دڵشاد دزەیی: گۆرانییە نوێکەی دەشنێ کە بەزمانی ئینگلیزی تۆمارکراوە و لەوڵاتی ھۆڵەندا کلیپی بۆ کراوە لە ١٥ی ئەم مانگەدا بڵاودەبێتەوە.
گۆرانییە نوێکەی ھونەرمەند دەشنێ، کە لەلایەن ئاوازدانەر گۆران کەی ئامادەکراوە، Open your eyes یەکەم گۆرانی ئینگلیزی دەشنێە، لەلایەن دەرھێنەری ھۆڵەندی مایک ستاتیک لەوڵاتی ھۆڵەندا کلیپ کراوە، وەک یەکەمین کچی کورد ئەم گۆرانییە ئای تونس بڵاودەبێتەوە، لەوبارەیەوە دەشنێ موراد بە(سڤیل)ـی راگەیاند
“ئەم گۆرانییە لە١٥ی ئەم مانگە بڵاودەبێتەوە و تائێستا ئێران و عێراق و کوردستان پشتگیری خۆیان نیشانداوە بۆ بڵاوبوونەوەی کلیپەکە، جگە لەماڵپەری بەناوبانگی ئای تونس، کە ١٥ی ئەم مانگە بڵاوی دەکاتەوە”. ھەواڵی ئەم گۆرانییەی دەشنێ لەھەردوو ماڵپەری گوگل و یاھوو بەزمانی عەرەبی بڵاوکرایەوە، دەشنێ لەبارەی گۆرانییەکە گوتی “ناوەڕۆکی گۆرانییەکە باس لەئافرەتانی رۆژھەڵات دەکات، تێکست و ئاوازەکەی لەلایەن گۆران کەی ئامادەکراوە و لەوڵاتی بەریتانیا تۆمارکرا و (ستیف بۆمن) کاری دەنگی بۆ کردووە، کە پێشتر لەگەڵ مایکل جاکسن کاری کردووە، ئەم گۆرانییە ھەنگاوێکی گەورەیە لەژیانی ھونەری مندا”.