کامه‌ران حاجی ئه‌لیاس: هه‌موو ساڵێ شانۆکاران له سه‌رانسه‌ری جیهاندا یادی جه‌ژنی شانۆ ده‌که‌نه‌وه و له‌م رۆژه‌دا چه‌ندین چالاکی شانۆیی ئه‌نجام ده‌درێت، مێژووی ئه‌م یاده بۆساڵی 1946 ده‌گه‌رێته‌وه کاتێ سێ شانۆ کاری جیهانی(ئه‌رشیبالک ماك لیش ،
جۆن برستلی‌ستیلی ، فرانسۆ مۆریاك) وه‌کو ده‌سته‌ی یه‌که‌م ئاماده‌کاری بۆ سه‌نته‌ری جیهانی بۆ شانۆ له‌لایه‌ن رێکخراوی یۆنسکۆ ده‌ست نیشان کران، له ساڵی 1947 پسپۆرانی شانۆ و هونه‌رمه‌ندانی شانۆ که پێك هاتبوون له (جان لوێ بارۆ، ئارمان سالاکرۆ ، فرانسوا مۆریاك) کۆبوونه‌وه به‌مه‌به‌ستی گفتۆگۆ کردن له‌سه‌ر ده‌سته‌ی سه‌نته‌ری جیهانی شانۆ وه له( 28 حوزه‌یرانی 1948) له کۆنگره‌یه‌کی شانۆیی که له شاری پراغ به‌سترا ده‌سته‌ی جیهانی بۆ شانۆ به سه‌رۆکاییه‌تی(جۆن برستیلی) راگه‌یندراو ئاماژه به‌چه‌ند خاڵێک کرا وه‌کو: هونه‌ری شانۆ چالاکییه‌کی جیهانییه مرۆڤ له رێگه‌ی شانۆ گوزارشت له خودی خۆی ده‌کات له هه‌ر شوێنێك بێت، شانۆ کاریگه‌ریه‌کی زۆری هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لان کۆبکاته‌وه له پێناو ئاشتی له‌هه‌مان کاتدا ئامانجه‌کانی سه‌نته‌ری جیهانی شانۆ بڵاوکراییه‌وه که‌بریتی بوون له: فراونکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی شانۆییه‌کان له نێوان شانۆکارندا، ئاڵوگۆرکردنی بیروراکان له نێوان ئه‌ندامه‌کانی ئه‌م سه‌نته‌ره شانۆییه‌دا پته‌و کردنی په‌یوه‌ندی له نێوان گه‌لاندا ده‌رکردنی گۆڤارێك به‌ناوی (شانۆی جیهانی) پاشان له ساڵی 1961 له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کی شانۆکاران که‌له (ڤینا) به‌سترا بریاردار رۆژی 27 ی ئاداری هه‌موو ساڵێك ببێته رۆژی جیهانی شانۆ ده‌ست نیشانی کردنی 27 ئادار چونکه له‌م رۆژه‌دا له پاریس فیستیفاڵێکی شانۆی به‌ناوی “ساره برنارت” (1844 – 1923) ئه‌نجامدرا وه‌کو رێزلێنانێکیش بۆ کچه ئه‌کته‌ری فه‌رنسی کۆچکرکردووه ساره‌برنارت ئه‌م رۆژه به رۆژی جیهانی شانۆ ناوزه‌ند کرا.. که هه‌ریه‌ك له شانۆکاران (لۆرانس ئۆلیڤێ، رینه ماهی، هیلینه فایکل، پیتر بروك ، جان کۆکتۆ ) له‌و رێوره‌سمه‌دا به‌شدار بوون هه‌ر له‌ساڵی 1962 کاتێ سه‌نته‌ری جیهانی شانۆ (iti) به مه‌به‌ستی رێکخستنی کاری شانۆکاران به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ده‌ست به‌کار بوو زۆربه‌ی وڵاتان له‌م سه‌نته‌ره‌دا ئه‌ندامن عێراق یه‌کێکه له‌و وڵاتانه.. ئه‌گه‌رچی شانۆکارانی کورد هه‌وڵێکی زۆر یاندا بۆ ئه‌وه‌ی شانۆکارانی کوردیش وه‌کو ئه‌ندامن وه‌ربگیرین به‌ڵام یه‌کێك له‌مه‌رجی ئه‌ندام بوون ئه‌وه‌یه که‌تۆ ده‌بێت خاوه‌ن دهوڵتهێکی سه‌ربه‌خۆ بیت.
