ئه‌رسه‌لان مه‌حمود : دوای تێپه‌ڕ بوونی نزیك به ( 90 ) ساڵ له جینۆسایدكردنی ملیۆن و نیوێك ئه‌رمه‌نی، یه‌كه‌مینجاره سه‌دان چالاكوانی بواری مافه‌كانی مرۆڤ و رۆشنبیرانی تورك، بهێنێته سه‌ر هه‌ڵوێست و، جارێكی تر ره‌تكردنه‌وه‌ی كولتوری ” كه‌مالی” و، فراواننبوونی مه‌وداكانی تێگه‌یشتن له‌و ده‌رگیرییه سیاسیه‌ی توركیا كه تا دێ ره‌هه‌ندگه‌له نیۆخۆیی و دهركیهكانی په‌ره گرتوو تر ده‌كات،
ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامێكی ئه‌گه‌رچی دره‌نگ وه‌خته به‌ڵام دڵخۆشكه‌ره، كه‌چی سه‌ره‌ڕای ئه‌و گه‌شبینیه‌ش كه تادێ فه‌زای ئه‌و وڵاته “توركیا” داده‌پۆشێ، زۆرێكیش له ئاماژه‌كان پێمان ده‌ڵێن هێشتا چالاكوانان و بزوتنه‌وه‌ی رۆشنبیرانی ئه‌و وڵاته” توركیا” له په‌راوێزدا هه‌ڵده‌سوڕێن و ئه‌وان ئه‌مڕۆ پتر له‌هه‌ر كات و ساتێك پێویستیان به‌وه‌ها بزاوتێكی رۆشنبیری له‌چه‌شنی بزوتنه‌وه‌ی رۆشنبیرانی چه‌رخی رێنیسانس و رۆشنگه‌ریی ئه‌وروپایی هه‌یه، چونكێ به‌وه‌ها كرانه‌وه‌و پێڤاژۆیه‌كی پرۆگرامگرو به‌ربڵاو نه‌بێ ناتوانن روبه‌ڕوی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه ببنه‌وه كه رۆژ له‌دوای رۆژ وڵاته‌كه‌یان له‌قه‌یرانێكه‌وه بۆ قه‌یرانێكی گه‌وره‌و قه‌به‌تر وه‌رێخستووه‌و بازرگانیی به‌ئیسلام و عه‌لمانیه‌ت و كولتوری “كهمالیزمـ”ـیشـهوه ده‌كه‌ن، ئه‌و كولتورهی به‌رۆشنایی خستنه سه‌ر ئه‌رشیفه‌كه‌ی، تایبه‌تیش ئه‌و به‌شه‌ی كه په‌یوه‌ندیی به‌مافه‌كانی گه‌لی كورد‌و ئه‌رمه‌نه‌وه هه‌یه، كه هه‌مووانی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌دا زاره‌تره‌ك كردووه. بۆیه كاتی ئه‌وه‌هاتووه ئیتر ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌وه له‌مێشك و زهنیه‌تی خۆی ده‌رباوێت و چاو له‌بێبه‌ش و مافكردنی گه‌لان هه‌ڵگرێت، ” ئێستا دنیا باس له‌كێشه‌ی ئه‌م وڵاته ده‌كات، كێشه‌كانیشی فره چه‌شن و جه‌مسه‌رن، ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ قه‌یرانێك روبه‌رووه خۆ هه‌ر رۆشنبیره‌كانی نین كه پێیان به‌ره‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی شوناسی كه‌مالیزم هه‌ڵگرتووه، سوپا، سهركۆمارو سه‌ره‌ك وه‌زیران، هه‌ریه‌كه‌و به‌پێی تێگه‌یشتنی خۆی پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌و شوناسی نه‌ته‌وه له‌و وڵاته‌دا ده‌كات.
