مامۆستا ئاكۆ: وه‌رگرتنی خوێنكار به‌بێ ئه‌وه‌ی توانای هونه‌ری هه‌ڵبسه‌نگێنرێت ته‌نها بۆ شوێن پڕكردنه‌وه بووه.. خوێنكار هه‌بووه له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی وه‌رنه‌گیراوه به‌ڵام له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی فڵان وه‌رگیراوه.. ئامانجی په‌یمانگا هونه‌ریه‌كان دروستكردن و پێگه‌یاندنی مامۆستای هونه‌ره بۆ خوێندنگا بنه‌ڕه‌تیه‌كان.. له په‌یمانگادا خوێنكار ئاماده ده‌كرێت بۆ مامۆستای هونه‌ر له گه‌ڵ فێركردنی سه‌ره‌تایه‌ك له موسیقا..لهناوخوێندنگای شاره‌كاندا زۆر گوێ به‌وانه هونه‌ریه‌كان نادرێت. هونه‌رمه‌ند ئاكۆ وه‌ك مامۆستایه‌كی هونه‌ری له په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلێمانی وانه ده‌ڵێته‌وه بۆ نوچه‌نێت له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی هونه‌ری هه‌ڵوه‌سته ده‌كات و له‌كاره‌كانی په‌یمانگاكه‌ی ئه‌دوێ نیاز و ئامانجه‌كانی بۆ داهاتووی هونه‌ره‌كه‌ی ده‌خاته روو.
ئالان عومه‌ر له نوچه نێته‌وه
www.nwche.net
ئالان عمر: وهكومامۆستایهكی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی (سلێمانی) رات چیه له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی كه به‌رده‌وام ده‌وترێت له شێوازی وه‌رگرتنی قوتابیان بۆ په‌یمانگا هه‌ڵه ده‌كرێت بۆیه ئه‌نجامه‌كه‌ش له خزمه‌تی هونه‌ردا نابێت؟
مامۆستا ئاكۆ: به‌ڕای من هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك له‌وه‌رگرتنی خوێنكاردانییه.چونكه ئه‌وه‌ی پێویستی بێت بۆخۆینكارێك كهلهپهیمانگادا له‌به‌شی مۆسیقادا بخوێنێت ده‌بێت له(ڕیتم-ده‌نگ-بیرمه‌ندی)هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بێت واته بونی به‌هره‌یه‌كی خۆرسكی لهخوێنكارهكهدا، له‌په‌یمانگا ئه‌م به‌هرانه به‌گه‌ر ده‌خرێت و ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كی زانستی بره‌وی پێده‌درێت.
خو ئه‌گه‌ر بڵین هه‌ڵه‌یه!!!! ده‌بێت بڵێین ئه‌م كه‌سانه‌ی له‌بواری موسیقادا كارده‌كه‌ن جێگا په‌نجه‌یان دیاره كه‌زۆربه‌یان ده‌رچووی ئه‌م په‌یمانگا هونه‌ریانه‌ن ده‌بێت به‌وان چی بڵێن؟
به‌پێچه‌وانه‌وه په‌یمانگا هونه‌ریه‌كان ڕۆڵی باشیان هه‌یه له‌و بواره‌دا بۆپێگهیاندنی هونه‌رمه‌ندی شاره‌زا لهپێشوداو له ئێستادا له‌داهاتوشدا .
