مەسعودی مەلا هەمزە :دوای سێ مانگ لە وێنەگرتن لەم رۆژانە قۆناغی وێنەگرتنی درامای فرمێسك كۆتایی پێهات و لەناوەڕاستی ئەم مانگەدا دەست دەكرێت بە قۆناغی مۆنتاژ، ە بڕیارە محەمەد جانۆ كاری مۆنتاژی بۆ ئەنجام دەدەا.
لەمبارەیەوە بەكر مەعروف دەرهێنەری دراماكە لە لێدوانێكیدا گوتی: درامای فرمێسك لە نووسینی نازم دڵبەند و سیناریۆی سەڵاح حەسەن لەمڕۆژانەدا قۆناغی وێنەگرتنی كۆتایی هات و لەم رۆژانە دەستدەكەین بە قۆناغی مۆنتاژ، كە ئەو درامایە باس لە چەندین كێشەی كۆمەڵایەتی ئەمڕۆی نێو كۆمەڵگای كوردی دەكات.
هەروەها بەكر مەعروف گوتی: ئەو درامایە 15 ئەڵقە لەخۆدەگرێ، كۆمەڵێك لە هونەرمەندە هەرە دیارەكانی شاری هەولێر لەو درامایە رۆڵ دەبینن، كە ژمارەیان 69 ئەكتەرە، محەمەد جانۆش وەكو بەڕێوەبەری وێنەگرتن و هێمن عەبدولرەحمان وەكو دەنگ و رووناكی محەمەد جانۆ و هێمن عەبدولرەحمان ئەنجامیان داوە، هیوا عەلی بەڕێوەبەری بەرهەم بوو.
شایانی باسە ئەو درامایە لە 15 ئەڵقە پێكدێ و لە 36 لۆكەیشن كاری وێنەگرتن ئەنجام دراوەو سڵاح حەسەن وەكو سەرپەرشتیار كاری كردووە.