دیمانە : ڕێبوار جەبار: لە پەیوەندیەکی پەیامنێری چرا تیڤیدا ڕێبوار جەبار هونەرمەند کاوە کاوانی باس لە سەرەتای دەستپێک و کارە هونەریەکانی دەکات. کاوانی لەم دیمانەیدا ڕادەی ڕازی بوونی خۆی دەربارەی کارە هونەرییەکانی ئاشکرا دەکات.
سازدانی دیمانە : ڕێبوار جەبار
+سەرەتاى کارى هونەریت بەچى دەستى پێکرد؟
من سەرەتا لەساڵی 1988 لەگەڵ تیپی هونەری سازان دەستم بەکاری هونەری کرد.
+ڕێبوار حەسەن : حەزت لەکام دەنگی هونەرمەندە گەنجەکانی خۆمانە؟
کاوا کاوانی : حەزم لەدەنگی زۆرینەیە بەڵام زۆر حەز لەدەنگی کاک شەیدا دەکەم هەستی دەنگی زۆر کارم لێ دەکات.
+ڕێبوار حەسەن : بێجگە لە کارى هونەرى چ کارێکى تر دەکەیت؟
کاوا کاوانی : جگە لەکاری هونەری کاری سەربەست دەکەم.
+ڕێبوار حەسەن : کام ئاواز دانەرى کوردت زۆر بە دڵە؟
کاوا کاوانی : زۆر ئاواز دانەری کورد هەیە بەڵام زۆر ئاوازەکانی هونەرمەند کەریم کابان.
+ڕێبوار حەسەن : تا چەند لە کارەکانت رازیت و هۆیەکەى چیە؟
کاوا کاوانی : من خۆم وەک حەزێک کاری هونەری دەکەم زۆریش حیساب بۆ میللەتەکەم دەکەم وە هەر هونەرمەندێک بیر لە میللەتەکەی بکاتەوە ئەوە خۆشی رازی دەبێت لەکارەکانی خۆیدا.
+ڕێبوار حەسەن : ئایا جوانى ئافرەتى گۆرانبیێژ هۆکارێکە بۆ سەرکەوتنیان؟
کاوا کاوانی : جوانی ئافرەت بۆ هونەرمەند تا رادەیەک کاری هەیە ئافرەتیش جوانترین پێداویستی خودایە بۆ پیاو.
+ڕێبوار حەسەن : کارى نوێت لەبەر دەستدایە؟
کاوا کاوانی : بەڵێ من کاری تازە م لەبەردەستە بەڵام ناتوانم وەک زۆر کەس هەن هەر ساڵێک سیدیەک دەبکەم لەبە هاوکاریم نیەو توانای ئەوەشم نیە هەر ساڵێک ئاوازی نوێ دانێم.
+ڕێبوار حەسەن : وەک هونەرمەند چۆن دەڕوانیتە ئەو ئاوەدانیەی کە لەکوردستان بەدی دەکرێت؟
کاوا کاوانی : دەربارەی ئاوەدانکردنەوەی کوردستان منیش وەک کوردێک دەڵێم قوربانی ئەو کەسەی چ بێگانەو چ خۆماڵی کە بەردێک دادەنێت تا کوردستان جوان بێت ئەمڕۆ کاتی ئەوەیە هەموومان کار بکەین تا کوردستان ئاوەدان و قەشەنگ بێت.
+ڕێبوار حەسەن : بەنیاز نیت کۆنسێرت لەکوردستان ساز بدەیت؟
کاوا کاوانی : دەربارەی کۆنسێرت هەر هونەرمەندێکی بەتوانا ئەوەی دەتوانێ بەزیندوویی واتا بە پلەی باک ئەگەر پشتگیری لە حکومەت یان کەرتی تایبەت هەبێت بەخۆشحاڵیەوە بەڵام بەداخەوە ئەوە بەس بۆ چەند کەسانێکە تا ئێستا هیچ داوایەکی بەرەسمیم لێ نەکراوە چاوەڕوان دەبم.
+ڕێبوار حەسەن : تا ئێستا گۆرانیت بۆ منداڵان گوتووە؟
کاوا کاوانی : نەخێر گۆرانیم بۆ منداڵان نەگوتووە بەڵام ئەوەی بۆیان دەڵێت بیریان لێ دەکاتەوە و دەست خۆشیان لێ دەکەم.
+ڕێبوار حەسەن : تا ئێستا حکومەت هاوکاری نەکردوویت؟
کاوا کاوانی : نەخێر هیچ هاوکاری نەکردووم هەموو کارەکانم لەسەر ئەرکی خۆم دەکەم.
ڕێبوارجبار
rebwarjabr@gmil.com