هه‌میشه شاری سلێمانی به مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری ناسراوه ، له‌نێو خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌دا زۆرێک له ئه‌دیب وشاعیر هه‌ن که ناخێکی جوانیان هه‌یه ، به‌جۆرێکی دیکه بڵێم زۆر به‌جوانی له جوانیه‌کان ئه‌ڕوانن هه‌میشه هه‌وڵیان داوه جوانیه‌کانی مرۆڤ ده‌ر بخه‌ن
دیمانه: بڕیار به‌ختیار
بکاتێک مرۆڤ عاشق ئه‌بێت به کچێک عه‌شق وخۆشه‌ویستی وای لێده‌کات ده‌ریایه‌ک له‌ووشه‌ی جوان وناسک بێته به‌رهه‌م ، ئالێره‌وه ئاشناتان ده‌که‌ین به شاعیری هه‌ست ناسک وخۆشه‌ویست کاک ئیسماعیل تاڵه‌بانی که‌ناوی ته‌واوی عیسماعیل عمر عبدالقادره له‌دایکبوی ساڵی 1978 ه ئێستا دانیشتووی شاری سلێمانییه له‌ساڵی 2005 ده‌ستی به‌نوسینی شیعر کردوه
سەرەتا جۆن بوو تۆ‌و شیعر دەست لە ملانى یەکتر بوون ؟
ئیسماعیل تاڵه‌بانی:هه‌ڵبه‌ته هه‌ر مرۆڤێک له‌م سه‌رزه‌مینه‌دا خاوه‌نی ڕابردویه‌کی خۆیه‌تی،منیش وه‌ک مرۆڤێک دیاره که خۆشه‌ویستی ڕابردووم بۆ کچێک فێری نوسینی شیعری کردم وه‌هه‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ش بوو فێری نوسین وخۆشه‌ویستی شیعری کردم وه‌تا دوا هه‌ناسه خۆشم ئه‌وێی وبۆی ده‌نووسم.
کام شاعیر هۆکار بوو یان کاریکەری هەبوو لەسەر تۆ ؟
ئیسماعیل تاڵه‌بانی:من هه‌موو نوسینێکم پێ جوانه ئه‌گه‌ر له‌ستایلی خۆی ده‌رنه‌چێت واته که‌بزانێ چی ده‌نوسێ یاخود چی ده‌ڵێت وه به‌گشتی شیعری هه‌موو شاعیرێکم پێ جوانه وه ده‌ی خوێنمه‌وه به‌تایبه‌تی شیعری شاعیره گه‌وره به‌ناو بانگه‌کان تا بتوانم شتی جوانیان لێوه فێربم پێشانیش وتویانه که‌س له‌پڕ نه‌بووه به کوڕ.
شیعر ویژدانە …شعورە….یان هەموو ئەو شتانەى کە کەسی ئاسایی هەستیان بئ ناکات ؟
ئیسماعیل تاڵه‌بانی:ئه‌مڕۆ هه‌موو مرۆڤێک ئه‌گه‌ر سه‌رنج وتێبینی هه‌بێت بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ی به‌ڕای من وه‌ک شاعیرێک هه‌ر شیعرێک به‌ویژدانه‌وه یاخود به شعورێکی ڕاست گۆیانه‌وه بنوسرێت یاخود ده‌ر ببڕێت ئه‌وه پێی ده‌ڵێن شیعر بۆیه ده‌ڵێم شیعر ویژدانی مرۆڤه.
شیعرەکانى تۆ کیش و سەروان کاتى ئەوە نەهاتووە خۆت لە بەندى کیش و سەروا ڕزکار بکەیت ؟
ئیسماعیل تاڵه‌بانی:دیاره هه‌رکه‌سێک له‌هه‌ر کارێک‌دا یاخود له‌هه‌ربوارێکدا کاری کرد ئه‌وه خاوه‌نی ستایلی خۆیه‌تی وه ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی ودڵسۆزی هه‌بێت بۆ کاره‌که‌ی ئه‌وه‌بێ گومانم سه‌رده‌که‌وێت له‌و کاره‌دا که‌کاری تێدا ئه‌کات بۆیه منیش خاوه‌نی ستایلیکی خۆمم لهوستایله یاخود له‌وچوارچێوه‌یه‌دا ناچمه ده‌رو نایگۆڕم.
