مەسعودى مەلا هەمزە : وەک یەکەم ئەزموونى سینەمایی خۆی، هونەرمەندى لاو پەروەر تاریق وەکو ئەکتەرى سەرەکى بەشداریکرد لە فیلمى سینەمایی “یەک مۆمک، دوو مۆمک” لە دەرهێنانى هونەرمەند جانۆ رۆژبەیانى. لەمبارەیەوە لە لێدوانێکدا پەروەر تاریق وتى”لەم فیلمەدا رۆڵی بۆتانم هەبوو، کە هونەرمەندێکى گەنجى شێوەکارە و بەشێوەیەکى جیا لە کۆمەڵگا بیر دەکاتەوە، لە شارێکى دیکە هاتووەو عاشقی کچێک دەبێت، هەرچەندە زۆر رێگریان دێتە پێش، بەڵام دواجار بە ناچارى لەگەڵ خۆشەویستەکەى بەرەو شوێنێکى دوور دەڕۆن تا ژیانێکى خۆش بەسەربەرن”.
پەروەر وتیشی”بەشدارى کردن لەو فیلمە بۆمن ئەزموونێکى باش بوو، لەبەرئەوەى من لە سەرەتاى کارکردنم و پێویستە سوود لە کەسانى بە ئەزموون و وەربگرم و لەپاڵ ئەوەشدا هێز و تواناى خۆمیان بۆ دەرببڕم”.
شایانى باسە پەروەر وەکو دەرهێنەر بە کورتە فیلمى “ژوانى کەمانچە” بەشدارى لە سێیەمین فێستیڤاڵی کورتەفیلمى هەولێر کرد