بزر بوونی ئه‌م که‌لتووره ده‌وڵه‌مه‌نده له‌ناو کورده‌واریماندا یان له‌دایك بوونی که‌لتووره‌کانی تری ده‌وروبه‌رمان بۆ ناو هونه‌ری کوردی زه‌ره‌ری ماڵ و حاڵی کوردی یه له‌ڕوانگه‌ی ئه‌کادیمی و توێژینه‌وه‌وه ،
چونکه تا هه‌ناسه‌و ده‌نگ و وهتهرو ئاواز‌و شێوه‌یه‌کی کوردی ده‌دۆزیته‌وه لێ ده‌کۆڵیته‌وه .. کات و سات و ماندوێتی یه‌کی زۆری ده‌وێت … له‌م هونه‌ره وون بوهیهدا یان له‌م ده‌ورووبه‌ره‌دا که مرۆڤ هه‌ست و هزری بۆ ناڕوات .. به‌لام که‌ده‌ی دۆزی یه‌وه چه‌ندین وورده‌کاری تێدا ده‌کات تاده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی کاکڵه هونه‌رێکی ڕه‌سه‌نت وه‌ده‌ست ده‌که‌وێت.
ئیستای ئاوازه کوردی یه‌کان .. به‌ره‌و وون بوونه وه بز بوونی ئاوازه‌کانه وه لاسایی کردنه‌وه‌یه‌کی زۆر ساده و ساکارانه‌یه .. ئایا ئێمه ده‌توانین کارلهو گێڕانه‌وه‌یه بکه‌ین .. ئایا ئێمه ده‌توانین ئه‌و هونه‌ره له‌ناو قاڵبێکی تری داهێناندا بیان دۆزینه‌وه؟؟ ئه‌م پرسیارانه بێگومانم وه‌لامی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
بوونی ڕه‌شه‌بایه‌کی هونه‌ری دوور له ڕه‌سه‌نایه‌تی ئاو ها به‌ئاسانی ناگۆڕدرێت ئه‌گه‌ر ئێمه گوێمان نه‌گۆڕین وه ڕاگه‌یاندن ئاستی یان هێمای خۆی نه‌گۆڕێت به‌رانبه‌ر به ئاوازه‌کان بۆ نمونه(( گۆرانی وسترانێك .. سه‌دان جار له تهلهفزیهن یان ڕادیو )) دوباره‌ی بکه‌نه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌که‌ی خۆش و ناسك بێت ، لارانهوهی له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئه‌مرۆدا بێت ئیدی گوێ مل که‌چی هه‌موو خواسته‌کانی مێشك ده‌کات و له ناو کاسه سه‌ردا دووباره ده‌بێته‌وه .. کۆپله‌یه‌ك یان پارچه‌یه‌ك له‌و ئاوازه کوردی یه یان تورکی یه به‌تایبه‌تی وا ده‌کات شێوازه‌کان هونه‌ره سه‌رتاسه‌ر بگۆڕدرێت.. خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م هه‌نارده‌یه په‌یوه‌ندی بهورۆژگارانهوهیه هه‌یه که دروست بوون وه ده‌بێت هونه‌رمه‌ندانی ئێمه ستایله‌کان شێوازه‌کان چوار چێوه‌کان بگۆڕن بۆ فۆرمێکی تر ، بابه‌تێکی تر .. ئیدی ئه‌مه سه‌رکه‌وتوویی به‌ده‌ست هونه‌رمه‌ندانه وه مانه‌وه‌ی ستران و گۆرانی کوردی له‌ناو چوارچێوه‌ی هونه‌ری کوردی‌دا هه‌وڵ و ماندوو بونی ئه‌م لاوانه‌ی ئه‌مرۆی ده‌وێت تا له‌نگه‌ر ده‌گرێت.. دوو په‌نجه‌و سێ په‌نجه کارتێکراوی زۆر ی نابێت به‌قه‌ده‌ر کۆمه‌ڵه کارێك که شۆرشێکی هونه‌ری بێت و کار بکاته سه‌ر ئه‌و ستایل ه.
ڕه‌سانایه‌تی هونه‌ری کوردی وابه‌ئاسانی کۆ ناکریته‌وه بێگومان کۆکردنه‌وه‌ی خه‌رمانه کارێکه بۆ مێژوو .. وه مرۆڤی کورد پێویسته له‌ناو چوارچێوه‌ی کوردستاندا بیر بکاته‌وه نه‌ك کارتێکراوی ده‌وروبه‌ر تا به‌رهه‌مه‌کان پاك و روون بێت وه ده‌نگێکی ساف بێت.