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانرێت كه له هیچ فێرگه‌یه‌كی هونه‌ریدا ئهوخوێنكارانهی ده‌خوێنن ههموونابن به‌هونه‌رمه‌ند هه‌مووكه‌س بیانناسێت هه‌رچه‌نده ئه‌و په‌یمانگایانه ئاره‌زووی ئه‌وه‌بكه ن ههمووناسراوبن چونكه تواناكان وه‌یه‌ك نین. هه‌روه‌ها ئامانجێكی تری په‌یمانگا هونه‌ریه‌كان دروستكردن و پێگه‌یاندنی مامۆستای هونه‌ره بۆ خوێندنگا بنه‌ڕه‌تیه‌كان كه‌ئه‌مه‌ش واده‌كات نه‌توانێت له‌ماوه‌ی ئه‌و پێنج ساڵه‌دا هه‌ردو بواره‌كه به ته‌واوه‌تی به‌ئه‌نجام بدات. بۆیه پێوسته ئه‌م دوو بابه‌ته جیا بكرێته‌وه واته(ماموستای هونه‌ر و موسیقا) چونكه ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها مۆسیقا بخوێنێت پێویستی به‌كاتی زۆر زیاتره بۆئه‌وانه‌ی شاره‌زایی بوارێكی موسیقابێت ئه‌مه جگه له جیاكردنه‌وه‌ی پسپۆری له مۆسیقادا كه لایه‌نێكی گرنگی كاره‌كه‌یه ئه‌گه‌ر تۆبتهوێت خوێنكارێكی مۆسیقی دروست بكه‌یت ده‌بێت پسپوڕیهكهی بۆ دیاری بكه‌یت واتهلهچ بواریكی مۆسیقادا بخوێنێت (ئاوازدانان – ڕابه‌رایه‌تی – ئامێرژه‌ن….هتد)كه ئه‌مانه خۆی له خۆیدا بوارێكی زۆر فراوانه له‌هونه‌ری مۆسیقادا بۆیه پێویستی به‌كاتێكی زۆر زیاتره له‌و كاته له په‌یمانگا بۆدووبوار دانراوه ماموستایی و موسیقی…
بۆیه ده‌توانین بڵین له په‌یمانگادا خوێنكار ئاماده ده‌كرێت بۆ مامۆستای هونه‌ر له گه‌ڵ فێركردنی سه‌ره‌تایه‌ك له موسیقا چونكه ئه‌وه‌یی خوێنكار وه‌ری ده‌گرێت ته‌نها سه‌ره‌تایه بۆ بواری موسیقا.
ئالان عمر: له په‌یمانگا هونه‌ریه‌كان به هه‌مان شێوه ی به‌شداری كوران كچی قوتابیش هه‌یه به بروای تۆ وه‌ك مامۆستایه‌ك بۆچی له دوای خوێندنی په‌یمانگا ئه‌وه‌نده‌ی له ناو قوتابیه كورهكاندا هونه‌رمه‌ند هه‌ڵ ئه‌كه‌وێت وه‌ك ده‌رهێنه‌ر ، میوزیكار ، دابه‌شكار ، ئاواز دانه‌ر ، له‌ناو كچه‌كاندا ئه‌وه‌نده ههڵناكهون ؟
مامۆستا ئاكۆ: مه‌رج نیه وابێت چونكه ئه‌گه‌ر ئێستا باسی شاری سلێمانی بكه‌ین له بواری مۆسیقادا دوو گروپ هه‌یه یه‌كێكیان تیپی كۆراڵی ته‌واره كه‌له بواری ده‌نگدا كارده‌كه‌ن كه‌له‌م ماوه‌یه‌ی پێشودا باشترین ئه‌نجامیان به‌ده‌ست هێناله فێستیڤاڵی لاوان له وڵاتی نه‌مسا هه‌روه‌ها گروپی كیژانی سلێمانی كه له بواری موسیقاو گۆرانی كوردیدا كارده‌كه‌ن كه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و گروپانه له خوێنكاره كچه‌كانی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی پێكهاتون هه‌نێكیان په‌یمانگایان ته‌واو كردووه هه‌ندیكیان تائیستا خوێنكارن.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه بوار بۆكچان كراوه‌ته‌وه بۆكاری هونه‌ری له ده‌ره‌وه‌ی په‌یمانگاو له‌ناو په‌یمانگادا هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها كچه هونه‌رمه‌ندی تر هه‌یه له گروپه موسیقیهكان كه كاری خۆیان ده‌كه‌ن بۆیه‌ده‌ڵێم مه‌رج نییه هه‌ر كوڕان له بواره‌كه‌دا ده‌ركه‌ون ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر توانایی كه‌سه‌كه جا كوربێت یان كچ بێت .
هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر كچان كه‌متر ده‌ركه‌ون بۆ هۆكاری گرنگ ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌و خوێنكارهكچانهی له په‌یمانگا ده‌رده‌چن به‌هۆی بونیان به مامۆستای هونه‌ر هه‌روه‌ها زه‌واج كردن و ماڵ و منداڵه‌وه نه‌توانن ئه‌و بواره‌یان بۆ بره‌خسێت تا به‌رده‌وام بن وه‌به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م پرسهتهنها هونه‌ری نه‌گرتۆته‌وه به‌ڵكو له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیانی ئافره‌تاندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
ئالان عومه‌ر: ده‌رچوانی په‌یمانگا زۆرێكیان گله‌یی ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه له‌جێیه‌كی دوره ده‌ست ئه‌یانكه‌ن به مامۆستا و وانه‌ی هونه‌ریان پێ ناڵێنه‌وه. پێت وا نیه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه زۆرێك له ده‌رچوه‌كان دوای خوێندنیش نه‌یانتوانیوه هونه‌ركارێكی باش بن و حه‌قی خۆیه‌تی مامۆستای هونه‌ر نه‌بن؟
مامۆستا ئاكۆ: سه‌باره‌ت به‌دانانی خوێنكار له‌ده‌ره‌وه‌ی شار ئه‌وه له‌ده‌ستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دایه هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی من ئاگاداربم له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا زۆر دور نه‌خراونه‌ته‌وه زیاتر له‌ده‌ورو به‌ری شاردا دانراون هه‌رچه‌نده ناوشاره‌كان زۆر پێوستیان به مامۆستای هونه‌ره چونكه لهناوخوێندنگای شاره‌كاندا زۆر گوێ به‌وانه هونه‌ریه‌كان نادرێت .
سه‌باره‌ت به وانه‌كانی ماموستای هونه‌ر كه ده‌یڵێته‌وه له‌پاڵ وانه‌ی هونه‌ردا كارێكی ئاساییه چونكه خوێنكار كهلهپهیمانگایه له قۆناغی (4)وه‌سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێگایانه‌ی پێ ئاشناده‌كرێت كهمامۆستایهكی ئاسایی ده‌بێت جێبه‌جێی بكات ئه‌گه‌ر هونه‌ری بێت یان هه‌روانه‌یه‌كی تر به‌تایبه‌تی وانه‌ی (كوردی) هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی هونه‌ری خوێندنگا بنهڕتیهكان له‌په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلێمانی دا وانه‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌یه به‌ناوی (چالاكی) كه خۆم بۆماوه‌ی سێساڵه ئه‌م وانه‌یه ده‌ڵێمه‌وه كه سه‌رجه‌م ڕێگاكانی فێركردنی خوێنكاری بنه‌ڕه‌تی له‌خۆده‌گرێت كه چۆن مامۆستا خوێنكار فێری هونه‌ری مۆسیقا ده‌كات .هه‌روه‌ها خوێنكاری په‌یمانگا له قۆناغی كۆتایدا ده‌چێته بواری پراكتیكه‌وه واته ده‌بێت بهماموستا بۆماوه‌یه‌كی كاتی كه ئه‌مه‌ش ڕێگا خۆشكه‌ره بۆقوتابی تا ئاماده‌بكرێت بۆ بون به مامۆستا دوایی په‌یمانگا كه ئه‌مه‌ش به‌چاودێری چه‌ند مامۆستایه‌كی پسپۆر به‌ڕیوه ده‌چێت….
