دەرباز یونس شاعیرێك لێوان لێو له خۆشهویستى,ههمیشه بهشیعرى ناسك دڵهتۆراوهكانى عهشق لهگهڵ ژیان ئاشت ئهكاتهوه,ئهو ههمیشه له نێو ئهم جهنجاڵى یهو تاریكى ژیانهدا بهتروسكاى ناسكى شیعرهوه دڵى بێ ئومێدمان پڕدهكات له خۆشهویستى,ئێوارهیهك لهگهڵ بێ دهنگى خۆرهتاو ئاوابونى ڕۆژدا بهكۆمهڵێك پرسیارهوه بوینه میوانى ماڵهشیعریهكهى دەرباز یونس ئهویش به كۆمهڵێك هێمنى یهوپرسیارهكانى وهلاَمداینهوە
دهستپێکی ههنگاوتان بهرهو جیهانی نووسین کهی و چۆن بوو؟
دەرباز یونس: لە منداڵییەوە خوێندنەوەم زۆر بوو، دواتر لە چالاکی قوتابخانەکان وەک ئەندامێکی تیپی موزیکی چەند هۆنراوەیەکی منداڵانەم نووسی و لەوێ کرا بەگۆرانی، ئیتر ئەمە بوو بەهاندەرێک بۆ من بۆ ئەوەی زیاتر بنووسم، بەهۆی ئەوەش کە دایکم خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە زمانی کوردی چەند دەقێکم نووسیبوو کاتێک پیشانمدا گوتی تۆ دەتوانی شیعر بنووسی، ئەوەی کە باسی دەکەم لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا بووم.
بهرلهوهی بێیته نێو جیهانی هۆنراوه چ جۆره هۆنراوهیهک یان شاعیرێک ڕاستهوخۆ کاری تێکردیت؟
دەرباز یونس: بەگشتی خوێندنەوەم زۆر بوو، بەڵام ئەو کاتە زیاتر رۆمان و چیرۆکم دەخوێندەوە، لەگەڵ شیعرەکانی عەبدوڵا پەشێویش زۆر هاورێم.
تاکوئێستاچهند هونهرمهند شعرهکانی تۆیان کردوه بهگۆرانی؟
دەرباز یونس: ژیلیا، سامان شەوکەت، دەشنی موڕاد، لۆکە زاهیر، شانیا، میرا، نلیسا، دیار حەیدەر، ئاکام ئازاد، هەروەها چەند تێکستێکم کراوەتە ڕاپ، چەند هونەرمەندێکی تریش حەز ناکەم ناویان بێنم تا گۆرانییەکان بڵاودەبنەوە.
ئهوشیعرانهى ئێستا دهنوسرێت پێویستى بهقوڵبوونهوهى ناخى شاعیرهكهیه یان تهنها نوسینهوهى ووشهى سادهوساكار دهبێته شیعر؟
دەرباز یونس: بۆ قوڵبوونەوە لە ناخی شاعیر ؟!، بەڵکو قوڵبونەوە لە کۆمەڵگا ئێمە ئەگەر بیر بکەینەوە دەگەینە ئەو بڕوایەی کە لە چوارچێوەیەکی زۆر تەسکدا دەژین تەنانەت کاتێ ناو خۆشمان دێنین دەبێ لە بازنەی سوور دەرنەچین، دەبێ ئێمە لە واقعێکدا بنووسین بۆ ئەوەی واقیعانە بخوێندرێینەوە، راستە من کاتێک دەینووسم هەستی خۆم پێم دەنووسێ بەڵام دەبێ بیر لەوەش بکەمەوە هەمووان دەمخوێننەوە.
