فەلاح ئەحمەد ڕەشید/سوید: لە مناڵی خۆم پەشیمان نیم باوکم منی لە براکانم زیاتر خۆش ئەویست مامەکانم خالەکانم بە هەمان شێوە ئەوە باسی دایکم ناکەم وەکدایکی هەموومان چەند بەسۆزە!
سەرەتا لەتەمەنی ٥ بۆ ٦ ساڵیمەوە بە دەستپێکردنی ژیانم بە نەح و سەرف لە ژێردەستی مامۆستا مەلا جەلال پریسی لە مزگەوتی جموری بوو!پاشان پلەی زیاترم وەرگرت بە لەبەر کردنی زۆربەی جوزئەکانی قورعانی پیرۆز مامۆستا مەلا جەلال ناردمی بۆ مزگەوتی کانی عاشقان لای مامۆستا مەلا ساڵحی گەرە باوکی کاک حەکیمی مەلاساڵح!!هەر لەودەمەدا کاک ئاراسی شێخ جەمال هاوڕێی ی کاک سەڵاحە ڕەشی برام بوو زانیم تیپی مۆسیقای منداڵانی هەڵەبجەیان دروست کردووە ئەوەبوو لە ساڵی ١٩٧٨ دا و پاش تکا و ڕجایەکی زۆر باوکمم قەناعەت پێکرد کە بچمە ئەو تیپە، ئەی منداڵە بە هیواکەی ژیان ؟؟منیش وەک تۆ بۆ بژێوی ژیان مەحەلەبی فرۆش بووم،دوکانی نۆکا و شەربەت شیرینیمان هەبوو،لە دوکانەکەمان دا لە یەک کاتدا دەرسەکانی مەکتەبم ئەخوێند،بە وانەکانی حوجرە و بە لەبەر کردنی قورعانی پیرۆز کاتەکانم بەسەر دەبرد دەموتت نەبادا مامۆستا مەلا ساڵح لێم توڕەبێت،سات و کات و دەقەکانم دەژمارد هەتا ئەوکاتەی کە بچم بۆ وانەی موسیک لای مامە عەزە و کاک ئاراسی شێخ جەمال و مامۆستا ئازاد ساڵح مەلاسابیر و کاک دانا هەڵەبجەیی،زۆرمامۆستای تر،لە ساڵی ١٩٨٢ چومە تیپی نواندنی منداڵانی هەڵەبجە، وپاشانیش کە گەورەتر بووم بەردەوامم بووم،هۆ منداڵە کاسپکارەکە ی سەجادەکە منیش وەک تۆ منداڵبووم وەک تۆ هەژار بووم وەک تۆ حەزم بە قوتابخانە و ئیشکردن و نوێژ و هاوکات لە هونەرەکەشم دانەبڕابووم،،ئەوکاتە زۆر حەزم بە بینینی پێشمەرگەکان ئەکرد..لەتەک تاقم و چەکەکەیاندە وێنەم ئەرگت بەڵام نازانم بۆ تۆ ئێستا حەزیان پێدەکەین یان نا؟؟دە ئیتر بێ هیوامەبە ئەزانم تۆ کەسێکی زۆر زۆر لە من باشتر دەردەچیت،،ئەی گەورە پیاوەکانی سەردەمی ئێستا ئێوەش بچنەوە بە ڕابووردووی خۆتانا بزانن ئێوەش وەک من و ئەم منداڵە ژیانتان لە میحنەتدا بووە؟منیش وەک هەمووتان منداڵ بووم