زانا دڵشاد دزەیی: دوای بڵاوبوونەوەی سروودی “بەیتی ئاگر” لە یەکەم رۆژی نەورۆزدا، کە لەلایەن دەزگای راگەیاندنی کوردفۆکس لەسلێمانی کلیپکرا، چنار سروودێکی دیکەی بەناوی “کوردستان” کلیپ دەکات.
لەوبارەیەوە باوان رزگار، خاوەنی دەزگای راگەیاندنی ھونەری کوردفۆکس بە(سڤیل)ـی راگەیاند، پڕۆژەی نوێیان کلیپکردنی سروودێکی خاتوونی گۆرانیبێژ چنار، کە سروودەکە بۆ کوردستانە و لەم ماوەیەدا دەست بەوێنەگرتنی کلیپەکە دەکەن، گوتی “کلیپەکە لەسلێمانی لەلایەن ستافێکی پرۆفیشناڵی ئێرانی ئەنجام دەدرێت، ئەمەش دەبێتە دووەمین سردوودی چنار، کە لەلایەن دەزگای راگەیاندنی کوردفۆکس بەرھەم دێت”.
باوان گوتیشی “سروودی بۆ کوردستان لەئاوازی چنار و تێکستی ئیسماعیل خورمالییە، لە ئەلبوومی کۆتایی چنار بڵاوکرایەوە”.