کوشتنی مرۆڤ گه‌وره‌ترین تاوانه که ئه‌نجام ده‌درێت . ئه‌و که‌سه‌ی به‌وکاره هه‌ڵده‌ستێت مێشکی یا ده‌روونی نه‌خۆشه ، ده‌با ئه‌و که‌سه کوڕی کێ ده‌بیت یا سه‌ر به‌چ بنه‌ماڵه و حیزب و ئایین و نه‌ته‌وه ده‌بێت . کوشتنی مرۆڤ کۆتایی نی یه بۆ ده‌م گرتینی خه‌ڵک و و شاردنه‌وه‌ی که‌موکوڕی یه‌کان . زه‌نگی ئازادی بیروڕا به‌هێز تر ده‌بێت و ریسواکردنی ده‌سه‌ڵاتی داپلۆسینه‌ر فره‌وانتر ده‌بێت . پێناسه‌ی ئازادی بیر و ڕا به زمانه‌کانی عاره‌بی و فارسی و ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی و سویدی له خواره‌وه‌ی ئه‌و نووسینه دانراوه و سه‌رچاوه‌ی گه‌لێک زۆر ده‌رباره‌ی نووسراوه و بڵاوکراوه‌ته‌وه .
مرۆڤ که له‌دایک ده‌بیت به ئازادی دێته سه‌ر ده‌ست و وورده وورده بیروهۆشی فره‌وان ده‌بێت . ئه‌وه مێشکی مرۆڤه بڕیار ده‌دات وه‌کو باوکودایک بیربکاته‌وه یا بیرورایه‌کی تر وه‌ربگرێت . وه‌کو باوکودایک ببێته مرۆڤێکی دیندار یا بیر له بوونی خودا و پیغه‌مبه‌ران نه‌کاته‌وه . وه‌کو دایک‌وباوکی جگهرهبکشێت و بخواته‌وه یان دژی کێشانی جگهرهوخواردنهوهبێت . وه‌کو دایک و باوکی حه‌ج بکات یان به‌لای که‌عبه و که‌لیسا و شوێنی په‌رستگای ئایینی دانه‌ڕوات . ئه‌و که‌سه ئازاده له بیرکردنه‌وه و بیرورای جا ئه‌وه‌ی بیه‌وێت سهنسووری بکات یان ره‌قابه‌ی بخاته سه‌ر ده‌بیته داپلۆسینهوهر و ده‌یچه‌وسێنیته‌وه . حه‌لاجی به‌سته‌زمان پارچهپارچهدهکرا که‌چی هه‌ر ده‌یگوت انا الحق و انا الحق ، خۆی کرده گانفیدای ئه‌و بیرورایه‌ی باوه‌ڕی پێ هه‌بوو . فه‌هد [یوسف سه‌لمان یوسف]ی دامه‌زرێنه‌ری حزبی شیوعی عیراق له کاتی هه‌ڵواسینی گووتی شیوعیه‌ت له مردن به‌هێزتره و له سێداره به‌رزتره ، ئه‌وه‌ش هه‌ر ته‌عبیری له‌و بیروباوه‌ڕه‌ی ده‌کرد که باوه‌ڕی پێی هه‌بوو . مرۆڤ بتوانیت له پێناوی بیروباوه‌ڕی مردن هه‌ڵبژێریت یان رێگای سه‌خت هه‌لبژێریت هه‌ر سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هینێت . ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت کاریکاتۆریستی سویدی بێ ده‌نگ بکه‌ن هه‌رده‌م فه‌شه‌ل ده‌هێنن و ریسوابوونیان بۆ ده‌مینێته‌وه چونکه ئه‌و هونه‌رمه‌نده بیروباوه‌ڕی به‌و جۆره‌یه و نایه‌وێت که‌س سهنسووری بکات ، خۆ ئه‌وه چه‌ند جاره ژیانی ده‌که‌ویته مه‌ترسی که‌چی واز له‌و ئازادی یه‌ی خۆی ناهینیت . ئه‌وانه‌ی سه‌رده‌شت عوسمانیان شه‌هید کرد مرۆڤی نه‌خۆش و دۆڕاون چونکه ده‌یان سه‌رده‌شتی ئاوا په‌یداده‌بێت که بیروباوه‌ڕی خۆی به ئاشکرا به‌یان بکات . روو زه‌ردی هه‌ر بۆ ئه‌و بکوژانه ده‌مینێته‌وه که توانیان گه‌نجێکی ئاوا بفڕینن و تیڕۆڕی بکه‌ن . ئه‌و جۆره گه‌نجانه به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌نه تۆقاندن و ترس بیروباوه‌ری خۆیان ده‌هێننه سه‌ر کاغه‌ز و هه‌ندێک جار سه‌ر شانۆ و شه‌قام . ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت په‌یامی خۆیان بگه‌ینن و تاقه رێگاشیان قه‌ڵه‌مه .
