فیلیمێكی دیكۆمێنتاری له سه‌ر ژیان و كاره هونه‌ریه‌كانی هونه‌رمه‌ندی خاوه‌ن پێداویستی شاری رواندز (ته‌یب موعته‌سم)دروست ده‌كرێت. هه‌ڵگۆرد عبدولوه‌هاب _ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی ئه‌م فلیمه دیكۆمێنتاریه وتی “له راستیدا هێشتا ناوه‌كه‌مان بۆ دانهناوهوچونكه ئیشی له سهردهكهین و فلیمێكی دیكۆمێنتاریهوه و ته‌مسیلیش له‌گه‌له، له سه‌ر هونه‌رمه‌ند (ته‌یب موعته‌سم )ه ، كه‌باس له ئازایه‌تی و به‌هره‌مه‌ندی ئه‌و ده‌كات كه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تیه‌و له دوو ده‌ست ته‌نها یه‌ك په‌نجه كاری پێده‌كان و ئه‌ویش كاری كۆمپیوته‌ری پیده‌كات و ئه‌و له منداڵیه‌وه تا ئێستا كاری هونه‌ری ده‌كات و كۆلی نه‌داوه به‌راستی ئه‌و كاره‌ی ئه‌و ده‌كات وه‌كو دارێك وایه له سه‌ر به‌ردێك شین بووبێت . ئێمه پێمان باش بووخهڵكیش ئازایه‌تی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ببینێت و بزانێت بۆیه به پێویستمان زانی ئه‌م فیلیمه دێكۆمێنتاریهی له له سه‌ر بكه‌ین و له شوێنه‌كه‌ی له رواندز و له ماڵی خۆی و دوكانه‌كه‌ی و گوندی سه‌ران كه ژیانی منداڵی تیدا به‌سه‌ر بردووه‌و ئه‌و شوێنانه‌ی كاری تیداكردووهو دیواری مزگه‌وته‌كه‌ش كه وێنه‌ی له سه‌ر كێشاوه هه‌موو وێنه‌مان گرتووه”.
ده‌رباره‌ی ته‌واوبوونی فیلیمهكهو وورده‌كاریه‌كان وتی:” به‌گشتی ئێمه ستافێكین له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕاگه‌یاندن، یه‌كه‌ی بهڕههمهێنانی دیكۆمێنتیمان ههیهوبهو كاره هه‌ستاوین هیواخوازین كاره‌كان زوو ته‌واو بن و كه ئێستا كاری مۆنتاژی بۆده‌كرێت ، بهخۆرایش ده‌ده‌ینه كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندان ، فهرسهتێكیش دروست ده‌كه‌ین فیلیمهكه له رواندز نیشان بده‌ین و هونه‌رمه‌ندان و خه‌ڵكی شاره‌كه‌و لاینی فه‌رمی و قایمقامی رواندز ،بانگێشتدهكهین و پێیان ئاشنا ده‌كه‌ین.هیواخوازین به زووترین ماوه ته‌واو بێت و به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بلێم شتێكی باشمان كردووه به‌پاره‌یه‌كی كه‌م ئه‌گه‌ر چی هێشتا كاری مۆنتاژی ماوه ، به‌ڵام ماوه‌ی فیلیمهكه 45 ده‌قیقه زیاتر یان كه‌متر ده‌بێت ئه‌وه نازانم به‌ش دڵنیابن فلیمێك جوان و باش ده‌بێت”
هونه‌رمه‌ند ته‌یب موعته‌سم خاوه‌ن 10 پێشانگای خۆیه‌تی و زیاتر له 20 پێشانگا و فیستیڤاڵ و چاڵاكی هونه‌ری به‌شداری كردووه‌و پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافیشی كردۆتهوهوئێستاش خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی وێنه كۆنه‌كانی شاری رواندزه له سه‌رجه‌م بواره‌كان و به‌رده‌وامیشه له كاره هونه‌ریه‌كان.
یاسین برایم_ رواندز