58 ڤیستڤالی فلیمی سینه‌مایی نێو نه‌ته‌وه‌یی مانهایم/هایدلبێرگ5تا15/11/.2009 له‌ژێر دروشمی ژیانی جیهان و خه‌ونه‌کانی ژیان به‌ڕێوه‌چوو. لێژنه‌که‌ش هیوایان خواست که حکومه‌تی ترکی له په‌رله‌مانه‌که‌یاندا زیاتر قسه‌بکه‌ن له‌سه‌ر کورد،بۆ پێدانی ئۆتۆنۆمی ومافی کولتوری بۆ گه‌لی کوردی باکور له ترکیا.. ئه‌م ڤیستڤاله ماوه‌ی 58 ساله له مانهایم .هایدلبێرگ ده‌کرێ،دوای ڤیستیڤاله‌کانی:ڤندیک،کان،برلین،لاکۆرنا،کارلۆڤی ڤێری،به‌شه‌شه‌م ڤیستیڤال ناوده‌برێ دوای هه‌زار ڤیستیڤال له سالی 1952دا دروستبووه ،
بۆ به‌شداریکردنی له‌م ڤیستڤالی سینه‌ماییه‌دا،زیاتر له 2500 فلیم له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌شداری پێشبڕکێی قبولکردن ده‌که‌ن،لیژنه‌ی بریارده‌ر 700 فلیم هه‌لده‌بژیرێ،له کۆتاییدا 30 تا 40 فلیم قبول ده‌کرێ،ئه‌مسالی 2009 ڤیستیڤاله‌که له 5 .11تا 15/11 بوو،11 رۆژ به‌به‌رده‌وامی فلیمه به‌شداربووه‌کان نیشان ده‌دران له هۆلی شتات هاوسی مانهایم وهۆلی زانکۆی هایدلبێرگ،هه‌زاران بینه‌ر ئاماده‌ی بینینی فلیمه‌کان بوون به‌شه‌وقه‌وه پێشوازیان له فلیمه‌کان ده‌کرد،40 فلیمی له 25 وولات قبولکردبوو بۆ به‌شداریکردن،به‌رهه‌می نوێ،ده‌رهێنه‌ری گه‌نج توانا‌و به‌هره نوێکان پێشمه‌رجی قبوولبوونن بۆ به‌شداری ڤیستیڤالی مانهایم /هایدلبێرگی نێو نه‌ته‌وه‌یی،یه‌کێک له فلیمه‌کان فلیمی دیکۆمێنتی کوردی ده‌م داویاسالێ/شه‌وه‌خان،ی کوردی کوردستانی باکور بوو،له‌ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند کازم ئوز،خه‌لکیکی زۆر لهسینهماکارانی جیهانی هونه‌رمه‌ندان وکریارو فرۆشیارانی فلیمی سینه‌مایی ئاماده‌ی ئه‌م ڤیستیڤاله ده‌بن،لیژنه‌ی دادوه‌ری سینه‌مایی نێوده‌وله‌تی ئاماده‌ی رۆژانی پیشاندانی فلیمه‌کان ده‌بن وخه‌لات ده‌ده‌ن به‌فلیمی شایسته به‌خه‌لات،خه‌لاته‌کان :خه‌لاتی گه‌وره‌ی کولتوری،خه‌لاتی تایبه‌تی لیژنه‌ی دادوه‌ر،خه‌لاتی بینه‌ر….هتد
هه‌ر فلیمێکی به‌شداربوو شه‌ش جاریا پێنج جار پیشان ده‌درێ،فلیمی دیکۆمێنتی کوردی(ده‌م داویاسالێ/شه‌وه‌خان) له‌ده‌ر هێنانی کازم ئوز شه‌ش جار پیشاندرا،خه‌لکێکی زۆر ئاماده‌ی بینی بوون،وه‌ک نه‌ریتێک دوای هه‌ر جارێک پیشاندانی فلیمه به‌شداربووه‌کان،سمینارێک ده‌کرێ بۆ ئاماده‌بوانی ڤیستیڤاله‌که وبینه‌رانی فلیمه‌که بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر فلیمه‌که له‌گه‌ل ده‌رهێنه‌ری فلیم ویه‌کێک له‌به‌رێوه‌به‌رانی ڤیستیڤال،ده‌م داویا سالێ شه‌وه‌خان،سمیناره‌کانی جار له‌جار گفتوگۆکانی گهرمو گوڕ تر ده‌بوو.
