به‌ڕێزان .. وه‌ک ئاگادارن ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه له‌هه‌ندێ شار‌و شارۆچکه‌ی کوردستان به‌گشتی و له‌شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی ، خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری ده‌کرێت وه‌ک شێوازێک بۆ دربڕینی ناڕه‌زاییه‌تی خه‌ڵکی عه‌داله‌ت خواز به‌رامبه‌ر بهناههمواریی بارودۆخی ژیانی و هاتنه‌کایه‌ی فه‌زایه‌کی ترسناکی سیاسی دژ به‌ئازادی ڕاده‌ربڕین و مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی خه‌ڵک ..
ئه‌مانه‌ش هه‌موو له‌کاتێکدا ڕووده‌ده‌ن که‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌هه‌رێمی کوردستان ڕۆژانه به‌ڵێن دووباره ده‌که‌نه‌وه به‌زیاتر هه‌وڵدان بۆ بهرقهرارکدرنی فه‌زایه‌کی دیموکراسیانه بۆ خه‌ڵکی کوردستان .. به‌ڵام مه‌خابن که‌ڕووداوه‌کانی ئه‌م ڕۆژانه‌ی سلێمانی
که‌تێیاندا وه‌ڵامی خۆپیشانده‌ران به‌گولله‌ی تفه‌نگ دراوه‌ته‌وه‌و به‌رئه‌نجام ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی بوونه‌ته قوربانی و خوێنیان ڕژاوه ، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش هه‌موومان ده‌خاته به‌ر دوڕیانێکی ترسناک و له‌هه‌مان کاتیش‌دا ده‌مانخاته به‌ر به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی و ئینسانی مێژووییه‌وه به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵکی کوردستان هه‌ر بۆیه ، ئێمه وه‌ک به‌شێک له‌کوردانی دانیشتووی شاری دارمشتاد له‌ئه‌ڵمانیا داواکارین
یه‌که‌م / له‌خه‌ڵکی عه‌داله‌ت خوازی کوردستان که‌له‌میانه‌ی خپیشاندانهکانیاندا ، که‌مافی سه‌ره‌تایی و سروشتی خۆیانه پێ‌داگر بن له‌سه‌ر داخوازیه ڕه‌واکانی خۆیان ، تاده‌توانن خۆڕاگر بن و ڕێگه مه‌ده‌ن کهخۆپیشاندانهکان ڕێڕه‌وێکی ناشارستانیانه بگرن تاوه‌کو فرسه‌ت نه‌ده‌ن به‌هێچ ناحه‌زێکی ئازادی تاوه‌کو گوللهبارانتان بکات .. دڵۆپێک خوێنی هه‌ریه‌که‌تان هێنده ئازیزه لامان هه‌موو موڵکی دونیا قه‌ره‌بووی ناکاته‌وه .. بۆیه داواکارین لێتان کهخۆپیشاندانهکانتان دوور ڕاگرن له‌توندو تیژی
دووه‌م / له‌هه‌مان کاتیش‌دا ، داواکارین له‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێم کهسهلامهتی گیانی خۆپیشانده‌ران بپارێزن و ده‌بێ هه‌موومان ئه‌وه‌ش بزانین کهڕشتنی خوێنی خه‌ڵکی عه‌داله‌ت خوازی کوردستان نه‌ک ته‌نیا هێڵی سوور به‌ڵکو واجبێکی ئه‌خلاقیی ده‌سه‌ڵاتیشه به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵک
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێم ده‌یه‌وێت نهشوبهێنرێت به‌ده‌سه‌ڵاته‌کانی پێشووی میسر‌و تونس ، ده‌بێ ئه‌ویش نه‌هێڵێت خوێنی خه‌ڵکی کوردستان بڕژێندرێت وه‌ک خوێنی خه‌ڵکی میسر‌و تونس
ئه‌مه سه‌نگی مه‌حه‌که‌و حیکمه‌ت به‌کاره نه‌ک بهگووتار
کۆمه‌ڵێک له‌کوردانی شاری دارمشتاد له‌ئه‌ڵمانیا
به‌ندی عه‌لی – کامه‌ران موسته‌فا – هه‌ڤاڵ حسێن – سۆران بابان – شێرزاد بالیسانی
ئازاد بالیسانی – نه‌به‌ز کاکه حه‌مه – بورهان موسته‌فا