ئاشتی گه‌رمیانی .. که‌رکووك : له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که سه‌ندیکای رۆژنامه‌نوسانی کوردستان و سه‌ندیکای هونه‌رمه‌ندانی کوردستان پێیان نایه رۆژانێکی نوێ وه که هه‌ریه‌که‌یان ده‌سته بالای خۆیان هه‌ڵبژارد بۆ درێژه پی دان به‌کاره‌کانیان به‌لام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌ره‌نجه وه متمانه‌ی تێدا نی یه هه‌ڵبژارنی که‌سایه‌تی یه نوسه‌رو هونه‌رمه‌نده حزبی یه‌کانه.. ئ
هوانه‌ی که به‌سه‌روو شانی حزب و کورسیدا هه‌ڵ ده‌ده‌ن وه له‌سه‌ر بستێك شه‌ره‌فی هونه‌ری و ئه‌ده‌ب خۆیان ساغ ناکه‌نه‌وه ، من چی له هونه‌رمه‌ندێك بکه‌م ته‌نها 2 گۆرانی هه‌یه به‌لام خه‌باتی سیاسی زیاتره ، من چی له رۆژنهمانوسێك بکه‌م زه‌مانه و ماستاوچێتی بۆ حزب کردوویه‌تی یه ده‌سته‌ی بالای سه‌ندیکاکان من چی له هونه‌رمه‌ندێك بکه‌م که به‌یانیان له‌لق و مه‌ڵبه‌نده ئێوارانیش له سه‌ندیکای هونه‌رمه‌ندان و رۆژنامه‌نوسانی کوردستانه ،، کاکه ئاخر من چی بڵێم کاتێك من خاوه‌ن بڕوانامه‌م من خاوه‌ن به‌ڵگه نامه‌و دیکومێنت و زمان و تاقی گه‌ری و پسپۆریم وه شاره‌زایی رۆژنامه‌گه‌ریم وه له‌لایه‌ن حزبه‌وه کاندید نه‌کراوم من تێ ده‌گه‌م که هونه‌رمه‌ندێك ئاره‌زوو مه‌نده حزبی بێت یان موماره‌سه‌ی حزبایه‌تی خۆی بکات به‌لام گرنگی ئه‌وه‌یه که باس و خواستی حزبی نه‌یه‌نێته ناو گۆره‌پانی هونه‌ری و رۆژنامه‌گه‌ری یه‌وه هه‌روه‌ك بینیمان وه ده‌ی بینین ؟ ئه‌وه‌ی که له ئۆپزسیسیون باس ده‌کرێت ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌سه‌لانه هه‌روا ئاسان نی یه وه هه‌روا به ئاسانی له‌دایك نه‌بووه ، من سه‌ردانی سه‌ندیکای رۆژنامه‌نوسانم کرد له ساڵ 2009 وه 2010 لقی که‌رکووك وه لقی هه‌ولێر ئه‌و که‌سایه‌تیانه ناویان ناهێنم من له لق و مه‌ڵبه‌ندا پتر ده‌یان بینم وه کاره‌کانیان له‌وێ وه گرێ دراوه ، تا ئه‌و جۆره کارانه به‌دی بکرێت بێگومان سه‌ندیکاکان سه‌ربه‌ست و ئازاد نابن بۆ کاری رۆژنامه‌گه‌ری و هونه‌ری وه هه‌رگیزیش هونه‌رو ئه‌ده‌ب ناتوانێت خۆی بگه‌یه‌نێته ئاستی جیهانیهت وه کاری کارامه‌ترو چالاک‌تر پێش که‌ش بکات ، ئیدی کاره‌کان له سه‌ر بنه‌مای حزبی سه‌رناگرێت ئێستا وه ڕابردوو ئه‌و کاره هونه‌ریانه وه ئه‌ده‌بیانه له‌سه‌ر بناغه‌ی حزبی کاڵکهی گرتووه، دوو ساڵێك له بودجه‌یه‌کی زۆر‌و پاره‌و مهسرهفیكی زۆر بۆ ئه‌م دوو ده‌زگایه له کار‌و چالاکیان شتی جوان کران وه هاوکاری هونه‌رمه‌ندانیان کردوه یان نوسه‌ران به‌لام ئه‌وه‌ی ته‌ماشای به دیکومێنی وه کارامایی ئه‌م ده‌زگایانه بکات ئایا بڕی بوودجه‌که‌یان وه کاره‌که‌یان جێگرن یان کارێکی نمونه‌یی لێ که‌وتۆته‌وه بێگومان نه‌خێر .