ئالان عومه‌ر: بۆچی له پێناو گه‌رم وگوریهك به بواره‌كه ده‌رخستنی توانای په‌یمانگا هونه‌ریه‌كان له دروستكردنی هونه‌رمه‌ند زیاتر كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له هونه‌ر ساڵانه هه‌وڵ نادرێت له ناودهرچوانی په‌یمانگاكاندا له‌سه‌ر ئاستی شاره‌كان پێشبركیی باشترین به‌رهه‌می هونه‌ری و باشترین هونه‌رمه‌ند ساز بكرێت تا خه‌ڵك بزانن كامه په‌یمانگای هونه‌ری و كامه شار توانای داهێنانی هه‌بوو؟ ئه‌مه به پێویست نازانی ؟
مامۆستا ئاكۆ: كارێكی زۆرباشه بۆ خوێنكار و هه‌روه‌ها بۆ په‌یمانگاكانیش ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا باسی خوێنكار بكه‌ین بۆخوێنكار كارێكی زۆرباشه چونكه بڕوابه‌خۆبون له‌ناو خوێنكاردا دروست ده‌بێت كه‌كار بكات بۆ ئامانجێكی دیاری كرا‌و هه‌روه‌ها بۆپهیمانگاكانیش كارێكی زۆرباشه بۆئاشنابوون به‌كاری یه‌كتری هه‌روه‌ها بوونی پێشبڕكێیه‌كی ته‌ندروست له‌نێوان په‌یمانگاكاندا ئه‌نجامی زۆر باش ده‌بێت.كه‌سه‌رئه‌نجام پێشبڕكێیه‌كه خزمتكردنه به‌هونه‌ری مۆسیقای كوردی و جیهانی به‌شێوه‌یه‌كه زانستی .له‌ڕاستیدا ئه‌م كاره هه‌روا ئاسان نیه له‌به‌رئه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕی ده‌وێت كه به‌بێلایه‌نی كاره‌كان هه‌ڵسه‌نگێنێ .ئه‌وه‌ی جێگایی سه‌رنجه كاتێك من خوێنكاری پهیمانگابووم ئه‌م بیروكه‌یه هه‌بووه به‌ڵام من پێنج ساڵه مامۆستا‌م تائێستا ئه‌م بیرۆكه‌یه جێبه‌جێ نه‌كراوه..
ئالان عومه‌ر: تاكو ئێستا وێرای به‌ژماره زۆربونی په‌یمانگا هونه‌ریه‌كان له سه‌ر ئاستی شاره‌كاندا رای هه‌ندێ كه‌س وایه كه ئه‌و په‌یمانگایانه نه‌بونه‌ته پێگه‌ی پێگه‌یاندنی كادری پسپۆر، ئه‌و كێشانه چین كه ناهێلیت په‌یمانگاكان له ئاستی ناو‌و ئه‌ركی خۆیاندا بن؟
مامۆستا ئاكۆ: بوونیان باشه بۆئاشنا كردنی هونه‌ر به‌گشتی بۆهه‌موو ناوچه جاوازهكانی كوردستان چونكه كه‌سی زۆر به‌هره‌دار له ناوچه‌كانی كوردستان هه‌یه به‌ڵام له‌وانه‌یه نه‌توانێت له‌سلێمانی یان هه‌لێر یان دهۆك بخوێنێت به‌مه‌رجێك ئه‌و وانانه‌ی كه له په‌یمانگاكاندا ده‌خوێنرێت هاوبه‌ش بن ئه‌مه به‌گشتی به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌ڕوی ئاسته‌وه جاوازیهكی زۆرهه‌یه بۆیه ده‌ڵێم یه‌كێك له‌هه‌ره هه‌ڵه گه‌وره‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كردنه‌وه‌ی ئه‌م په‌یمانگایانه بوو كه‌زیاتر له‌سه‌ر حسابی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلێمانی بوو هه‌ندێك هۆكار هه‌یه كه ده‌ڵێن هه‌له‌یه هۆكارێكیان ئه‌وه‌یه…وه‌رگرتنی خوێنكار به‌بێ ئه‌وه‌ی توانای هونه‌ری هه‌ڵبسه‌نگێنرێت ته‌نها بۆ شوێن پڕكردنه‌وه بووه بۆئه‌وه‌ی بوترێت په‌یمانگای فڵان ئه‌م ساڵ ئه‌وه‌نده خوێنكاری وه‌رگرتووه ئه‌وه‌ی تر ئه‌وه‌نده‌ی وه‌رگرتووه بێ ئه‌وه‌ی توانای خوێنكار ڕه‌چاو بكه‌ن بۆنمونه خوێنكار هه‌بووه له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی دوای چاوپێكه‌وتن وه‌رنه‌گیراوه له به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌رجی خوێنكاری هونه‌ری تێدانه بووه به‌ڵام له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی فڵان وه‌رگیراوه به‌مه‌رجێك خوێنكار خه‌ڵكی سلێمانیه دوای ساڵێك یان دوساڵ دواتر داوای گهڕانهوهدهكات كه ئه‌مه‌ش كێشه‌یه بۆپه‌یمانگا دروست ده‌كات ئایه كهخوێنكار بگهرێتهوهبۆ په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی سودی ئه‌م پهیمانگاتازانه چییه؟؟
