سەلاح عەبدوڵا : بەڕێزان چەند ڕۆژ لەمەوبەر دیدارێکی شەهێن تاڵەبانیم لەماڵپەڕێکی کوردیدا بەرچاو کەوت کەلەخوارەوە ئاماژەم پێداوە تیایدا بەچاوپۆشین لەو هەلومەرجە ناسکەی گەلی کوردستانی باشووری پێدا تێ دەپەڕێت و نەبینینی ڕاستیەکان و ئەو گەندەڵی و ناعەدالەتی کۆمەڵایەتیەی لەو پارچە بەناو ئازادکراوەدا هەیە
بێ شەرمانە هێرشی ناڕەوا دەکاتە سەر ئەو خەڵکەدڵ پڕ ئازارەی کەبۆ مافە ڕەواکانی خۆیان شەو و ڕۆژیان خستوەتە ئازادی و مافە ڕەواکانی خۆیان هاتونەتە سەر شەقام شەو و ڕۆژیان خستۆتە سەر یەک بۆ بەدەست خستنی مافە زەوت کراوەکانیان. دیارە هەقی هەموو تاکێکی کۆمەڵگایە داوایی ئازادی و یەکسانی خۆیان بکەن کە سەرەتایی ترین مافەکانی مرۆڤە.شەهێن دەڵێت)ئەو خەڵکە پێویستە بیر بکەنەوە هەقی ئەوەیان نیە کوردستان وێران بکەن( سەیرە کورد واتەنی لەبێ خەبەران کەشکەک سڵاوات ..هاوڕێیان کێیە کوردستانی وێران کردوە ئەوە خەڵکە بەش مەینەت و مەدەنی و دەست و پێ کۆتکراوە یاخود ئەو دەسەڵاتە میلیشایە کە لەسەر دێڕیک نوسەرێک دەکوژێت و دەیانی تر دەداتە دادگاکانی خۆیان ڕۆژنامە دادەخات و دەنگ و ڕەنگی خەڵک دەسوتێنێ ؟ ئەوە دەسەڵاتە سەروەت و سامانی گەل بە ئارەزوی خۆیان تەخشان و پەخسان دەکات شەهێن و هاوڕێییانی دەمیانی تێ دەوەژێنن و هەزاران خێزای ئەنفالیش لە گەرمیاندا بەزەحمەت شێوێک چنگ دەخەن یان خەڵکە ئەو کارە دەکات؟کاتێک گەل ئیرادەی خراوەتە ژێرپێ ئاخر پێویست ناکات تۆ ئامۆژگاریەکی وا هەڵەیان بکەیت کە چۆن بیر بکەتەوە هەڵبەت گەل پێش هاتنە سەر شەقام باش بیری کردۆتەوە کە چی دەکات و دەڵێت..چاوی دەبینێت و گوێ راستیەکان دەبیستێت بۆیە وەک خۆتان ئاسا بۆ بەرژەوەندیە شەخسیەکانی خۆی لە ڕاستیەکان گێل ناکات و ڕۆڵی سێ مەیمون نابینێت..ئێوە ئەگەر دڵسۆزی گەل و نیشتیمانن بۆ ئاوڕ لە خوشک و براکانمان لە ڕۆژهەلاتی کوردستان نادەیتەوە کە دەسەڵاتدارانی باشوور واتە یەکێتی و پارتی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕادەستی ڕژێمی سێدارەی ئیسلامی ئێران دەکاتەوە بۆ ئێوە بێدەنگن لەکوێ بوون کاتێک دەسەلاتدارانی باشوور سوپای پاسدارانیان هێنایە سەر برایانی حزبی دیموکرات لە کۆیە؟ چیتان کردوە بۆ ئەو گەلە ستەم دیدەیەی کورد لە شارەکەی خۆت سنە و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ڕۆژانە لە مەیدانەکان بەدەستی ئاخوندەکان بەدارەوە دەکرێن تۆ کە دڵت بۆ ئەوانە ژان نەکات و شتێک نەڵێیت ئەم نهێنیە چیە خەم بۆ باشور دەخۆیت؟ ئێوە چاوتان پاک بکەنەوە ئەو مەعاناتەی گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان ببینن ئەوجا وەرن لەبەر خاتری سی دیەک یان کلیپێک و چەندۆلارێکی دەسەڵاتی باشوور هێرشی خۆتان بەگوڕترکەن لەسەر خەڵکی زوڵم لێکراوی باشوور ئاخر تۆ کە هێندەی مەهدی ئیسلامیانت پێ نەکرێت سرودێک بۆ باڵای شەهید فەرزادی کەمانگەر و هاوڕییانی بڵێیت بێدەنگ هەقت نیە زامەکانی دایکی ڕێژوان و گەرمیان بکولێنیتەوە هەقت نیە بازرگانی بەخوێنی سورکیوەوە بکەیت تۆیەک دەیان ساڵە لە وڵاتی بەریتانیا دەژیت ڕۆژێک سەرما و گەرمات نەچەشتوە دوور لە دەسەلاتە داپڵۆسێنەرەکانی کوردستانی گەورە ئاسودە و خۆشگوزەران ژیاویت زوڵم و ستەمت لەخەونیشدا نەدیوە تۆ کە وەک خەڵکی کوردستان برسیت نەبوە قیمەتی نان نازانیت،وەک ئەو خەڵکە ژێردەست نەبویت نرخی ئازادی نازانیت ئێمە هاوارمان بۆ ئازادیە زەوتکراوەکانمانە دەتوانین بێ نان بژین بەڵام بێ ئازادی ناژین.خۆ هەموو مایکرۆفۆن بەدەستێک هونەرمەند و بگرە گۆرانیبێژیش نیە پێویستە هونەرمەند شەخسیەتی هونەری هەبێت بەدەنگ و ڕەنگی خۆی هونەرەکەی گەشەپێبات تۆ کەلەمەیدانی هونەردا ئەسپی شەلت گلاوە دەتەوێت وەک ئەو چەند بەناو هونەرمەندانەی تر بازاڕت بەئازارەکانی گەلەکەم گەرم بکەیت کە خەیاڵتان خاوە تاسەر بتوانن لەسەر حسابی ڕەنجی گەلەکەمان هونەر ئەتک بکەن.تۆ ئەگەر بەردێکت پیناخرێتە سەر بنیادنانی دیواری ئازادی مەشی ڕوخێنە هەڵبەتە تۆ و نمونەکانت کە دەتانەوێت بۆ پارە و بەرژەوەندی دەنگی ڕەوای گەل چەواشە بکەن و بۆخۆتانی بەکار بهینن ڕۆژیک لە دادگای گەلدا دەبێت باجەکەی بدەن. ***************************************************http://www.dastan.se/babat.shahen-talabani-nadabu-awxalka-wabkat-2011.htm*************************************