هیچ جار ههبووه هۆنراوهیهکی خۆت بتگریهنێت ؟
دەرباز یونس: زۆر جار بەگریانەوە نووسیومە
ئهی ئێستا وهزعی چاپ و بڵاوكردنهوه له کوردستان چۆن دهبینی؟
دەرباز یونس: بەجۆرێکی وا خراپ ئێستا دەقی باش و خراپ لە یەکتری جیا ناکرێتەوە، وای لێهاتووە پێت شەرمە کاتێک خۆت بەکەسێک دەناسێنی بڵێی من شیعر دەنووسم لە ترسی ئەوەی وا هەست بکات تۆش تەنیا ورێنە دەنووسیتەوە، ئەمە جگە لەوەی چەندین قەلەمی دیار هەن ئەگەر چی گەنجیشن بەڵام بەتوانان و دەقەکانیان کاریگەرییان هەیە.
ئایا له بهرنامهتدا ههیه، که کۆی بهرههمهکانت به دهنگی خۆت بکهیته سێ دێ یهک و بیکهیته دیاری بۆ عاشقانی نووسینهکانت ؟
دەرباز یونس: نەخێر، جارێ بیرم لەوە نەکردۆتەوە.
وهک شاعیرێک سهرچاوهی خۆشهویستی و جوانی له چییهوه دهبینیت ؟
دەرباز یونس: خۆشەویستی خۆی سەرچاوەیە بۆ ژیان، جا دەبێ سەرچاوەی خۆشەویستی چی بێت ؟!
زۆر جار دەڵێن تۆ لای هەڵکەوت زاهیر کار دەکەیت بۆیە توانیوتە ٣ کتێبی شیعری چاپ بکەیت ؟ تۆ بۆ ئەوە چی دەڵێی ؟
دەرباز یونس: خوا ئەوانە بگرێ کە بێ بەڵگە قسە دەکەن، ئاخر من کتێبی دووەمم بڵاوکردەوە جا هەڵکەوت زاهیرم ناسی، کتێبی یەکەمم دایکم بۆی چاپکردم، کتێبی دووەمیش ماوەی چەند مانگێک لە چێشتخانەیەک کارم کرد ئەو برە پارەیەی کۆم کردەوە بەهاوکاری لەگەڵ سەنتەری رۆشنبیری بەهرە خەرچی چاپکردنی کتێبی دووەمم بوو، لە رێی هەڵدێر کە ئەو کات هاورێم بوو کتێبێکم بۆ هەڵکەوت زاهیر نارد ئەویش شیعرەکانی خوێندبووەو چەند شیعرێکی لێ هەڵبژاردبوو بۆ ئەوەی بیکات بەگۆرانی ئیتر پەیوەندی من و هەڵکەوت زاهیر لێرەوە دەستی پێکرد، ئەمە جگە لەوەی پێشتر فێستیڤاڵێک لە لایەن سەنتەری ئاشتی بۆ شیعر ئەنجامدرا لە ژێر چاودێری هەڵکەوت زاهیر بوو، منیش بەشداریم کرد و توانیم پلەی چوارەم بەدەست بێنم و هەڵکەوت زاهیر خەڵاتی کردم بەڵام ئەوکات نەمدەناسی، ئەمە جگە لەوەی خەڵاتی سەرۆکی هەرێمم پێبەخشرا لە لایەن سەفین دزەیی لەگەڵ چوار بەشداربووی تری فێستیڤاڵەکە، کتێبی سێیەمیش وەزارەتی رۆشنبیری بۆی چاپکردم تا بڵاویشم کردەوە هەڵکەوت زاهیر ئاگادار نەبوو لەمەشیان برادەرانی چاپخانەی وەزارەت ئاگادارن دەتوانن لێیان بپرسن.
وەک بەرێوەبەری راگەیاندنی کارە هونەرییەکانی هەڵکەوت زاهیر کار دەکەیت ؟ مووچەکەت چەندە لای ئەو ؟
دەرباز یونس: تۆ چەند وەردەگری منیش هەر ئەوەندە، من وەک راگەیاندنکارێک و هاوکات وەک ئەوەی هاورێیەتی نزیکم لەگەڵ هەڵکەوت زاهیر هەیە سەرپەرشتی راگەیاندنی کارە هونەرییەکانی دەکەم.