فلیمی دیکۆمێنتی ده‌م داویا سالێ شه‌وه‌خان:رووداوه‌کانی له کوێستان وشاری ده‌رسیم بوو،باسی ژیانی کۆچه‌ری چه‌ند مالباتێکی خێله‌کانی سنوری عه‌شیره‌تی شکاکان ده‌کرد، له یه‌کێک له کوێستانه‌کانی کوردستان له سنوری شاری ده‌رسیم،پڕ زه‌حمه‌تی وناخۆشی وخۆشی ژیانی کۆچه‌ریانی ده‌رخستبوو،به‌تایبه‌تی له کاتی هه‌لکشان به‌ره‌و کوێستانه‌کان،زولمی قه‌ره‌قۆل ،هه‌رزانفرۆشی په‌نیرو مه‌رومالاتیان، وه‌ر گرتنی به‌رهه‌مه‌کانیان به‌نرخێکی که‌م له لایه‌ن بازرگانه‌کان و وهگرانفرۆشی به‌رهه‌مه‌کانی وان له بازاره‌کانی شاره‌کانی ترکیا ئه‌وانی زێده‌تر نیگه‌ران ده‌کرد،تێکه‌لی ئه‌م ژیانی پڕ له زه‌حمه‌تییه له‌گه‌ل دیمه‌نی جوانی کوێستانه‌کان بینه‌رانی سهرسهما ده‌کرد،سه‌ره‌تای فلیمه‌که به گێرانه‌وه‌ی چیرۆکی شه‌وانه باوک بۆ خه‌واندنی مناله‌کانی له شه‌وانی درێژی زستان،کۆتای فلیمه‌که‌ش هه‌ر به‌م جۆره به‌گێرانه‌وه‌ی چیرۆکی گورگ وبزنی دایکێک بۆ مناله‌کانی ،کۆتای دێت،پێشکه‌شکاری ڤیستیڤال گوتی ،ئه‌م فلیمه زۆر سه‌رنج راکێش وجوان بوو،له نێو زۆرترین فلیمدا قبولکرا.ده‌رهێنه‌ر کازم ئوز گوتی: دووسه‌د فلیمی ترکی پێشه‌که‌شیان کردبوو بۆ به‌شداری ئه‌م ڤیستیڤاله،بته‌نێ فلیمێ من هات قبولکرن،براستی ئه‌ز گه‌له‌ک دلخۆش بووم، زۆر زه‌حمه‌تم کێشا تا ئه‌م فلیمه‌م به‌رهه‌م هێنا به‌تایبه‌تی که‌م ده‌رامه‌تی،به‌لام دواتر ته‌له‌فزیۆنی ئارتی فره‌نسی گرێبه‌ستی له‌گه‌ل کردم بۆ ته‌واو کردنی فلیمه‌که،ماوه‌ی سال ونیوێکی خایاند،زۆرترین کاره‌کانی فلیمه‌که به‌خۆم له‌به‌ر که‌م ده‌رامه‌تی کردوومه،وه هه‌ندێک له مۆسیقای کوردستانی ڕۆژهه‌لاتم به‌کار هێناوه وه‌ک گۆرانییه‌کانی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی کورد عه‌باسی که‌مه‌ندی ،حه‌فتا سه‌عات وێنه‌م گرت له‌م ماوه‌یه‌دا،تا توانیم 92 ده‌قیقه‌ی فلیمه‌که‌ی لێ به‌رهه‌م بهێنم،وه گوتی فلیمه‌که فلیمی کوردیه باس له‌ژیانی خێزانی کوردان ده‌کات.
یوسف منتک/ئه‌لمانیا