دەتوانین ھەمومان باوێشك بدەین؟
باوێشک دان ڕوودەدات ھەر لە کۆرپەلەوە لە ناو سکی دایکیدا ، باوێشکدان کاتی دەستنیشانکاوی بۆ نیەو لە ژێر کۆنترۆڵماندا نیەو روو دەدات ، ھەنێدێک لە توێژەرەکان دەڵێن باوێشک دەدەین لە بەرئەوەی مێشکمان ساردبکەینەوە، دەڵێن مێشك باش کاردەکات ،کاتێك مێشك پلەی گەرمای بەرز نەبێت ، ئەم ساردبونەوەیە لە ڕێگای دەزولە خوێنینەکانی لوتەوە ڕودەدات ، ھەوەھا دەڵێن کاتێك دەرەوە سارد دەبێت ،زیاتر باوێشك دەدەین وەك لە ھاوین کە پلەی گەرما بەرزە،
بەڵام توێژینەوەی تر دەڵێت باوێشک ڕوداوێکی کۆمەڵایەتیەو پەیوەندیەکی سۆزی لە نێوان باوێشکدەرو کەسی بەرانبەری(لاسایی کردنەوە)، بۆ نمونە لە نێوان کەسانی خێزانێکدا چونکە سۆز لە نێوان کەسانی خێزانەکادا زیاترە بۆ یەکتری ،دوای ئەوەش بۆ کەسە نزیکەکان و ناسییاوەکان ،دوای ئەوەش بۆ ھاوڕێکانمان لە دوایدا بۆ ئەو کەسانەی کە نایان ناسین،…
ئەم باوێشکدانە لە لای مەیمونیش ھەیە ولە یەکتری وەردەگرن ،ھەروەھا سەگ بۆ خاوەنەکەی ،کاتێك خاوەنەکەی باوێشك بدات ئەمیش وەریدەگرێت . لە ناو پشیلەیشدا ھەیە ..
با زیاتر باس لە باوێشك و سۆزو پەیوەندیە کۆمەڵایەتیکان بکەین ، دەرکەوتووەو زۆر جارێش گوێم لێدەبێت لەو دایکانەی منداڵی ئۆتیزمیان ھەیە ،دەڵێت منداڵەکەمم نەبینیوە جارێك کە من باوێشک بدەم ئەویش باوێشك بداتەوە،
ئۆتیزم یەکێک لە گرفتەکانی . کێشەیان ھەیە لە تێگەیشتنی ھەست و سۆزی کەسانی ترو ،ناشتوانن ھەست وسۆزی خۆیان بۆ کەسانی چواردەوریان دەرببڕن.
spiegelneuronen ئەم کێشەیەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لە ھەموومرۆڤێکدا ھەیە لە ناو مێشکدا،بە کوردی دەمارخانەی ئاوێنەیی ،ئەم دەمارخانە ی ئاوێنەییە لەلای منداڵی ئاسایی چالاکە و منداڵ بەلاسایی کردنەوە و سەیرکردنی شتەکان ھەرلەمنداڵیەوە وەریان دەگرێت و جارێکی تر دوبارەیان دەکاتەوە ، بەڵام ئەم دەمارخانەیی ئاوێنیەیە لە لای منداڵی ئۆتیزم چالاك نیەو ڕۆڵی خۆی بەباشی نابینێت ، وەك ئەوە وایە کاتێك تۆ سەیری ئاوێنەیەك دەکەیت خۆت دەبینیت کە شتەکان دەکەیت ،ئەم دەمارخانانەش ھەمان کاریان ھەیە .. ھەرلە منداڵیەوە منداڵ لاسایی کەسەکانی چواردەوری دەکاتەوە. وەرگرتنی شتەکەن لێیانەوە، بۆچونی بۆ ئەو شتانەو خوێندنەوەی سیمایان و ھەستکردن بەسۆزیان ، بەداخەوە ئەم بەشە لای منداڵی ئۆتیزم وەك ئاوێنەیەکی شکاو وایە .تۆ چۆن خۆت لەو ئاوێنەشکاوەکە بەباشی نابینیت . ھەرئەمەشە منداڵی ئۆتیزم کاتێکی زۆرتری دەوێت تا شتەکانی ڕۆژانەی فێر بکرێت ، واتە توانی لاسایی کردنەوەی نیە .
بۆمان دەردەکەوێت لەبەر ئەو ھۆیانە ئۆتیزم باوێشک لەکەسێکی ترەوە وەرناگرێت ، ئەگەر وەری بگرێت زۆر بەکەمی گەر بەراوردی بکەیت بە مناڵی تر یان کەسانی تر…
عومەر ڕەسوڵ
Discussion about this post