بابەتێکى رەخنەئامێز بەناوى (گۆڤارى فیلم ء تەسریحاتى ناشارەزاو بآ سەروبن) لەلایەن بەڕێز (باران ئەمیر) لەهەندآ سایتى ئینتەرنێتى بڵاوکراوەتەوە، خوێنەر هەرکە چاوى بەناونیشانى بابەتەکە دەکەوێت، وا هەست دەکات مەبەستى نووسەر راستەوخۆ خودى گۆڤارەکەیە. بەڵام کاتێک بابەتەکە دەخوێنیتەوە، تێدەگەیت کەمەبەستى نووسەر گۆڤارى فیلم نییە، بەڵکو ئەو بیروبۆچوونانەیە کە لەچوارچێوەى مێزگردێک لە ژمارە دووى گۆڤارى فیلم لەلایەن بەڕێز (عەتا موفتى) خراوەتەڕوو.
ئێمە وەک گۆڤارى فیلم بۆچوونى تایبەتى خۆمان هەیە لەمەڕ مەسەلەکانى سینەما و رێزیش بۆ هەموو بۆچوونێک دادەنێین، ئەرکى ئێمە هاوپشتى ء بەهادانە بەفیلمسازان ء ئەوانەى بەراستى گەرەکیانە سینەما لەکوردستان بکەوێتە سەر رێچکە راستەقینەکەى خۆى.
گۆڤارى فیلم ئاوێنەى دیدو بۆچوونى ئێوەیە جا لەبەریتانیا بێت یان لە کوردستان، بۆ ئەوەش ئەم گۆڤارە دەردەکەین کە مینبەرێکى جدى بێت بۆ قسەکردن لەسەر سینەما، لێرەشەوە داوا لە هەموو فیلمسازان ء سینەماخوازان دەکەین، هاوکارمان بن بۆ ئەوەى لەنێو گەڕەلاوژێى ئەو هەموو بڵاوکراوەى کەهەیە، گۆڤارێکى تایبەت بەسینەماى وەک گۆڤارى (فیلم)، پایەى لەبەرزیدا بمێنێتەوە.
لەگەلڕ رێزدا
کەریمۆک
سەرنووسەرى گۆڤارى فیلم