هۆكارێكی تر ئه‌وه‌یه خوێنكار ده‌چێته قۆناغه‌كانی كۆتای تازه له‌سه‌ره‌تادایه ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت به خوێنكارێكی به‌شی مۆسیقای سلێمانی كه له‌كۆتایدا وه‌ك خوێنكارێكی پهیمانگادهردهچێت ده‌بێت به مامۆستای هونه‌ر پاش دووساڵ یان زیاتر ده‌بێته ئه‌ندامی ڕیكخراوی هونه‌رمه‌ندان له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌رچووی په‌یمانگایه‌كی هونه‌ریه له‌م لاشه‌وه ئێمه خوێنكاری خۆمان به‌ماندوبونێكی زۆره‌وه له‌سه‌رجه‌م وانه‌كاندا به‌بی جیاوازی تێپه‌ر ده‌بێت تاده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی كه‌جێگای بڕوابێت بۆخۆی و هه‌روه‌ها بۆپهیمانگاكهشی. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌م دوو خوێنكاره له‌په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی و له‌په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی (فڵان) ده‌رده‌چن له‌كۆتایدا یه‌ك بڕوانامه‌یان هه‌یه!!!؟ به‌ڵام به‌جیاوازیه‌كی زۆر له هه‌موو بوارێكی مامۆستای هونه‌ری و مۆسیقادا.
هه‌روه‌ها ساڵانه له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی ده‌وامه‌وه خوێنكاری په‌یمانگا تازه‌كان دێن بۆئه‌وه‌ی له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی وه‌رگیرێن ده‌ڵین بۆ ده‌گه‌رێنه‌وه ده‌ڵیت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تائێستا هیچ فێر نه‌بووین؟ دووباره ده‌ڵێم ئه‌م په‌یمانگایانه سودیان چییه؟ مه‌گه‌ر بۆبارگرانی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی به‌تایبه‌نی دروست كراون.
ئالان عومه‌ر: له كوردستان چه‌ندین جار فیستڤاڵی هونه‌ری میوزیك كراوه به‌ڵام ته‌نها به‌ناو فیستڤاڵ بون به هۆی ئه‌وه‌ی كه نه‌توانراوه گروپی یه‌كه‌م و دوه‌م و سێیه‌می فیستڤاڵ دیاری بكرێت پێت وا نیه ئه‌وان زیاتر ئاهه‌نگ بون و ناویاننراوه فیستڤاڵ؟ بۆچی ناوی ئاهه‌نگ گه‌وره ده كرێت بۆ فیستڤاڵ له‌و وڵاته ؟
مامۆستا ئاكۆ: به‌ڕای من تائێستا تێكه‌ڵیه‌ك هه‌یه له‌نێوان كۆنسێرت یان ئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ فێستیڤاڵدا ئه‌گه‌ر ناونرا فێستیڤاڵ له ئاستی كۆنسێرت یان ئاهه‌نگ بوو ئه‌وه به‌دڵنیایه‌وه بۆگه‌وره كردنه چونكه ئه‌گه‌ر ناوی كونسێرت یان ئاهه‌نگ بێنی لای زۆر كه‌س له‌وانه‌یه زۆر ئیهتمامی پێنه‌ده‌ن به‌ڵام ئه‌گه‌ر ووشهكه گۆڕا بۆ فێستیڤاڵ ئه‌وه به‌ڕاستی جیاوازه هه‌روه‌ها پێوسته ناوی فێستیڤاڵ وه‌ك ناوه‌كه‌ی گه‌وره ڕابگیریت بۆنمونه ئه‌گه‌ر په‌یمانگاكان سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی به‌یه‌كه‌وه كاریان پێشكه‌ش كرد ئه‌وه ده‌كرێت بڵین فێستیڤاڵ به‌ڵام هه‌ر به‌شه به‌جیا كاریانكرد پێویستی به‌م ناوه نیه
ئالان عومه‌ر: ئه‌و كاره تایبه‌تیانه چین كه وه‌كو كاری تایبه‌تی خۆت كردوته ؟ زیاتر سه‌رقاڵی چیت رۆژانه؟ تا چه‌ند كاتت هه‌یه بۆ گرنگی دان به هونه‌ره‌كه‌ت ؟
مامۆستا ئاكۆ: سه‌ره‌تای كاره‌كانم زیاتر بۆ قۆناغی دووه‌می په‌یمانگا ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وكات له‌گه‌ڵ ئۆركێسترای نیشتمانی له‌شاری سلێمانی وه‌ك ئامێرژه‌نی ئۆبوا كارم كردووه پاشان له زۆربه‌ی كاره‌كانی په‌یمانگا به‌شداریم كردووه دووای ته‌واو بونم له‌په‌یمانگا گه‌ڕامه‌وه په‌یمانگا وه‌ك مامۆستا.
