جیهاد جه‌لال L هونه‌رمه‌ند بورهان مه‌جید بڕیاریدا بۆلهمهدواو هه‌موو ساڵێك گۆرانییه‌ك بۆ جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی كورد (نه‌ورۆز) تۆمار بكات، له‌مساڵیشدا به هۆنراوه‌یه‌كی تازه‌و ئاوازێكی نوێوه پیرۆزبایی ئه‌و جه‌ژنه له‌گه‌لی كورد ده‌كات.
له لێدوانێكیدا بۆ هاوڵاتی بورهان مه‌جید وتی “گۆرانیه‌كه‌ی ئه‌مساڵم ناوی (نه‌ورۆز)ه و ئێستا له ستۆدیۆ كاری تۆماركردنی بۆ ده‌كه‌ین و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ته‌واو ده‌بێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد دوای تۆماركردنی گۆرانییه‌كه له نزیكی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا پێشكه‌شی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی ده‌كات.
گۆرانیه‌كه، هۆنراوه‌ی ئیسماعیل خورماڵی شاعیره‌و بورهان مه‌جید خۆی ئاوازی بۆ داناوه، هه‌روه‌ها كاری مۆسیقای گۆرانییه‌كه‌ش له‌لایه‌ن كارزان كامیلهوه ئه‌نجامدراوه.
هۆنراوه‌كه:
(نه‌ورۆز)
به‌زم و جۆش و خرۆشی ناو ئێواره‌ی شان به‌ن به یاره
بڵێیۆن پیره‌مێرد با بێت سه‌رێ بدا له‌م هه‌واره
ببینن چۆن كوردستان‌م نێرگزپۆشه دار و به‌ردی
نه‌سیمی خاك به‌تاو ئهڕۆژێ له جواناوی تۆز و گه‌ردی
ببینن چۆن له‌گه‌ڵ جه‌ژنی سه‌ری ساڵی مێژووماندا
ئه‌وینی خاك وه‌ك بروسكه ئاگر ئه‌ڕژێ به سه‌رماندا
له بابان و له سابڵاحدا له هه‌ولێر و بادیناندا
له بۆتان و له ماردیندا له دواشاری كوردستاندا
خوا هاوار ئه‌م نه‌ورۆزه رۆژ و حه‌شری ژ عه‌شقێكه
خوا هاوار ئه‌م نه‌ورۆزه سه‌فاو جه‌ژنی ژ جه‌ژنێكه
وا یارانی نیشتیمانم ئاڵ‌و واڵا دێن و ده‌چن
وه‌ك یاقوتی بنی ده‌ریا به مه‌وجی ئاو دێن و ده‌چن