زانا دڵشاد دزەیی :خاتوونی ھونەرمەند نازێ عەزیزی دوای تۆمارکردنی گۆرانییەکی نوێ بەزمانی فارسی، مانگی رابردوو لەلایەن ستافێکی بەتوانای کلیپسازی ئێرانی کلیپکرا.
خاتوو نازێ عەیزیزی لەو بارەیەوە بە(سڤیل)ـی راگەیاند، چەند ساڵێکە لەلایەن جەماوەرێکی زۆرەوە داوای گۆرانی فارسی لێ دەکرێت، بۆیە چەند گۆرانییەکی بەزمانی فارسی تۆمارکردووە، یەکێکی کلیپ کردووە بەناوی “ئێگانە” واتا “تاقانە نازێ گوتی “ئەم گۆرانییە شیعری میدیا مەعروفی و ئاوازی خۆمە، لەلایەن دەرھێنەر ئاکام رەزایی کلیپکرا، بەم نزیکانە کاری مونتاژی لەئێران تەواودەبێ و لەکەناڵە فارسییەکان پەخش دەکرێت، ھەروەھا دەدرێتە سەرجەم کەناڵە کوردییەکان”.
واچاوەڕوان دەکرێ ئەم بەرھەمە فارسییە جەماوەرێکی زۆر بۆ نازێ عەزیزی کۆبکاتەوە، بەحوکمی ئەوەی چەندین ساڵە جەماوەر داوای گۆرانی فارسی لێدەکەن، لەبەرئەوەی دەنگی لەھونەرمەندی کۆچکردوو ھایدە نزیکە، لەکوردستان بە “ھایدەی کوردی” ناوی دەبەن.