تابلۆ حەسەن : گه‌ن.. ده‌ڵێ
حه‌صانه‌ی من پووته، له چیاکانی کوردستاندا چه‌ندین پووتم دڕیوه، بۆیه ده‌بێ ڕێگه‌م بده‌ن ده‌ست بکه‌م به قوڵایی گیرفانتانا، خاڵی بکه‌م له دۆلار‌و دینار‌و درهه‌م!!
گه‌ل.. ده‌ڵێ
ڕاسته تۆ له چیاکانی کوردستاندا پوتت دڕیوه، به‌ڵام ئه‌و پوتانه له ڕیگه‌ی جه‌رده‌ی ی وخۆکوشتن و برا کوژیا دڕاون نه‌ك له پێناوی ڕزگاری مندا، ئه‌وه من بووم ڕاپهریم له داگیرکه‌رانی ئه‌م خاکه‌و ببڕای ببڕای ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌م لێ بڕین بۆ کوردستان.
گه‌ن.. ده‌ڵێ
ئه‌ی تۆ نه‌بوی ده‌نگت به من دا، ببم به ده‌سه‌ڵات، ببم به پشت و په‌نات!!
گه‌ل..ده‌ڵێ
به‌ڵێ ئه‌وه من بووم تۆم کرد به ده‌سه‌ڵات، بۆ ئه‌وه‌ی ببیت به پردی نه‌جات، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ردانه‌ی سه‌ربه‌خۆیی بکه‌ی به‌خه‌ڵات، هه‌موو شه‌وێکم بکه‌یت به‌شه‌وی به‌رات، له ئه‌مڕۆوه تا ڕۆژی مهمات، به‌ڵآم تۆ ئه‌ی گه‌ن، به‌عیلم و به فه‌ن! باخت خاڵی کردم له گوڵشه‌ن، خاکی منت بۆ خۆت کرد به ده‌وه‌ن، منت هه‌ژار کرد‌و خۆشت ده‌وڵه‌مه‌ن!!
گه‌ن.. ده‌ڵێ
له بیرت چوو چه‌ندم کێشا هه‌ژاری، له زستاندا ده‌له‌رزیم وه‌کو پاساری، چما ئیره‌یم پێ ده‌به‌ی ئه‌ی گه‌ل، ئیره‌یی له کۆشك ته‌لارو باخه‌ڵ، ده‌با منیش بنۆشم شه‌رابی ئیسراحه‌ت، ئه‌دی بۆ کێ کردم، بۆ خۆم یان بۆ میلله‌ت! ؟
گه‌ل.. ده‌ڵێ
نا نا، من نا، تۆ له بیرت چوو، قسه‌ی من یه‌که نابێ به دوو، ده‌بێ گوێڕایه‌ڵی من بی زوو به زوو، من گه‌لم گه‌لی کوردستان ئه‌و گه‌له‌ی داگیرکه‌ری هه‌ژان، نه‌پارتیم نه یه‌کێتی نه گۆڕان، نه ئایدهلۆژیهی چه‌پڕه‌وه‌کان، نه ئومه‌میه‌تی ئیسلامییه‌کان، ده‌بێ هه‌موو گوێڕایه‌ڵی من بن، گوێڕایه‌ڵی منداڵ و پیاو و ژن بن.
گه‌ن.. ده‌ڵێ
سه‌رت لێ تێك دام ئه‌ی میلله‌ت، پێم بڵێ چیت ده‌وێ له حکومه‌ت، ئه‌ی تۆم ڕزگار نه‌کرد له مه‌ینه‌ت، تۆیه‌ك که غه‌رق بووی له موسیبه‌ت، من خۆم ده‌زانم چۆن دابه‌شی ئه‌که‌م داهات و سه‌روه‌ت!!
گه‌ل.. ده‌ڵێ
موڵکی منه داهاتوو سه‌روه‌ت، ده‌بێ بزانم چۆن دابه‌ش ئه‌کرێ بهنهزاههت، من تۆم نه‌کردوه به وه‌ریس، هه‌موو ڕۆژێ خۆتم لێ بکه‌ی به عه‌ریس، ئه‌ی گه‌نده‌ڵی توخمی ئیبلیس، هه‌زارانی وه‌کو منت کرد موفلیس، ئه‌ی ناترسی ڕۆژێك ڕاپهڕم له سلێمانی و هه‌ولێرو بتلیس؟
ئه‌م دیالۆکه دیالۆکی منی گه‌له له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که بازرگانی به گه‌ل ئه‌که‌ن به بێ جیاوازی له نێوان هیچ پارت و حیزب و بزوتنه‌وه‌یه‌کدا هه‌موو ئه‌وانه‌ی که به ناوی گه‌له‌وه قسه ئه‌که‌ن، گه‌لیان پێویسته ته‌نها وه‌کو پردێکی په‌ڕینه‌وه بۆ گه‌یشتن بۆ خه‌زنه‌کانی گه‌ل. له‌گه‌ڵ ڕێزمدا.
ئه‌م نوسینه ههڵقهیهکه له زنجیره‌یه‌ك وتار.
ماویه‌تی.