تا چەند باوەرت بەوە هەیە کە شاعیر دەبێ کەسێکی حیزبی بێت ؟
دەرباز یونس: شاعیریش وەک هەموو خەڵکێک مافی رەهای خۆیەتی باوەڕی بەکام حیز یان پارت هەیەو بۆیە هەیە پشتگیری بکات، بەمەرجێک لە ژێر پەردەی ئەو حیزبی بوونە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی گەندەڵییەکانی حیزبەکە پەردەپۆش نەکات، ئەمەش سیفەتێکی مرۆڤایەتییەو پێم وایە هەموو کەسێک دەیبێ هەیبێت نەک تەنیا شاعیر.
تۆ وەک خۆت کەسێکی حیزبیی ؟
دەرباز یونس: وەک بیرورا رەنگە پشتگیری حیزبێک بکەم، وەک پێشتریش گوتم کە مافی هەموو تاکێکە بەڵام وەک حیزبی بوون یان ئەندامی فەرمی حیزبێک نەخێر، لە هیچ پارتێک و لە هیچ دەزگایەکی پەیوەندیداری حیزبی ئەندام نیم.
بیرۆکەی دروستبوونی ماڵپەڕی (کوردمیلۆدی) لە کوێوە دروست بوو ؟
دەرباز یونس: من دەمێک بوو لەگەڵ هاورێیەکم بەنیازبووم ماڵپەرێکی هونەری دروست بکەم، بەڵام دواتر هاورێکەم سەفەری ئەوروپای کرد، ئیتر منیش دەستم پێکرد سەرەتا بەتەنیا بووم بەڵام ئێستا خۆشبەختانە چەند دۆست و هاورێیەکم هاوکاریم دەکەن و بەیەکەوە کاری تێدا دەکەین، رەنگە لە داهاتوودا فراوانتریشی بکەین، بێگومان ئەگەر دەرفەت هەبێت.
زۆر جار دەڵێن کوردمیلۆدی هی هەڵکەوت زاهیرەو دەرباز مانگانە ١٠٠٠ دۆلار بۆ ئەو سایتە وەردەگرێت ؟ ئەمە راستە ؟
دەرباز یونس: نەخێر هیچ ئەساسێکی نییە، تا ئێستا هیچ کەسێک هاوکاری مادی (کوردمیلۆدی) نەکردووەو هەموو خەرچییەکانی لەسەر ئەستۆی خۆمە، بەڵکو هەموو مانگێکیش نیوەی ئەو پارەیەی لە کارەکانم بەدەستی دێنم لە (کوردمیلۆدی) سەرفی دەکەم، بەشێکی ئەو هاورێیانەشم کە خۆبەخشانە هاوکاریم دەکەن بەتایبەتی بۆ بابەتی وەرگێردراو مانگانە پارەی ئینتەرنێتیان بۆ دەدەمەوە، راستی قسەکانیشم لە بێلایەنی بابەتەکانی (کوردمیلۆدی) دیارە، بەبێ جیاوازی بابەتمان بۆ هەموو هونەرمەندێک وەشاندووە، پەیوەندییمان بەزۆر هونەرمەند کردووەو بابەت و چالاکییەکانمان بڵاوکردۆتەوە.
داهاتووی (کوردمیلۆدی) چۆن دەبینی ؟
دەرباز یونس: پێم وایە بتوانین زۆر فراوانی بکەین، من هەر لە سەرەتای دروستکردنی ئەو ماڵپەڕە چەند ئامانجێکم هەبوو، ئێستاش لەگەڵ چەند هاورێیەکی رۆژنامەنووس گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیەک دەکەین کە پەیوەندی بە (کوردمیلۆدی) ییەوە هەیە، بەڵام نامەوێ بچمە ناو وردەکارییەکانەوە تا ئەنجامی دەبێت.