هه‌روه‌ها له هه‌ندێك كاردا بۆگۆرانیبێژان وه‌ك ئامێرژه‌ن به‌شداربووم و له‌گه‌ڵ گروپی سهههندا چه‌ند جارێك به‌شداریم كردووه.
ئێستا ئه‌ندامی ئۆركێسترای سلێمانیم وه‌ك ئامێرژه‌نی ئۆبوا ماوه‌ی ساڵك زیاتره له‌سه‌رجه‌م كاره‌كانی ئۆركێسترادا به‌شداریم كردووهبهژهنین به چه‌ند كارێكی ته‌نها (صۆلۆ) هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كاره گشتی یه‌كانی ئۆركێسترا وه‌ئێستاش به‌رده‌وامم له‌كاری هونه‌ری له‌به‌رنامه‌مدا هه‌یه كه چه‌ند كارێكی كوردی تۆماربكه‌م بۆناساندنی ئامێری ئۆبوا بهگۆیگرانی هونه‌ری كوردی.
كاری ڕۆژانه‌م دووای په‌یمانگا كارمه‌ندم له ڕادێوی نه‌وا كاری مۆنتێری ده‌نگ هه‌روه‌ها پڕۆڤه كردن له‌سه‌ر ئامێره‌كه‌م. زیاتر به‌م كارانه‌وه خه‌ریكم.
به‌هه‌موو ههوڵیكمهوه گرنگی به‌كاره هونه‌ریه‌كانم ده‌ده‌م چونكه ئه‌وه‌یان كاری ڕاسته قینه‌ی خۆمه‌و خۆم هه‌ڵم بژاردووه بۆیه باشترین كاتی بۆتهرخاندهكهم.
به‌پێویستی ده‌زانم كه‌لێره‌وه زۆر سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و مامۆستا‌و هونه‌رمه‌نده به‌ڕێزانه بكه‌م كه هاوكارم بوون چونكه ئه‌گه‌ر هاوكاری ئه‌وان نه‌بوایه به‌بی بوونی مامۆستایی تایبه‌ت به ئامێره‌كه‌م ئه‌وا نه‌ده‌گه‌یشتمه ئه‌م ئاسته‌ی كه ئێستاتێیدام و هیوادارم له داهاتودا كاری باشتر ئه‌نجام بده‌م بۆیه لێره‌وه زۆر سوپاسیان ده‌كه‌م .
بیۆگرافیا هونه‌رمه‌ند: (ئاكۆعمر محمد) له‌ساڵی 1983 له سلێمانی له‌دایك بووه هه‌روه‌ها له‌ساڵی 2000 چوه‌ته په‌یمانگای هه‌نه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی هه‌روه‌ها له‌ساڵی 2002 وه‌وه به‌ژداری له‌كاری ئۆركێسترای و سه‌رجه‌م كاره‌كانی په‌یمانگادا كردووه. و ئێستا مامۆستای په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلێمانییه و وه‌ك راشی گه‌یاند به‌نیازی زیاتر ناساندنی ئامێرهكهیهتی به‌گوێگری كورد ئه‌ویش به به‌كارهێنانی ئامێره‌كه‌ی له‌چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌ری كوردیدا.