لە ئەمریکا نەورۆزی ئەمساڵ بە درێژایی چوار شەو بەبەشداری گروپی شەمس و Pacific Symphony Orchestra لە لۆس ئەنجلس پیرۆز کرا. ئەم ئۆرکێستە بە یەکێک لە کۆنسێرتە گرنگەکان لە ئەمریکا هەژمار دەکرێت.
تایبەت بە چراتیڤی هونەرمەند هەژار زەهاوی دەربارەی کۆنسێرتەکە ووتی :” من بە ڕاستی خۆشحالم بەم بەشدارییەم لەم پڕۆژە مەزنە، بۆ زانیاریتان ئەمە یەکەم جارە ئۆرکێسترایەکی ئەمریکی موزیک لەگەل گروپێکی ئیرانی بژەنیت و ئێمە پارچە موزیکەکی کوردیمان لەگەل ئۆرکێستراکە پێشکەش کرد کە بووە جێگەی دڵخۆشی ئامادەبووان”.
هاوپێچ ڤیدیۆی کۆنسێرتەکە و لێدوانی ئامادەبووان بە زمانی ئینگلیزی