ده‌بێت ئاسایشی کوردستان بخرێته به‌ر پرسیار و گه‌لێک پرسیار رووبه‌ڕووی ئه‌و ده‌زگایانه بکرێته‌وه که ئه‌رکی سه‌رشانی پاراستنی رووحی مرۆڤی کوردستانه . ئه‌وانه‌ی بیانه‌وێت که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان ئاشکرا بکه‌ن و بکوژه‌کان بگه‌یینه دادگا و تاوانباران ئاشکرابکرێن ده‌بێت ئه‌و ده‌زگایه حکومیانه بێت که پاراستنی کوردستان و ئاسایشی خه‌لکی ده‌پارێزێت خۆ ناکرێت که‌سانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان بانگهێشت بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی تاوانباران بدۆزیته‌وه . ئه‌وه‌تا هه‌ر له‌پاش یه‌ک ڕۆژ ئه‌وکه‌سه‌ی ئاگری له‌ماڵی ره‌سامی سویدی ڤیلکس به‌ردا پۆلیسی سویدی ده‌ستگیری کرد و دایه ده‌ست یاسا . ده‌بێت حکومه‌تی هه‌رێم ریگا نه‌دات وازی به بیروباوه‌ی جیاواز و بیروباوه‌ری ئایینی جیاواز و بیروباوه‌ری حزبایه‌تی جیاواز بکرێت و به هێز و ده‌سه‌ڵات تاوبداته بێ هیز و بێ ده‌سه‌ڵات . ئه‌وه ده‌بێت له کوردستان بنبڕ بکریت چونکه میلله‌تی کورد له جیهاندا تاقه میلله‌ته له‌سه‌ر زه‌وی ماوه‌ته‌وه و ڕێگای پێ نادرێت هه‌تا به زمانی خۆی ته‌عبیر له بیروباوه‌ری خۆی بکات . کوشتنی مرۆڤ له‌سه‌ر بیروباوه‌ر کوشتنی سیسته‌می دیموکراتی و ئازادی و سه‌ربه‌خۆی مرۆڤه .
فه‌هد گرده‌وانی 17/5/2010ستۆکهوڵم
حرية التعبير
حرية الرأي والتعبير يمكن تعريفها بالحرية في التعبير عن الأفكار والآراء عن طريق الكلام أو الكتابة أو عمل فني بدون رقابة أو قيود حكومية بشرط أن لا يمثل طريقة ومضمون الأفكار أو الآراء ما يمكن اعتباره خرقاً لقوانين وأعراف الدولة أو المجموعة التي سمحت بحرية التعبير ويصاحب حرية الرأي والتعبير على الأغلب بعض أنواع الحقوق والحدود مثل حق حرية العبادة وحرية الصحافة وحرية التظاهرات السلمية.
آزادی بیان
آزادی بیان – در اکثر موارد استعمال آن – به نبود قانونی حکومتی که محدودیت بیانی وضع کند، اشاره می‌کند. در این‌جا «بیان» در مفهوم عام آن بکار رفته و شامل بیانهای زبانی و غیر زبانی (مانند بیان تصویری یا اشارهای)، نوشتاری و غیر نوشتاری می‌شود؛ البته فلاسفه در تعریف «بیان» دقت می‌کنند تا گفتارهایی مانند «سوگند دروغ در دادگاه» را – علی‌رغم اینکه زبانی هستند – از حیطه بحث خارج کنند. مباحث آزادی بیان بجز «نبود قانون محدود کننده بیان» شامل موارد متفرقه دیگری هم می‌شود که به عنوان نمونه می‌توان از آزادی از فشارهای اجتماعی و یا تهدیدهای اقتصادی (مانند تهدید از دست رفتن تجارت، یا شغل)، سیاستهای ویرایشی یک ژورنال علمی، سیاست خرید کتاب یک کتابخانه، و واقعیتهای موجود در مورد بازتاب دیدگاههای مختلف در وسایل ارتباط جمعی نام برد.
Freedom of Speech
Freedom of speech is the freedom to speak without censorship and/or limitation
Liberté d´expression
La liberté d’opinion et d’expression est généralement considérée comme une des libertés fondamentales de l’être humain
Yttrandefrihet
Yttrandefrihet omfattar rätten att yttra och föra fram åsikter utan censur, begränsning eller någon typ av bestraffning