بۆچوونت بەرامبەر کارەکانی هەڵکەوت زاهیر چۆنە ؟
دەرباز یونس: خۆ هیچ کارێک بێ کەموکوڕی نابێت، هەر کەسێک کە کار بکات بێگومان کاری باش و خراپیش دەکات، نامەوێ لەسەر لایەنە هونەرییەکەی قسە بکەم چونکە من هونەرمەند نیم، بەڵام بەگشتی هاتنە پێشەوەی ئەو هەموو کچە گۆرانیبێژە رێخۆشکەرێکە بۆ ئەوەی کچانی کوردیش بتوانن بێن بەرجەستەی تواناکانی خۆیان بکەن، پێم وایە هەڵکەوت زاهیر لەم رووەوە کاریگەرییەکی پۆزەتیفی گەورەی هەبووە، بەڵام بۆ رووە هونەرییەکەی دەکرێ لێکدانەوەی جیا بکرێت ئەمەش بۆ بۆچونی تاکەکان دەگەرێتەوە بۆ نموونە من کارەکانیم بە دڵەو بەڵام تۆ بەدڵت نییە.
کەی دەتەوێت ژیانی هاوسەرگیری پێک بهێنیت ؟
دەرباز یونس: بەپێکەنینەوە، جارێ خۆم بۆ ئەم بابەتە یەکلایی نەکردۆتەوە، هاوسەرگیری بەرپرسیارەتییەو ئامادەگی تەواوی دەوێت.
لە کۆتایی ئەگەر بتەوێت شتێک بڵێێت ؟
دەرباز یونس: تەنیا سوپاس، هیوادارم بتوانین یەکدەستە هاوکاری یەکتر بکەین لەوەی بەرامبەر یەکتر بوەستین و هەوڵ و ماندووبوونی یەکتر بشکێنین، با بتوانین بەیەکەوە کار لە پرسە کاریگەرەکانی نێو ئەم کۆمەڵگایە بکەین.
پڕۆفایل:
ـ دەرباز یونس حوسێن.
ـ لە دایکبووی ٢٣/٦/١٩٩٠ لە شاری هەولێر.
ـ قوتابی کۆلێژی یاسا ـ قۆناغی یەک.
ـ خاوەنی ٣ کتێبی شیعریە بەناوی (دڵێکی دوور لە ٢٠٠٧ و خەمی غوربەتیشت ئەخۆم ٢٠٠٨ و شەوێ بە یادی گەرانەوەت ٢٠٠٩).
ـ نزیکەی ٤٠ ئەلقەی بەرنامەی (گەنج) ی پێشکەشکردووە کە بەرنامەیەکی هونەری کەناڵی ئاسمانی کۆڕەک بوو.
ـ لە بواری راگەیاندن کار دەکات و لە سەرەتای دامەزراندنی هەفتەنامەی (باس) وەک بەرپرسی لاپەڕەی هونەری ئەو هەفتەنامەیە کاری کردووە کە ئێستا ٢٠ ژمارەی لێ دەرچووەو تا ئێستاش بەردەوامە، هەروەها پەیامنێری ئاژانسی کوردستان بۆ دەنگوباس (ئاکانیوز) ە، جگە لەوەش خاوەن و بەرێوەبەری گشتی ماڵپەڕی (کوردمیلۆدی) یە کە ماڵپەڕێکی هونەرییە.
ـ خۆبەخشانە وەک بەرێوەبەری راگەیاندنی کارە هونەرییەکانی هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر کار دەکات.
ـ خاوەنی بڕوانامەی خولێکی رۆژنامەنوسییە، کە لە لایەن رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ٢٠ رۆژنامەنووس لە کوردستان کرایەوە.
ـ بۆ ماوەی پێنج ساڵ ئەندامی سەرەکی تیپی موزیکی چالاکی قوتابخانەکانی هەولێر بووەو لە ساڵی ٢٠٠٩ وازی هێناوە.
ـ دەستەی دامەزرێنەر و بەرێوەبەری گشتی گروپی ئای تی فۆڕ کوردە، کە یەکەم گروپی تەکنەلۆژیای زانیارییە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٨ باوەڕی پێکراوە.
دیمانە: رێبەر کۆری reberpress@gmail.com