبگرن وپشتگیری لێدەکەن.
– پێی نیشانبدەن کە متمانەتان پێهەیە.
– زۆر بەدەگمەن ڕوو ئەدات کە گێڕانەوەی ڕووداوێکی وا دەستکردی خەیاڵی منداڵ بێت، بەڵام دەبێت ئەوەش ڕەچاو بگرن کە قسە نەنێنە سەر زاری منداڵ وبێر و ڕای خۆتانی بە سەردا نەسەپێنن.
– هەوڵ بدەن کە منداڵەکە هەستی بەتوانابوونی بەرانبەر ئەم ڕووداوە تێیدا پەیدا ببێت و دەستخۆشانە و ستایشی ورە و بوێرییەکانی بکەن کە توانیویەتی لەسەر ئەم گرفتە، بۆتان بدوێ. پێی بڵێن کە بەرپرسایەتی ئەم دەستدرێژیە بەردەوام لە ئەستۆی دەستدرێژکەرە، بەتایبەت ئەوەی کە زۆربەی منداڵانی قوربانی خۆیان بە تاوانبار دەزانن.
– ئەگەر منداڵێک بەهۆی لەبەرچاو نەگرتنی ڕێنوێنییەکانی ئێوە کەوتووتە بەر دەستدرێژی، نابی بەهیچ شێوهیهک لۆمەی بکەن وسزای بدەن. ئەوە ڕەچاو بگرن کە ئەم منداڵە لە هەلومەرجێکی ناسکدایە وترسی زیادی دەتوانی ئەوەندەیتر ببێتە مایەی ئەزیەت وئازاری.
هەسته جۆراوجۆرەکانی منداڵ سەبارەت بە تاوانبارەکە قەبووڵ بکەن، بەتایبەت ئەگەرتاوانبارەکە ئەندامی بنەماڵە یا خزم و کەسوکار بێت، منداڵ هەست بە وەفاداری دەکات. ئەوان سەرەڕای ئەوەی کە دەستدرێژیان کراوەتە سەر، ئێستا لە باری سۆزدارییهوه پێوەندییهکی قووڵیان لەگەڵ تاوانبار هەیە.
بۆ یارمەتی گەیاندن بە منداڵێک لە بارودۆخێکی وادا، ئێوەش پێوستیتان بە پشتگیری ویارمەتی هەیە بۆ نمونە لە لایەن ناوەندێکی ڕاوێژکارییەوە. لەم ناوەندانەدا دەتوانن زانیاری پێوست سەبارەت بە هەڵسوکەوت لەگەڵ منداڵی قوربانی بەدەست بهێنن و بەم جۆرە بەسەر ترسەکانتاندا زاڵ بن وسەبارەت بە هەستەکانتان لەگەڵ پسپۆر بدوێن و داوای ڕێنوێنی بکە ن. چاوەڕوانی لەڕادە بەدەرتان لە خۆتان نەبێت، بەڵام هەوڵ بدەن پێوەندیتان لەگەڵ منداڵی قوربانی ڕابگرن. ئەگەر ئەم پێوەندییە بپچڕێت کاریگەرییکی خراپی لەسەر ڕەوتی یارمەتیگەیاندن بە منداڵی قوربانی دەبێت.
ڕێنوێنی بۆ پاراستن و پشتگیری منداڵان بەرانبە ر بە دەستدرێژی جنسی
منداڵانێک کە کەوتوونەتە بەر هێرش و دەستدرێژیان کراوەتە سەر، زۆرتر لە ناو ئەو ماڵانەدا دەژێن کە خۆیان هاویشتۆتە پەراوێزەوە و تاوانباران دە توانن لەم دوورەپەرێزیەدا خۆیان باش حهشا بدهن و لەم شێوە ژیانەدا واتە (دوورە پەرێزی) تاوانباران دڵنیان کە ئەو منداڵانەی کە دەستدرێژیان دەکرێتە سەر بێدەنگ دەمێننەوە و قسە ناکەن. هەربۆیە دەبی ئەوە ڕەچاو بگیردرێ:
– ئەرکی هەموو گەورەکانە، بە بێ رهچاووگرتنی هەبوون یان نەبوونی خزمایەتی لە گەڵ بنەماڵەدا، زانیارییەکان سەبارەت بە توندوتیژی و هێرشی جنسی لەسەر منداڵان و میرمنداڵان، بدەن بە بەرپرسان، تا یارمەتی پێوست بە منداڵ بدرێت.