شایانی باسه ساڵانه په‌یامی شانۆ له‌لایه‌ن شانۆکارێک بڵاوده‌کرێته‌وه یه‌که‌مین په‌یامی شانۆ هه‌ر له‌و ساڵه(1962) له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی فه‌رنسی( جان کۆکتۆ) بڵاوکراییه‌وه له‌و کاته‌وه هه‌موو ساڵێ شانۆکارێك له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری شانۆ ده‌ستنیشان ده‌کرێت که‌بۆ 27 ئادار په‌یامی شانۆ بنوسێت دوایی هه‌ر له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری شانۆ په‌یامه‌که وه‌رده‌گێردرێت بۆ سه‌ر چه‌ندین زمان ئه‌نجا بڵاوده‌کرێته‌وه، په‌یامی شانۆی ساڵی 1995 بۆ یه‌که‌مین جار له‌لایه‌ن شانۆکارێکی عه‌رب به‌ناوی (سه‌عدوڵا وونوس) بڵاوکراییه‌وه بۆ ئه‌م ساڵیش خانمه شانۆکار(جیسیکا کاهوا)ی ئۆگه‌ندی بڵاوکراییه‌وه ئه‌م خاتوونه له‌بواری نووسین و ده‌رهێنان و دراما و رۆڵی خۆی بینیوه بروانامه‌ی دکتۆرای له زانسته شانۆییه‌کاندا هه‌یه ئه‌کته‌رێکی شانۆییه و و مامۆستای موزیک وسه‌ما و درامایه له زانکۆی ماکیریری له ئۆگه‌ندا.
کاری ده‌رهێنانی له (شا لیر)ی شکسپیرو (دایکه ئازاکه‌ی) برێخت کردووه. له به‌شێک له په‌یامه‌که‌دا هاتووه” شانۆ ده‌توانێت به شێوه‌یه‌کی راسته‌و خۆ و ساده رۆڵی هه‌بێت له ژیانی سیاسی گه‌لانی جیهاندا چونکه شانۆ هونه‌رێکی گشتگیره ده‌توانێت شاره‌زاییه‌کی وا پێشکه‌ش بکات که توانای تێپه‌ڕاندنی تێگه‌یشتنه هه‌ڵه‌کانی هه‌بێت که رۆژگارێکه جێگیرن.
به‌مه‌به‌ستی گۆڕانکاریی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌نجامدانی چاکسازیی له کۆمه‌ڵگه‌کاندا ، شانۆ له‌و شوێنانه‌دا ده‌رکه‌وتووه که به‌هۆی جه‌نگه‌کانه‌وه له‌به‌ر یه‌ک هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه هه‌روه‌ها له نێوان کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که دانیشتوانه‌که‌ی گرفتاری هه‌ژاریی و نه‌خۆشی درێژخایه‌نن .
له‌وانه‌یه شانۆ تهنهافاکتهرێك نه‌بێت بۆ به‌رقه‌رارکردنی ئاشتی ،به‌ڵام بێگومان پێویسته بکرێته ئامێرێکی کارای ئاشتی پارێز له‌م جیهانه‌ماندا.”
جێگه‌ی باسه، له کوردستانیش له‌لایه‌ن شانۆکاران به چه‌ندین چالاکی شانۆیی ئه‌م یاده ده‌کرێته‌وه له شاره‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک له سه‌رانسه‌ری جیهان چه‌ندین نمایشی شانۆیی پێشکه‌ش ده‌کرێن و چه‌ند شانۆکارێکیش خه‌لات ده‌کرێن، هیوادارین له ساڵانی داهاتوودا ئێمه‌ی شانۆکارانی کوردستان، ئه‌م یاده بکه‌ینه‌وه و ئه‌و خه‌ونه‌مان بێته دی، که ببین به ئه‌ندام له سه‌نته‌ری شانۆی جیهانیدا.