من هیوادارم ئه‌م دوو ده‌زگایه به‌شه‌فافیه‌ت کار بکه‌ن وه چڵکنی و بێ به‌رنامه‌ی خۆیان چڵکن تر‌و تاریك تر نه‌که‌ن له لاپهرهکانیاندا.
ده‌سه‌لات له‌به‌غدا مافی هه‌ریه‌ك لهرۆژنامهنوسێك یان هونه‌رمه‌ندێك دیاری پارچه زه‌وی یه‌که بۆ نیشته‌جێ بوون، که‌چی له هه‌رێمی کوردستان به‌ریان ناکه‌وێت وه کوردستان خۆی به خاوه‌نی ئه‌و جۆره بڕیارانه ناکات له‌وه ده‌چێت ئێمه هه‌رێمێکی میزاجی بین ؟ من دوو نموونه‌م هه‌یه به‌راستی سه‌یرم پێ هات که گوێم لێ بوو ، له‌رادیوی ده‌نگی ماڵی ئاشتی به‌غدا وه باسی له دیاری 150 هه‌زار دیناری عێراقی کرد بۆ مامۆستایان له سه‌رانسه‌ری عێراق که مووچه‌که‌یان زیاد بکرێت ! که‌چی حکومه‌تی کوردی خۆی لێ که‌ڕ کردووه وه بێ ئاگا کردووه ، خاڵێکی تر بڕیار درا له 2 / 2 / 2011 وه هه‌ر رۆژنامه‌نووسێك له عێراق پارچه‌یه‌ك زه‌وی دیاری پێ بده‌ن که‌چی له‌کوردستانی من ئه‌وه‌ی باسی زه‌وی بکات سه‌رو گوێی ی ده‌که‌ن، کاکه من نوێنه‌ره‌که‌م پیاوی حزبه‌که‌یه چۆن رووی دێت یان ده‌توانێت قسه به ده‌سه‌لاته‌که‌ی بکات ، یان ڕه‌خنه بگرێت یان باسی مافی هونه‌رمه‌ندان و رۆژنامه‌نووسان بکات ئه‌و ده‌سته‌ی بالایه پێ ی باشه زه‌وی بۆ چه‌ند که‌سێك بێت ئه‌وانه‌ی خۆیان مه‌به‌ستیانه نه‌ك بێ ده‌ره‌تانه‌کان .
من هیوادارم ده‌سته‌ی نوێ بالای ئه‌نجومه‌نه‌کان هه‌رچه‌نده که‌سایه‌تی تێدایه شایسته‌ی ئه‌و جێگایه نین به‌لام هیوادارم پێداویستی یه‌کانی هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران جێ به‌جێ بکه‌ن خۆیان به خزمه‌تگوزاری ئه‌و که‌سایه‌تیانه بزانن نه‌ك خۆ دزینه‌وه له‌و که‌سایه‌تیانه . وهکهسایهتی هونه‌رمه‌ندو رۆژنامهنوسیشمان هه‌یه جیگای رێز‌و ستایش و پێ زانینن وه خه‌باتێکیان هه‌یه له ناو رۆژنامه‌گه‌ری و هونه‌ری کوردی‌دا.
یان کاتێك باسی رێز لێ نان ده‌که‌ین ، چین وه کێن وه بۆچی نوێنه‌ری حزبه‌کان باسی ده‌ست نیشان کردنی ئه‌و رێزلێ نانه بکه‌ن .. من واتێ ده‌گه‌م ئه‌وه‌نده‌ی بیری لێ نه‌که‌نه‌وه خزمه‌تی هونه‌رو که‌لتووری کوردی یه کهناکهوێتهوه بیریان بۆ ده‌ستکه‌وته تایبه‌تی یه‌کان.. من ناڵێم له‌و خوله‌دا هیچ خزمه‌تگوزاریه‌ك پێش که‌ش نه‌کراوه ، بێگومانبه کاری چاك کراوه به‌لام پێویسته بیر له به‌رنامه‌و پرۆگرامیان بکه‌نه‌وه ماڤی چاره‌ی سه‌ندیکاکان هه‌رزان فرۆش نه‌که‌ن وهوا ساده‌و گه‌نده‌ڵی نه‌که‌ن کێ هات و بیکه‌ن به ئه‌ندامی کارا له‌و ده‌زگایانه‌دا وه پێویستیشه ئه‌م سه‌ندیکایانه جێگای متمانه و باوه‌ڕی دروست بکه‌ن بۆ جه‌ماوه‌رو هونه‌رمه‌ندان و رۆژنامه‌نوسان.