– ئاگادارکردنەوەی پۆلیس، ئامرازێکی یاسایی و کاریگەره کە دەتوانێ کۆتایی بهێنێت بە ئەزیەت و ئازاری جنسی منداڵەکە، بەتایبەت ئەگەر ئەو ئەزیەت و ئازارە لە لایەن ئەندامان و نزیکانی بنەماڵەکە بێت.
– منداڵ دەبێت تا ڕادەییەک (لە ئەزمونەکانی ژیانی ڕۆژانەدا) ئەزموونی ڕێز لێنان لە خۆی فێر ببێت و بەم شێوازە باوەڕ بەخۆی پەیدا بکات. بەپێی ئاماری پسپۆران، دەستدرێژکەرەکان زۆرترین قوربانیانی خۆیان لەو منداڵانە دەگرن کە کەسایەتییهکی پتەو و قایمیان نییە وباوەڕیان بەخۆیان نییە .
سەرچاوەی بابەتەکان:
Verein für aktiven Kinder- und Jugendschutz e. V.
Stromstr.6A,30177 Hannover
Tel.0511-4506764- Fax. 0511- 4506765
ئێوە لە گوماندان، دەبێ چی بکرێت؟
زۆربەی مرۆڤەکان کاتێك پێ دەزانن دەستدرێژی جنسی کراوەتە سەر منداڵێک، زۆر پێی ڕادەچڵەکێن و شک دەکەن کە ئاخۆ چۆن دەکرێ ئەم منداڵە کۆمەک وێارمەتی بکرێت.
ئەم هەڵوێستە زۆرئاساییە بەڵام نابێت ببێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی کە لەبەر دوودڵی و ترس، هیچ هەنگاوێک هەڵ نەگیردرێت، بەتایبەت، نازانین هەڵوێستی کەسانێک کە لە خولقاندنی ئەم ڕووداوەدا بەشدارن چۆنە.
ئەگەر گومانێک هەیە، دەبێت هەر هەنگاوێک کە هەڵ دەگیردرێت زۆر بە وریاییەوە بێت، بەسەرنج و وردبونەوە و ڕاگرتنی هێمنایەتی لەگەڵ ئەم کێشەیە رووبەروو ببنەوە. بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت سەردانی ناوەندە پێوەندیدارەکان بکەن و داوای یارمەتی و رێنوێنیان لێ بکەن.
(دەستدرێژی بۆ سەر منداڵ، کوشتنی ڕۆحی منداڵە) و بانگەشەیە بۆ وشیاری و یارمەتی هەرچی زیاتری ئێمە
§1764 ,§ 176,§176a,§1176b,§177:STGB
سەبارەت بە دەستدرێژی جنسی – دەستدرێژی جنسی بۆ سەر منداڵان – دەستدرێژی و توند وتیژی بۆ سەر منداڵان کە ببێتە هۆی مردنی منداڵان.
ناو و نیشانە پێوستەکان:
Die Nummer gegen Kummer
Anonym Kostenlos Mo.-Fr. 15-19 Uhr
Tel.0800-1110333
Beratungsstelle des Jugendsamtes
Tel.0221-2214379
Wildwasser , Arbeitsgemeinschaft gegen Sexuellen Missbrauch e.V.
Tel.221-527740
Zartbitter Tel.0221-312 055
Atelier artig
Heilpädagogisches- Kunsttherapeutisches
Atelier für Kinder und Jugendliche
Tel.0221-719 77 68 Fax.0221-719 77 69
(ئەم نوسراوەیە لهژێر سهردێڕیUnter unserem sicheren Dach Kampf gegen sexuelle Kindermissbrauch لە زمانی ئاڵمانییەوە، لە لایەن خاتوو هوما مورادی بە زبانی فارسی وەرگێڕدراوە.)
وەرگێڕانی بە کوردی: سەنتەری ژنانی کورد لە کوێلن- ئاڵمانیا