بیش‌تر مومارەسەیەکی شیعری باشت هەبووە ئەوکات شیعرت نوسیوە یاخود ڕاستەوخۆ دەستت کرد بە شیعر نوسین ؟
ئیسماعیل تاڵه‌بانی::لێتانی ناشارمه‌وه من شیعرم خوێندۆته‌وه به‌ڵام ڕاسته‌وخۆ ده‌ستم به‌نووسینی شیعر کردووه به‌ڵام ڕای برا شاعیهرکانم له‌سه‌ر شیعره‌کانم وه‌رگرتوه زۆر لایان په‌سه‌ند بووه و وه شانازیشی پێوه ئه‌که‌م.
لیشاوى شیعری کە هەستى بئ دەکرێَ لەلایەن کەنجانەوە تا جەند سود و زیانى هەیە ؟
ئیسماعیل تاڵه‌بانی::به‌ڕای من هه‌موو شتێک له‌م ژیانه‌دا به‌شی خۆی سوودی ئه‌بێت وهزیانیشی ئه‌بێت ئه‌وه‌شی ئه‌بێت ئهنمجادهر سودو زیانی له‌یه‌کتر جیابکاته‌وه ئه‌گه‌ر خاوه‌نی بیر‌و هۆشێکی باش بێت به‌ڵام وه‌ک شیعر به‌ڕای من که‌مو پوخته نه‌ک زۆر‌و بۆر وه هه‌موو که‌س ئه‌توانێت شیعر بنوسێت گرنگ ئه‌وه‌یه چی ده‌نوسێ یان بزانێت چی ئه‌نوسێت.
زۆری شیعر نوسین لە کوردا بونى هەیە… لاى تۆ جیاوازى جیە لەنێوان شاعیر و شیعر نووس ؟
ئیسماعیل تاڵه‌بانی:به‌ڵی ئێمه‌ی کورد خه‌ڵکی باشـمان هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی کاری جوان به‌تایبه‌تی له‌نوسینی شیعردا به‌ڵام وبنبونی خۆمان له‌وه‌دا ده‌بینینه‌وه وهلانراوین وه هیچ ئاوڕێکی که‌سایه‌تیمان لی نه‌دراوه‌ته‌وه تابتوانین خاوه‌نی بوونی خۆمان بین
تا چەند هەولت داوە لەکەل شاعیران خۆت بکونجینیت ؟تا چەند هەولت داوە سود وەر بکریت ؟
ئیسماعیل تاڵه‌بانی:من ئاشنایه‌تی وتهعامولم له‌گه‌ڵ هه‌موو که‌سێکدا زۆر باشه به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ برا شاعیرهکانمدا وه جێگه‌ی خۆمم کردۆته‌وه له‌نێوانیاندا وه‌شتی جوانیان لێوه فێر بووم ڕێز‌و خۆشه‌ویستیم هه‌یه بۆ هه‌موو نوسه‌رێک.
کەى مرۆف ئەبیتە شاعیر ؟
ئیسماعیل تاڵه‌بانی: به‌ڕای من هه‌رکه‌سێک زانی
چی ده‌نووسێت…..وه‌چی ده‌ڵیت….به‌ویژدانه‌وه بنوسی….ئه‌وکه‌سه شاعیره له‌کۆتایدا ده‌ڵێم عاشقی مانایی شاعیری ڕاسته‌قینه‌یه
دوا ووته‌ی به‌ڕیزتان؟
زۆر سوپاسی ماڵپه‌ڕی چرا تیڤی ده‌که‌م ڕێز‌و خۆشه‌ویستیم هه‌یه بۆ ستافه جوانه‌که‌یان له کوردستان ماندوو نه‌بن