ھاوکار نامۆ : گۆرانی بێژی موناسەبە ئەو کەسانەن کە باردۆخێکی نا ھەمووار دەقۆزنەوە، بۆ ئەوەی ھورنەی خۆیان تیایدا نمایش بکەن، ئەم جۆرە ھونەرانە زیاتر گۆرانی دەگرێتەوە و بەھۆی ئەوەی لە کاتێکی کت و پڕدا دروست دەبێت کڵچ و کاڵی پێوە دیار دەبێت،
لە کوردستان شاعیر و ھونەرمەند و مێدیاکار و رۆشنبیری موناسەبەمان زۆرن، بە جۆرێک دەبێتە چاو لێکەری. لەناوەڕاستی مانگی شوبات کارەساتێکی خوێناوی لە شاری سلێمانی ڕویدا، بە جۆرێک بوو جیاواز لە ھونەرمەندان و رۆشنبیران و بەشێک لە مێدیاکارانی شاری سلێمانی دەبوایە ھەموو ھونەرمەند و رۆشنبیرانی کوردستان ھەڵوێستی سلێمانیانەیان ھەبوایە، بەڵام بەداخەوە وەکو بینیمان بەشێک لە گۆرانی بێژان و نوسەرە بێ رێزەکانی شاری ھەولێر کەوتنە ناوزراندنی خەڵکی رۆشنبیر و بیر کراوەی خەڵکی پایتەختی رۆشنبیری و بە تێکدەر و شێواندنی ئەزموون و بە ھەدەر دانی خوێنی شەھیدان ناویان دەبردن، بە جۆرێک ببون بە ئامراز بە دەستی سیاسیەکانەوە ئەوەی ھەیان بوو لە ناوبانگ و سەنگینیان، لەدەستیان دا، من ئەگەر باس لە ھونەرمەند (بژار دیلان) بکەم، کە دایکی خەڵکی شارە حەیاتەکەیە، نەدەبوو ئەو جۆرە شیکردنەوە نا لۆژیکیانە بۆ خەڵکی سلێمانی بکات و بە دەنگە گڕ و ناخۆشەکەی چەکێکی زمان ژەھراوی ئاراستەی سلێمانی بکات، بەداخەوە ھەر لەگەڵ ھاتنەوەی بۆ کوردستان و پەیوەندی کردنی بە کەناڵ ٤ کەسایەتی و سەنگی بژار دیلان ی جاران بەقەد زەوی و کەشکەلانی فەلەک جیاوازیان ھەیە، ئەوەش ھەمومان ھەستی پێدەکەین و ئاشکراشە، لەبەر ئەوەی لە کوردستان گۆرانی بێژ زیاتر دەناسرێت و لە ناو خەڵکی باس و ماسی زۆر لێدەکرێت و کچان دەیان ناسن و وێنەیان لەگەڵ دەگرن، جیاواز لە ھونەرمەندی دابەشکاری مۆزیک و ژەنیار، کە کەس نایان ناسێت و کەس وێنەیان لەگەڵ ناگرێ، پەتی تەحەمولی زۆرێک لەم جۆرە ھونەمەندانە پچڕا، پەنا بۆ پێشکەش کردنی بەرنامەی تی ڤی دەبەن و کلیپ دەکەن، بەڵام ھەر ناگەن بە ناوبانگی گۆراتیبێژان، دوا جار پەنا بۆ گۆرانی دەبەن، ئاخر کەسێک لە بواری جوانکاری کار بکات، مەرج نی یە خۆی جوان و سەرنج راکێش بێت، نەخۆشی دەرکەوتن و ناوبانگ دەرکردن باڵی کێشاوە بەسەر ھەموو ھونەرمەندان، ھەر ئەمەشە تا ئێستا نەتوانراوە کەسایەتی و ئەستێرەی ھونەری کوردی دروست ببێت، لەو ھونەرمەندانەی مۆزیک ژەنن و دواتر دەستیان داوەتە گۆرانی، زۆربەیان دەنگیان ناخۆشە و بە ئاشکرا خەڵک ھەست بەوە دەکەن کە ئەوان شەڕ بە گۆرانی وتن دەفرۆشن، پێویست ناکات ناویان بلێم، ئەگەر پێویستیش کرد ئەوا کاتی خۆی دەبێت، بۆ گەڕانەوەی ئاستی جارانی بژار و خۆشەویستی خەڵکی سلێمانی، دەبێت داوای لێبوردن بکات و ئەو گۆرانی یە ناخۆشە لە ئەرشیفی ھەموو کەناڵەکان بسڕێتەوە، ھەوەھا بچێتەوە سەر کارەکەی پێشوی و واز لە پێشکەشکاری و گۆرانی بێژی بھێنێت،.
یەکەمین بزوتنەوەی مێدیای و سیاسی و ھونەری و ھەچی داھێنانە لەم شارە مەردەوە دەستی پێکردووە، لە کاتێکدا ئەم راستیە ھەموو کوردێک دەیزانێت و مەگەر کەسێک خۆی لێ گێل بکات، کەواتە قسە کردن بە سلێمانی و خەڵکی سلێمانی، قسە کردنە بە پیرۆزی و بە دەنگی ئازادی و دەستکەوتە مێژوویەکان.