كارۆخ مەلائەسعەد (هێرۆ و فریا) گرووپێكی ستایلی ڕۆكن لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بە گوتەی خۆشیان ئەوان خاوەنی چەندین چالاكیی بەرچاون و لە ئێستایشدا ڕۆژانە لە چەند كەناڵێكی كوردی و فارسی كلیپێكی ئەو گرووپە پەخش دەكرێت.
(هێرۆ) كە ئەندام و گۆرانیبێژە لە گرووپەكەیاندا لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ڕۆژنامەی “هەولێر” گوتی: “سەرەتا حەز دەكەم یەكترناسینێك لەگەڵ هاوادارانم بكەم لە باشووری كوردستان، چونكە پێموایە لە باشووری كوردستاندا تەنیا خاوەنی یەك گۆرانیی و كلیپێكم بە ناوی (ڕێگەی ماڵ) ئەویش ئێستا لە كەناڵی “كۆڕەك تیڤی” پەخش دەكرێت، بۆیە گەرەكمە دۆستان باشتر لە ئێستا بزانن من كێم.”
دەڵێت: “من ناوم (هێرۆ)ـیە خەڵكیی مەهاباتم لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان هەر لەوێش نیشتەجێین، وەلێ ئێمە گرووپێكن بە ناوی (هێرۆ و فریا) كە ئەو گرووپەیش بە ناوی من و كەسێكی دیكەی ناو گرووپەكە كراوە. تازەترین چالاكیمان بەرهەمی (ڕێگەی ماڵ)ـە و ئێستا سەرقاڵی ئەلبوومێكی گۆرانین كە ئەو كارەیشمان خۆی لە 9 تراك دەگرێت، هاوكات ناوی ئەلبوومەكەیشمان ناو ناوە (ڕێگەی ماڵ)، هەروەها تەواوی كارەكانیشمان ستایلی ڕۆكە.”
(هێرۆ و فریا) كە خەمخۆرو تێكۆشەری گرووپەكەن دەڵێن: “زەحمەتێكی زۆرمان كێشاوە تاوەكوو توانیوومانە ئەلبوومە تازەكەمان بهێننە بوون.”