کۆمپانیای ڕای کوالیتی ئەمجارەیان کار لەسەر (من دیت) ی هونەرمەندی جوانەمەرگ (ئەیاز زاخۆلی) دەکات..گۆڕانکاریەکی بنەڕەتی لە کاری نوێیدا بەدی دەکرێت و لەم بارەیەوە بڕوا تەها بۆمان دووا..
لە لێدوانێکی تایبەت بە چرا تێڤێ دەرهێنەر و خاوەنی کۆمپانیای ڕای کوالیتی سەبارەت بە دوا کاری هونەری پێیڕاگەیاندین و وتی :
” ئەمجارەیان لە کارەکانمان هونەرمەندی تورک لە زمانی خۆیان هەڵدەگەڕێنینەوە بە کوردی گۆرانی بڵێن”.
هونەرمەندی تورک هەزال ئێستاکە لەگەڵ کۆمپانیای ناوبراو سەرقاڵی تۆمارکردنی گۆرانی (من دیت) ی هونەرمەندی جوانەمەرگ (ئەیاز زاخۆلی)یە و بە گۆڕانکارییەکی زۆرەوە لەلایەن بڕوا تەها (هەزال) توانی بە کوردی گۆرانییەکە جارێکی تر تۆمار بکاتەوە.
بڕیار وایە گۆرانی (من دیت) لە ئایندەیەکی نزیک لە سیناریۆ و دەرهێنانی بڕوا تەها لە وولاتی تورکیا کلیپ بکرێت.