ئه‌م تێگه‌یشتنه هه‌روا شتێكی ساده‌و عه‌فه‌وی سه‌ر زمانی ئێمه‌و، لێكدانه‌وه‌ی ئێمه نیه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی كه له جه‌وهه‌ردا ره‌نگی داوه‌ته‌وه ناو چین و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و، پێویسته رێكبخرێ، مه‌ودای ئه‌و بیر‌و رایانه فراوانبكرێ كه وابیرده‌كه‌نه‌وه پرسی چاره‌سه‌ری و گێرانه‌وه‌ی ماف بۆ بێمافكراوان له‌و وڵاته‌دا به‌رێگه‌ی له‌به‌رچاوگرتنی مافه‌كانی مرۆڤ و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاست و جێگركردنی پایه‌كانی دیموكراسی و، هه‌ڵبژاردنی خیاراتی سیاسی و، خزمه‌تی فره شوناساییهكی ئه‌وتۆ دێته دی كه ره‌نگدانه‌وه‌ی پێكهاته گه‌لی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئه‌و وڵاته بێت، ئه‌وه هه‌ر گه‌لی تورك نیه دامه‌زرێنه‌رو راگری ده‌وڵه‌تی تورك بێ، توركیایه‌كی یه‌ك نه‌ته‌وه‌و ناسنامه‌و ره‌گه‌ز له‌سه‌ر نه‌خشه بونی نیه، كورده‌كان له‌و وڵاته‌دا خاوه‌ن كه‌لتورێكی گه‌وره‌ن، هێزى سیاسی و نوێنه‌رانی كورد له‌و وڵاته‌دا زیاد له30 ساڵه وه‌ها پێڤاژۆیه‌ك پێش ده‌خه‌ن، ملیۆنان هاوسۆزیان هه‌یه، توانای به‌رێوه‌بردنی حكومه‌تیان هه‌یه، تا ئه‌م تێگه‌یشتنه‌یش له‌چه‌قین ده‌ربازی سه‌ر شارێی بزاوتی رۆشنبیرانی ئه‌م وڵاته نه‌كرێ نه‌توانراوه رۆشنبیرانی تورك له‌م تاقیكردنه‌وه نوێیه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان له‌و مه‌ترسیانه‌ی كه ده‌بنه هۆی پاشه‌كشیی ئابوری و ژیاری و نیشتیمانی، رزگار بكه‌ن، یان هه‌ر هیچ نه‌بێ دوریبخهنهوه، ئه‌و سه‌رده‌مه ( جه‌نگی سارد/ 1946- 1991 ) ته‌نانه‌ت تا به‌كۆمه‌ڵكوژی ( روواندا )ـییهكانیش له( 1994 ) ده‌گات، به‌سه‌رچوو، ئیتر به‌هۆی كاریگه‌رییه هه‌مه‌لایه‌نه بۆماوه‌ییه جیا بینیه‌كانی نێوان ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئهمریكاو یه‌كێتی سۆڤییه‌تی ئه‌وسا، خه‌ڵك و گه‌لانێكی كه‌م له‌راسپارده‌و بریاره‌كانی كۆنگره‌ی جیهانی دژ به‌جینۆساید هه‌روا نا سودمه‌ند بمێننه‌وه، ئێستا ئاشته‌واویی نیشتیمانی به‌رۆكی توركانی ( بیانه‌وێ و نه‌یانه‌وێ ) پتر له‌گه‌لانی تری ناوچه‌كه گرتووه‌و، ئه‌م هه‌موو قڕكردن و بردن و كوشتنه زۆر‌و زه‌وه‌ندانه‌ی تا ئێره هه‌ستی ده‌مارگیری كه بێپه‌روا تێیپهراندون، ده‌بێت بزانن قوربانییه‌ك نین له‌ئه‌نجامی باوبۆران و ره‌شه‌باو زریان و تۆفانێكی سروشتی كه‌وتبێتنه‌وه، ئه‌مانه هه‌مووی به‌رئه‌نجامی په‌لامارو فراوانخوازی و كوره‌ی ده‌ستاره كۆنه‌كانی ئاشی شه‌ری كولتوری “كه‌مالی”ـین، ئه‌و شه‌ڕو شه‌ڕگانه‌ی ده‌وله‌تی تورك و گه‌لی توركی تا ئێره پتر له‌هه‌ر كه‌س و لایه‌ك زه‌ره‌رو زیانلێكه‌وتوو هێشتۆته‌وه، هه‌رچه‌ن ئه‌وان ( گه‌لی تورك ) وه‌ك ئه‌وه‌ی باوه‌و ده‌گوترێ تاڕاده‌ی په‌رستن هۆگری مێژوهكهیشیانبن، ئیتر ده‌بێ لێره‌وه په‌ندو ئامۆژگاری لێوه‌ربگرن و، هه‌وڵبده‌ن رۆژ له‌دوای رۆژ جیددیانه‌تر شه‌قام و ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌یان به‌وه‌ها حه‌قیقه‌تێك بارگاویی بكه‌ن و، نیه‌تی نوێ تر‌و چاره‌سه‌رئامێزتر به‌رهه‌مبهێنن. ئه‌وانه‌یش كه‌به‌رپرسن لهبهدهنگهوه هاتن و چاره‌سه‌ركردنی ئاریشه‌كان ده‌بێت به‌ره‌و كردنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌زا تایبهتو سنوردار كراوانه هه‌نگاوبنێن، به‌مه سه‌ره‌تایه‌كی باش بۆ رزگار بوون له‌م خۆكوژییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌یه، ده‌ست پێده‌كه‌ن، هه‌موو لایه‌كیش بۆ سه‌رهه‌ڵدانی وه‌ها دۆخێك له‌بردنه پێشی چاره‌سه‌ر به‌شدارو به‌رپرسیارانه برۆینه ناو قوڵایی ناكۆكیه‌كان و له‌بنی مهنجهڵهكهی بده‌ن.